شیرین عەبادی: پاڵپشتی کرێکاران کلیلی گۆڕانكارییە
شیرین عەبادی، مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، یەکڕیزی و پاڵپشتی کرێکاران کلیلی گۆڕانكارییە، دەشڵێت، کرێکاران یەکەم قوربانی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی دەسەڵاتدارانن.

ناوەندی هەواڵ
شیرین عەبادی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێران و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام بە بۆنەی ڕۆژی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، یەکڕیزی و هاوپشتی مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینان و خوێندکاران کلیلی گۆڕانكارییە.
وتیشی: پێویستە سەرنج بخرێتە سەر دۆخی کارەساتباری کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، چونكە وڵاتێک، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە كاری تاڵانی و سەرکوت و چەوساندنەوەی ڕێکخراوی دەكات و بەها و کەرامەتی کاری مرۆیی لەبیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکاران یەکەم قوربانی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی دەسەڵاتدارانن، کرێکاران چەند جارێک نیشانیان داوە، کە دەتوانن دژی ستەم بوەستنەوە و بۆ داواكردنی مافەکانیان خۆیان ڕێکبخەن، هەروەها کاتی ئەوە هاتووە ئەم توێژە هێزە مێژووییەكەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.