زیندانی نەخۆش حەنیفە ئارسلان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

حەنیفە ئاسلان تەمەن ٧٦ ساڵ کە نەخۆشی سەختی هەیە، بۆ ڕاپۆرتی شاندەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی هەرێمی وان.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ ئازادکردنی حەنیفە ئارسلان، ، تەمەن ٧٦ ساڵ کە نەخۆشی سەختی هەیە، بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی هەرێمی وان کرا.

 

نەخۆشییەکانی حەنیفە ئارسلان بریتین لە نەخۆشیەکانی COPD، گەدە، بەرزی پەستانی خوێن و وشکبوونەوەی ئەژنۆکان،حەنیفە ئارسلان بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر کورسی تایبەت بە جوڵەکردنە.

 

 کاتێک پارێزەرەکەی لە ٢٦ی کانوونی دووەم سەردانی کرد، حەنیفە ئارسلان ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی هەرێمی وان کر،  نەخۆشخانەکە ڕاپۆرتی  "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە"ی ئامادە کرد.