سنووردارکردنی جل و بەرگی فەرمانبەران کاردانەوەی فراوانی سەبارەت بە ئازادییەکان لە سووریا لێدەکەوێتەوە

فەرمانێک کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتیی سامانی ماسی و ژیانی ئاوییەکان لە جەبلە دەرچووە و بە سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر جل و بەرگی ژنانی فەرمانبەران، گفتوگۆکانی سەبارەت بە دۆخی ئازادییە کەسییەکان لە سووریادا دەستپێکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرمانگەیەکی ژێر دەسەڵاتی گشتی سامانە ماسی و ژیانی ئاوی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە حکومەتی کاتی سووریا، لە شاری جەبلە فەرمانێکی دەرکردو ڕێنمایی سەپاندنی سنووردارکردنی جلوبەرگی فەرمانبەرانی ژن لە کاتی دەوامی فەرمیدا لەخۆگرتبوو،  ئەمەش گفتوگۆی لەسەر سنووری دەستێوەردانی کارگێڕی لە ڕواڵەتی کەسی فەرمانبەران لە دامەزراوە حکومییەکاندا لێکەوتەوە کەتا چەند ئەم جۆرە بڕیارانە لەگەڵ یاساکانی کار و مافەکانی تاکدا یەکدەگرنەوە.

 

لە فەرمانەکەدا، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە ناوەندییەکان و لقەکان و کێڵگەکانی سەر بە دەسەڵات کراوە، فەرمانی داوە کە فەرمانبەرانی ژنی هەمیشەیی و کاتی و وەرزی پابەندبن بەو شتەی کە بە "جل و بەرگی فەرمی و گونجاو بۆ خزمەتگوزاری گشتی" پێناسەی کردووە، جەختی لەسەر دوورکەوتنەوە لە جل و بەرگی تەسک یان ئەوەی کە فەرمانەکە بە "نەشیاو"ی زانیوە، سنووردارکردنی بە تەنها دەر کەوتنی دەم و دەستەکان لە کاتی کارکردندا.

 

دەسەڵاتەکە پاساو بۆ بڕیارەکەی هێنایەوە و ڕوونیکردەوە، کە لە چوارچێوەی "پاراستنی کارایی ڕواڵەتی گشتی لەناو دامەزراوەکانی حکومەت و بەرەوپێشبردنی دیسیپلین و کەرامەتی پیشەیی" دێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕواڵەتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەبێت ڕەنگدانەوەی وێنەی دامەزراوەکە بێت و پابەندبن بە بەهاکانی کۆمەڵگە و نۆرمەکانی خزمەتگوزاری گشتی.

 

بەڵام ناوەڕۆکی فەرمانەکە ڕەخنە و پرسیاری لای ژمارەیەک فەرمانبەر و ئەوانەی ئارەزووی کاروباری گشتیی دەکەن لێکەوتەوە، کە تایبەتمەندکردنی وردەکارییەکان سەبارەت بە جلوبەرگی کەسی فەرمانبەرانی ژن وەک پێشێلکارییەک بۆ سەر ئازادییە تاکەکەسییەکان دەڕوانی، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی کە دیاریکردنی ئەو بنەمایەی بڕیارەکە لەسەری دامەزراوە و دەسەڵاتی سەپاندنی ئەو جۆرە سنووردارکردنانەیان لەناو حکومەتدا دامەزراوەکان هەبوو.

 

ڕەخنەگران پرسیاریان لە پێوەرەکانی پێناسەکردنی "جل و بەرگی فەرمی" و "ڕوخساری گونجاو" کرد، ئایا ئەم دەستەواژانە کراوەن بەڕووی لێکدانەوە کارگێڕییە جیاوازەکاندا، کە دەتوانێت ببێتە هۆی بەکارهێنانی ناتەبایی لە دامەزراوەیەکەوە بۆ دامەزراوەیەکی دیکە، بەکارهێنانیان بە شێوەیەک کە پێشێلکردنی مافی فەرمانبەرانی ژن و پیاو لە شوێنی کاردا بێت.

 

ئەم پێداچوونەوەیەی حکومەت لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ لە دەوری پەیوەندی نێوان مەرجە دیسپلینییەکان لەناو دامەزراوە گشتییەکان و پاراستنی ئازادییە کەسییەکاندا زیاتر دەبێت، بەتایبەتی کاتێک بڕیارە کارگێڕەییەکان پەیوەندییان بە لایەنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە هەیە کە کراوەن بۆ چەندین لێکدانەوە.

 

لە کاتێکدا دەزگا فەرمییەکان جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی وێنەی دامەزراوەی گشتی و ژینگەی کارکردنی پیشەیی دەکەنەوە، ڕەخنەگرانی ئەو فەرمانە پێیان وایە کە ڕێکخستنی ئەدای کار دەبێت سەرنجی لەسەر لێهاتوویی و هەڵسوکەوتی پیشەیی و پابەندبوون بە ئەرکەکان بێت، نەک سەپاندنی سنووردارکردنی ورد بەسەر هەڵبژاردنی کەسی تاکەکاندا، ئەمەش وا دەکات پرسەکە کراوە بێت بۆ گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە سروشتی ئەو کۆنتڕۆڵانەی کە دامەزراوە حکومییەکان دەتوانن بیسەپێنن و سنووری دەسەڵاتەکانیان لەم بوارەدا.