ڕادیۆی ستار ئێف ئێم نۆ ساڵە دەنگی ژن و ژیانە
سۆلین سەرهان بەڕێوەبەری ڕادیۆی ستار ئێف ئێم ڕایدەگەیەنێت، بە دروشمی "دەنگی ژن و ژیان" دەستی بە پەخش کردووە بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ژنان و شۆڕشی ڕۆژئاوا.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-ڕادیۆی ستار ئێف ئێم یەکەم ڕادیۆی ژنانە کە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی بە پەخش کرد و ماوەی نۆ ساڵە بەبێ پچڕان دەنگ و ئاوازی ژنانە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێکی سەرکەوتوو لە گەیاندنی ڕاستییەکان و بەهێزکردنی ناسنامەی ژنانی ئازاد لە هەلومەرجی شۆڕشی ژناند، بە دروشمی 'دەنگی ژن و ژیان' ژنی ڕۆژنامەنووس لە شارۆچکەیەکی بچووک دەستیان کرد بە پەخشکردنی بەرنامەی تایبەت و پەخشکردنی هەواڵی ژنان و دەنگی ژنان لە هەموو شوێنێک. لەو کاتەوە بێ پچڕان درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات و باس لە پرسی ژنان و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکات.
سۆلین سەرهان، بەڕێوەبەری ڕادیۆی ستار ئێف ئێم قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە نۆ ساڵ کارکردنی ڕادیۆی ستار ئێف ئێم.
"ڕادیۆی ستار ئێف ئێم پێدەنێتە ٩ ساڵەی کارکردنەوە"
سۆلین سەرهان ڕایگەیاند کە یەکەم ڕادیۆی ژنان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا ستار ئێف ئێمەو وتی: ڕادیۆی ستار ئێف ئێم دەچێتە ساڵی نۆیەمی خۆیەوە، یەکەم ڕادیۆی ژنانە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا، ستار ئێف ئێم بە دروشمی "دەنگی ژن و ژیان" دەستی بە پەخش کرد، چونکە دەمانەوێت دەنگی ژنان بین، هەروەها ڕاپۆرت لەسەر دەستکەوت و سەختییەکانی ژنان بدەین. لە سەرەتای پەخشەکەماندا تەنها بۆ ماوەی ساڵێک گۆرانیمان دەوتەوە، تا وەک تیمێک مەشق و ڕاهێنانمان وەرگرت، چونکە نەماندەزانی ڕادیۆ و هەواڵ و پێشکەشکردن چییە، لە ڕێگەی ستار ئێف ئێمەوە فێربووین و دەستمان بە کار و کارکردن کرد.
بەرنامە بە سێ زمان
سۆلین سەرهان سەرنجی بۆ ئەو کار و هەوڵانە ڕاکێشا کە ڕادیۆی ستار ئێف ئێم ئەنجامی دەدات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە چەندین بەرنامە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و سریانی پێشکەش دەکەین چونکە ئێمە تەنها کورد نین لێرە دەژین، هەروەها بەرنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری و کێبڕکێ بەرهەم دەهێنین، بەو پێیەی هەمووان گوێ لە بەرنامە سیاسییەکان دەگرن یان با بڵێین بەرنامەی کۆمەڵایەتی، ئێمە بەدواداچوون بۆ کۆمەڵگە دەکەین و بەرنامەی جۆراوجۆر بەپیی ئەوەی کە خەڵک دەیەوێت پێشکەش دەکەین.
سۆلین سەرهان باسی لەوەشکرد، ڕادیۆی ستار ئێف ئێم ناوێکی بۆ خۆی دروستکردووە، هەروەها هەمووان گوێی لێدەگرن، وتی: دەمانەوێت لە ڕێگەی بەرنامە جۆراوجۆرەکانمانەوە دۆزی و دەنگی ژنان لە هەر شوێنێک بن تا ڕادەیەکی باش بگەیەنین، زۆرجار خەڵک دەپرسن کە ستار ئێف ئێم چەندە گوێی لێدەگیرێت. دەبینین کە کاتێک ستار ئێف ئێم پەخش دەکات و کێشەیەکی تەکنیکی سەرهەڵدەدات، هەمووان دەپرسن بۆچی پەخشەکان وەستاون. لەو کاتەدا، ئێمە دەزانین کە بۆچی پەخشەکان وەستاون ستار ئێف ئێم تا ڕادەیەکی زۆر باش گوێی لێدەگیرێت، ئەمەش بۆ ئێمەش سەرکەوتنە هەندێک جار پێمان دەڵێن ئیتر کەس گوێ لە ڕادیۆ ناگرێت، کۆنە، بەڵام کەسانی بەتەمەن یان ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلەکانیان کار دەکەن دێنە لامان و دەڵێن دەمانەوێت گوێ لەم گۆرانییە بگرین یان ئەم بەرنامەیەمان بۆ پێشکەش بکەن.
"ئێمە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەخش دەکەین"
سۆلین سەرهان ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەخش دەکات و لە کۆتاییدا وتی: ستار ئێف ئێم لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوردستان پەخشی نەدەکرد، تەنها لە کانتۆنی جزیرە بوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، دەمانەوێت مژدە بە گوێگرانمان بدەین کە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەخشی دەکەین، ئێمە ژنە ڕۆژنامەنووسانی ڕادیۆی ستار ئێف ئێم دەبینە دەنگی هەموو ژنان و دەمانەوێت دەستمان بۆ هەموو ژنانی جیهان درێژ بکەین و چیرۆکەکانیان بگێڕینەوە.