چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار دەستیپێکرد
چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە دروشمی 'کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ دروست دەکەین، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەربژین' دەستیپێکرد.
مەخموور
چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتاری مەخموور پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە دروشمی "کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ دروست دەکەین، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەردا بژین" لە هۆڵی کۆنفڕانس بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەر دەستیپێکرد. هۆڵی کۆنفڕانسەکە بە نووسراوەکانی ‘ژن دەبێ پێشەنگ بن لە بونیادنانی ژیانێکی یەکسان و ئازاد’، ‘لەگەڵ ژنانی سۆسیالیستی کۆمەڵگەیەکی کۆمیناڵ بونیاد دەنێین’ و ‘لەگەڵ خەباتی ژنان بەرەو پێشەنگایەتی جیهانی’، هەروەها وێنە و پۆستەری شەهیدان ڕازاوەتەوە.
پێش دەستپێکردنی کۆنفڕانسەکە، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان ڕاگیرا، دوای بێدەنگی، وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکە لەلایەن فاتمە بیلەن، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپەکە پێشکەشکرا.
لە سەرەتای قسەکانیدا، فاتمە بیلەن، پیرۆزبایی کۆنفرانسەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ژنە تێکۆشەرەکان کردو وتی: خەباتمان لە دژی سیستمی جینۆساید بەهێزتر دەکەین. زۆر هێز هەن دەیانەوێت ئەم پڕۆسەیە تێکبدەن کە ڕێبەر دەستپێشخەری کردووە، بەڵام ئێمە بە خەباتی خۆمان هەموو پلانەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە. ئەم کۆنفرانسە دەکەینە نموونە. زیاتر بەرپرسیارێتی کار و هەوڵەکانمان لە ئەستۆ دەگرین. ئێمە دژی سیستمی مرۆڤکوژ دەوەستینەوە، زیاتر خۆمان ڕێکدەخەین بۆ هەموو ئەو پێشەنگانەی کە گیانیان بەخت کردووە بۆ خەباتی ژنان، ئێمە وەک ژن ڕۆڵ و ئەرکی خۆمان لە پرۆسەی 'کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا دەگێڕین.
دوای وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکە، دەستەی سوێندخواردنی کۆنفرانسەکە هەڵبژێردرا. کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژەی پێدرا.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.