ژنانی کۆچبەر: لە ڕێگەی خەباتی بەردەواممانەوە کاری خۆمان دەپارێزین

ژنانی کۆچبەری عەفرین و سەرێکانی، بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕایانگەیاند، پێویستە خەبات لەدژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرز بکرێتەوە و بتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان کە ساڵانێک لەوێ کاریان کردووە.

ڕۆنیدا حاجی  

 

حەسەکە- بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی، هەزاران کەس لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە مافەکانیان و ئەو ڕەنجەی سەدان ساڵە دەیدەن بێبەش کراون، لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە ژێر سەختترین بارودۆخدا ژیان بەسەر دەبەن، ساڵانەش بە هیوای گەڕانەوە بۆ شارەکەیان و ماڵەکەیان پێشوازی لە ١ی ئایار دەکەن. سەبارەت بەو پرسە، ژنانی ئاوارە لە عەفرینی داگیرکراو و سەرێکانی داوای گەڕانەوەیان و بەشداریکردنیان لە هێزی کاردا کرد. 

  

'هیوامان بۆ گەڕانەوەی عەفرین هەرگیز ناشکێت" 

نەورۆز هاشم یەکێکە لەو ژنە ئاوارانەی خەڵکی عەفرینە ئاماژەی بەوەکرد، هیوای گەڕانەوە بۆ باوەشی دایکی عەفرین هەرگیز ناشکێت و وتی: ماوەی ٧ ساڵ لە شەهبا ژیاوین و بە زەحمەت ڕەنجمان داوە بۆ ئەوەی هیوای گەڕانەوەمان بۆ عەفرین بێتە دی، ئێمە لە عەفرین ژیاوین و لە منداڵییەوە کارمان کردووە، تا ئەو کاتەی ماڵ و زەوییەکمان بۆ خۆمان دروستکرد، عەفرین دایکێک بوو بۆ ئێمە و ئێمەش ئاگاداری دایکمان دەبین، پێمانوایە ئەوانەی بەدوای مافەکانیاندا دەگەڕێن، بەدەستی دەهێنن، کاتێک ناچار بووین لە شەهباوە کۆچ بکەین، دڵتەنگ بووین. بەڵام ئێمە پێداگری لەسەر گەڕانەوە بۆ عەفرین دەکەین، هەرگیز بێهیوا نابین. 

 

"١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشان بۆ مافی کارکردنە" 

لە درێژەی قسەکانیدا نەورۆز ڕایگەیاند، ئەو بیرەی کە ئەوان بەرگریی لێدەکەن، بیرێکە کە بەرگری لە مرۆڤایەتی و کرێکاری دەکات و وتی: هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێیوایە گەل شایەنی ماندووبوونێکی زۆرە بۆ ئەوەی لە ئایدۆلۆژیای باڵادەست ڕزگاریان بکات و ژیانی ئازادانە بژی، ١ی ئایار ڕۆژێکی پڕ واتادارە، بەڵام بەداخەوە وەک گەلی کورد هەرگیز هەستمان بەم ڕۆژە نەکردووە، لە زۆرێکەوە، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی جینۆساید و پێشێلکردنی کار و مافەکان ئەنجام دراوە، ئەم ڕۆژە بووەتە ڕۆژێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانمان، ١ی ئایار بە ئاسانی نەبووە ڕۆژێکی تایبەت، بێگومان ماندووبوونێکی زۆر و قوربانیدان لە دژی ئەو ئایدۆلۆژیایە دەسەڵاتدارە دراوە کە هەمیشە مافەکانی کرێکاران دەسەنێتەوە و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا جێبەجێی دەکات بە زیندووی لەگەڵ بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، هەمووان لە ڕێگەی ئەم بیرەوە دەبیننکە چی ڕوودەدات، ژیانی هەموو کرێکارێک چۆن دەڕوات، مافی ئەم کرێکارانە چییە و چۆن بەرگری لە مافەکانیان دەکەن، ئەم ڕۆژە بۆ ژنان زۆر واتای هەیە، ژنان لە ماڵەوە بە زەحمەت کار دەکەن و لە دەرەوە کار دەکەن بۆ خزمەتی خەڵک، بۆیە پێویستە هەموو ژنێک دڵخۆش بێت لەو بارەیەوە، چونکە ئەوە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە کە ڕێگەی بۆ بەهێزکردنی ژنان خۆش کرد.  

 

"فەلسەفەی ژن، ژیان ئازادی پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ و کار دەکات" 

نەورۆز بە داوای ‘با خەبات دژی مۆدێڕنیتە سەرمایەداری یەکبخەین’ و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوابە ڕەنج و فیداکاریی گەورەی ژنان مسۆگەر بوو، بۆیە بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات ئەرکێکە کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان، با هەموو ژنان یەکبگرن لەگەڵ فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، و ڕاپەڕین دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کە مافەکانی مرۆڤ دەسەنێتەوە، ئیتر بەسە، ئێمە لە هەر شوێنێک کار بکەین، پێویستە شوێنی خۆمان لەو کارەدا بدۆزینەوە. 

 

"ئێمە مافی ئەوەمان هەیە لەو شوێنەی کاردەکەین بژین" 

نورا سەیدۆ کە یەکێکە لە ئاوارەکانی سەرێکانی لە ١ی ئایاردا داوای گەڕانەوەی بۆ سەرێکانی کردو وتی: ئێمە لە ماڵ و شارەکەماندا بە سەلامەتی و بەختەوەری بەردەوام بووین لە ژیانمان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیمان لێ دەوێت؟ ئەی مافی مرۆڤ چییە؟ ئەو دادپەروەرییەی کە ساڵانێکە لە سەرێکانی دراوە، تا سەرێکانیمان بونیاد نا، ئەمڕۆ ئێمە لە ژێر چادردا دەژین لە هەلومەرجی سەختدا، ئەمە نادادپەروەرییە و ئێمە داوای سزادانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین، تەنانەت ئەگەر ڕۆژێکمان هەبێت بۆ ژیان، دەگەڕێینەوە بۆ سەرێکانی، دەگەڕێینەوە شوێنی رەنجی ساڵانێکمان.