دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان سەلڤی تەپە لە بەلجیکا یاد دەکرێتەوە
لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی سەلڤی تەپە، دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان لە ١٩ـی تەمووز مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٩ی تەمووز کۆجی دوایی سەلڤی تەپە، دایکی شۆڕشگێڕ و شەهیدان راگەیاندرا.
لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی سەلڤی تەپە، دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان لە ١٩ـی تەمووز مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەلڤی تەپە بکەن، لە ١٩ـی تەمووز لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٩:٠٠ لە شاری ئاڵستی بەلجیکا، لە هۆتێلی دی لا گار (Stationsstraat4, 9300 Aalst) کۆدەبنەوە.
کۆمیتەی ئامادەکار ئاماژەی بەوە کردووە، خوازیاران دەتوانن لە کاتژمێری دیاریکراودا بەشداری لە بەرنامەکەدا بکەن و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەلڤی تەپە بکەن.