بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی گوماناوی لە تونس نیگەرانی لێدەکەوێتەوە

سەلوا عامری، پسپۆڕی دەروونناس ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە تونس کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتییە و داوای لە دەسەڵاتداران کرد بەجدی سەرنجیان لەسەر کارەکانیان بۆ منداڵان بێت.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانی گوماناوی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تونس لە بەرنامەی کاردایە، بەپێی ڕاپۆرتی کۆڕبەندی ماف و ئابووریی تونس، لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە وڵاتدا ٧٥ هەوڵی خۆکوشتن و حاڵەتی خۆکوژی دەستنیشانکراون، لەو کەسانە ١٨ کەسیان منداڵن. شارەزایان دەڵێن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەم دیاردەیە نیگەرانی دروست دەکات.

 

سەلوا عامری، دەرووناس و ئەندامی لیژنەی ناوچەیی بۆ خۆپاراستن لە خۆکوشتنی ئیدارەی تەندروستی، دیاردەی خۆکوشتنی بە توندوتیژیی کەسێک لە دژی خۆی پێناسە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە زۆرێک لە بەشەکانی زانست لەم بوارەدا کار لەسەر هۆکار و دەرئەنجامەکانی ئەم کارە بکەن، وتی: دەبینین ڕووداوەکانی خۆکوشتن لە وڵات و بەتایبەت ناوچەکانی ناوخۆ زیادی کردووە، زۆرێک لەو کەسانەی خۆیان دەکوژن تەمەنیان لە ١٨  ساڵ کەمترە.

 

سەلوا عامری ڕوونیکردەوە، خۆکوشتن لەبەر زۆر هۆکار ڕوودەدات و وتی: خەڵکی ئەم تەمەنە هەوڵی خۆکوشتن بە وەڵامێک بۆ کێشەیەک دەبینن کە لە لایەن عەقڵەوە ڕەتدەکرێتەوە و بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ ئەمە، خۆکوشتن وەک چارەسەر دەبینن، هۆکارەکانی زیادبوونی ئەم دیاردەیە، هاوشانی پەروەردە، کۆمەڵایەتی و ئابووریشیان هەیە، کەسانێک هەن لە هەندێک شوێن دەژین کە لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بەدەر کراون، لەو شوێنانە بەهۆی هەلومەرجەوە کاردانەوە لەنێو خەڵکدا هەیە، لەو شوێنانە توندوتیژی زۆرە و ئەو منداڵانە نازانن چۆن بوەستن. ئەو منداڵانەی لە ژێر توندوتیژیدا دەژین هەوڵدەدەن بە هەستکردن بە کەمتەرخەمیەوە بژین.

 

 گرنگترین هۆکار هەژارییە

 سەلوا عامری ئاماژەی بەوەشکرد، کاردانەوەی منداڵانی نیشتەجێی شار و گوندەکان جیاوازە، ئەو ئەنجامانە بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵان ڕوودەدەن و وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا شایەتحاڵی ئەوە بووین کە دیاردەی خۆکوشتن لە ناوچەکانی باشووردا بڵاودەبێتەوە، گرنگترین هۆکاری خۆکوشتنی منداڵ هەژارییە، هەروەها نازانن کە ئەم هەوڵە مەترسیدارە.

 

کاریگەری ڕاگەیاندن زۆرە

 سەلوا عامری ئاماژەی بەوەدا، کاریگەری ڕاگەیاندن زۆرەو وتی: بەهۆی کاریگەری زۆری ڕاگەیاندنەوە ئەم دیاردەیە بڵاوبووەوە، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و بەرنامەی گفتوگۆ و زنجیرەکان هانی ئەم دیاردەیە دەدەن، بە شێواز و دەنگ و وێنە پیشانی دەدەن، لە ڕاگەیاندنەکانی تونسدا، لەبری ئەو بەرنامانەی کە هەستی منداڵان زیاد دەکەن، کاریگەرییان لەسەر ڕۆحیان هەیە و پەیامی نەرێنی دەدەن؛ پێویستە ئەو بەرنامانەی کە هۆشیاری دروست دەکەن بڵاوبکرێنەوە.

 

سەلوا عامری سەبارەت بە میکانیزمەکانی پاراستن ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵات لەگەڵ زۆرێک لە پسپۆڕان کار بکات، بۆردی هەرێمەکان لەم بابەتەدا دامەزراون، پێویستە منداڵان بە گرنگ سەیر بکرێن و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان بە جددی بدرێن.