یاسا
-
باشاک دەمیرتاش بۆ ئایسەل توغلوک و ئایشە ئۆزدوغان هەڵوێستی نیشان دا
باشاک دەمیرتاش ئاماژە بەوەدەکات، ئایسەل توغلوک بەجێهێلدرا بۆ مردن، ئایشە ئۆزدۆغان دەستگیرکرا، چ ویژدانێک ئەوە قبوڵ دەکات؟.
-
سان مارینۆ دەنگ دەدات بۆ کۆتایی هێنانی قەدەغەی لەباربردن
بە پێی ئەنجامە فەرمیەکان کە سکرتارییەتی دەرەوەی وڵات لە کاروباری ناوخۆی کۆماری بچووکی سان مارینۆ بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو دەنگ دراوە بۆ یاسایی کردنی لەباربردنی منداڵ لە ژێر هەلومەرجێکی دیاریکراودا.
-
ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ لەباربردن چی دەکەن؟
هەرچەندە لە زۆربەی وڵاتان بە یاسا ڕێگە بە لەباربردنی کۆرپەلە دراوە، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان تا ئێستاش لەباربردنی بە ئەنقەست قەدەغەیە و دایکان ناچارن بە نهێنی ئەم کارە بکەن و زەحمەتی زۆر ببینن.
-
دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس دورکێت سورن دواخرا
دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی ڕۆژنامەنووس دورکێت سورن بۆ ١٣ی کانوونی یەکەم دواخرا.
-
لە فەڕەنسا دژی قەدەغەی لەباربردن خۆپیشاندان دەکرێت
یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی فەرەنسا ڕایگەیاند، کە لە ٢٥ی ئەیلولدا دژی قەدەغەی لەباربردن دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
-
سزاکەی فەرزانە زیلابی یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوونە لە وڵات
پارێزەری فەرزانە زیلابی، ڕایگەیاند، کە فەرزانە سزای ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.
-
ژنان نەک مافیان پێنادرێت، مافەکانیشیان لێ زەوت دەکرێت
ژنان لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەشدەکرێن بەتایبەت لە کۆمەڵگای کوردیدا، پارێزەرێکیش مافەکانی ژنان لە یاسادا و دوای جیابوونەوە لە ژنهاوە ڕووندەکاتەوە.
-
دەستدرێژیکەران لە تاران دادگایی دەکرێن
حەوت تۆمەتبار کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنێکی گەنج لە تاران، دادگایی دەکرێن.
-
داوای یاسایی دژی ئەو کەسانەی بەشداری ڕێپێوانی سەربەرزی بوون بەرز کراوەتەوە
هەشت کەس کە لە ١٩یەمین ڕێپێوانی سەربەرزی بوون-ی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکراون، تۆمەتیان دراوەتە پاڵ و یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ ٢ی تشرینی دووەم دانراوە.
-
شۆخان ئەحمەد: چارەسەری كێشەی زیاتر لە ٤ ھەزار مناڵ بە پڕۆژە یاسایەك كێشەیە؟
پارێزەر شۆخان ئەحمەد دەربارەی ئەو کاردانەوانەی خەڵک بۆ کەمپەینی پرؤژە یاسای "ناوی من، ناوی دایکمە" هاتە ئاراوە، دەڵێت: " چارەسەری كێشەی زیاتر لە ٤ ھەزار مناڵ بە پڕۆژە یاسایەك كێشەیە؟". ناوەندی هەواڵ
-
منداڵانی عێراق لەژێر ئەشکەنجە و توندوتیژیدا دەژین
توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان لە جیهاندا بەربڵاوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاستی توندوتیژی تێیدا بەرزە، بەهۆی دواکەوتووانەی کۆمەڵگاوە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێن، ژنان بۆ ڕزگاربوونیان واز لە هاوژینەکانیان دەهێنن، بەڵام منداڵەکانیان لێ قەدەغە دەکرێت.
-
منداڵی تەمەن ٩ ساڵ لە عێراق ناچاری هاوسەرگیری کاتی دەکرێن
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ هاوسەرگیری کاتی زیادی کردووە، کچانی تەمەن ٩ ساڵ لەلایەن پیاوانی شیعەوە هەڵدەخەڵەتێنرین و هاوسەرگیری کاتیان پی ئەنجامدەدەن، لە پێناو وەرگرتنی بڕێک پارەدا رۆژانە زیاد لە ٣٠٠ هاوسەرگیری کاتی ئەنجامدەدرێت.
-
هەڵەبجە، پانێڵێک دەربارەی ڕۆژی جیهانى دادپەروەری بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگای مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان ئیڤێنتی (هەڵەبجە و عەدالەت و دادگەری تاوانکاری نێودەوڵەتى) بەڕێوەچوو.
-
بکوژی ئەمینە کاراکاش دەستگیرکرا: ٢٥ جار تەقەی لێکردووە بۆ ئەوەی بیترسێنت
ئەسڵان کاراکاش کە لە ناوچەی بیسمیل-ی ئامەد ئەمین کاراکاشی کوشت، دوای پێنج مانگ و ١٢ ڕۆژ خۆی رادەستی پۆلیس کرد، ئەو ٢٥ جار تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکە کردوە کە ئەمین کاراکاشی تێدابووە، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکات کە ویستویەتی بیترسێنێت نەک بیکوژێت، نورکان کاراکاش دایکی ئەمینە کاراکاش دەڵێت: "دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێت".
-
یاسای بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی خێزانی، بۆ هەموار ناکرێتەوە؟
ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستاندا ساڵی ٢٠١١ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەرکراوە لە ئێستادا چارەسەری کێشە خێزانییەکانی بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێناکرێت و پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، بەڵام بەهۆی ڕەوشی سیاسی و ئابوری هەرێمەوە گرنگیدان بەو یاسایانە پشتگوێ دەخرێت.
-
ژنانی سلڤادۆر بە تاوانی لەباربردنی منداڵ زیندانی دەکرێن
سارا ڕۆگل سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو بەهۆی تاوانی لەباربردنی منداڵ لە ئێل سلڤادۆر، بەپێی یاسای ساڵی ١٩٩٨ کە لە باربردنی منداڵ لە هەموو هەلومەرجێکدا قەدەغەیە.
-
١٠ ساڵ تێپەڕی بەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
ئەمڕۆ ١٠ ساڵ بەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تێدەپەڕێت، پارێزەرێک باس لە کەموکرتییەکانی ئەو یاسایە دەکات، بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ٪٨٩ هاوڵاتیان ئاگاداری دادگای توندوتیژی خێزانی نین، هەروەها ٪٦٤ ژنان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت.
-
چیرۆکی ئەتککردن و سوکایەتی بە ژن
ژنان جگە لەوەی باری ژیانیان قورس دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، لەهەمان کاتدا دەبنە قوربانی تۆڵەی بنەماڵەکان و شکاندنی کەسێتی پیاوان، چیرۆکی بەهرە چیرۆکی سەدان ژنی ئەم هەرێمەیە.
-
"یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی تەنها بۆ سەر کاغەزە و کردار نییە"
فەریدە شەنگالی ڕایگەیاند، دژی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدان، دژی گەڕانەوەی ئیدارەی پێشوون بۆ شەنگال، هەروەها یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی تەنها بە یاسای سەر کاغەز وەسفکرد، کە هیچ کردارێک نییە و دەبێت بە دەستی خۆیان مافی خۆیان بەدەستبهێنن.
-
نووسینەوەی دەستور، لەم کاتەدا بۆ؟
پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنە جیاوازەکان باس لەوەدەکەن، لە کاتێکدا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پڕە لە قەیران و ناکۆکی سیاسی لەو پەڕیدا، بەڵام پارتی دەیەوێت بەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە پەرلەماندا بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆی جێبەجێبکات و لەو ڕێگایەوە کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەشی چارەسەر بکات.