یاسا
-
"حکومەتی عێراق بە دەرکردنی یاساکانی مافی ژنان پێشێل دەکات"
دوای دەرکردنی بڕیاری پێداچوونەوە بە ماددەی ١٨ی یاسای باری کەسێتی هەموارکراوی هەرێم لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقەوە، ژنان هەڵوێستی خۆیان دژی ئەو بڕیارە نیشاندا و دەڵێن: ئەم یاسایە مافەکانی ژنان پێشێل دەکات.
-
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەبێتە هۆی زیاتر بوونی توندووتیژی
چالاکوانانی ژنان بە پێویستی دەزانن بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە هاوکاری ڕێکخراوەکان، یاساییەکان، چالاکوانان بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت چونکە هۆکارە بۆ زیادبوونی توندوتیژییەکان دژ بە ژنان.
-
ژنان هەڵوێستی خۆیان دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق خستەڕوو
ژنانی حزب و ڕێکخراوەکان داوا دەکەن کۆمەڵگە هۆشیار بێت و دژی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بوەستنەوە کە دەڵێت: پیاو مافی هەیە ژنی دووەم بهێنێت و ژنی یەکەن ناتوانێت داوای جیابوونەوە بکات.
-
"ناوەندە فەرمییەکان بوونەتە شوێنی پەردەپۆشکردنی توندوتیژییەکانی دژی ژنان"
توندوتیژی پیاوان سنوری ماڵی تێپەڕاندووە و پەلی هاویشتووە بۆ ناوەندە فەرمییەکانیش، پارێزەرێکیش باس لە کێشەی دادگاکان دەکات و دەڵێت: تەنها یەک دادوەری ژن هەیە بەرپرسیاری کەیسەکانی ژنانە و ئەویش بە هەموو کەیسەکان ڕاناگات.
-
ماڵی ژنان چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی ژنان پێشکەش دەکات
ماڵی ژنان لە شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی و بەتایبەتی کێشەی ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوون، کاردەکات. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە توانیویەتی سەدان کەیس چارەسەر بکات.
-
داواکاری گشتی سزای ڕۆژنامەنووسێک کەم دەبینێت
داواکاری گشتی تورکیا سزای سەپێندراوی ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچیندا کەم بینی و تانەی لە دادگای تێهەڵچوونەوە دا.
-
کۆمەڵەی " مافی میرات" هۆشیارکردنەوەی ژنانە لە مافەکانیان و لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێزیان دەکات
کۆمەڵەی "مافی من بۆ میرات" دامەزرا بەهۆی ئەو ئازارانەی کە ژنان لە کۆمەڵگەیەکدا ئەزموونی دەکەن، کە مافە یاساییە ڕەواکانیان لێ زەوت دەکات، بەتایبەتی سەبارەت بە جیاکارییەکانی میرات
-
ژمارەی وڵاتانی دیموکراسی لە جیهاندا کەم دەبێتەوە، حکومەتە تاکڕەوەکان لە زیادبووندایە
ئەنجامی ڕاپۆرتێکی شیکاری دەریدەخات ئەو وڵاتانەی ئازادی ڕادەربڕینیان لە ژێر مەترسیدایە لە ٥ وڵاتەوە بۆ ٣٥ وڵات لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٢دا نزیکەی ٤٢ وڵات بە دیموکراسی لیبراڵەوە بەڕێوە دەبرێن.
-
"قژمان دەبڕین لەپێناو مافی نیوەی کۆمەڵگە"
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی مەغریب لە هەوڵدان بۆ گەیاندنی پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی ئێرانی کە قوربانی سیستمی سیاسی و مەزهەبی و سەپاندنی سانسۆری توندن.
-
"داڕشتنەوەی دەستوور پێویستی بە ئەقڵیەتی ژن هەیە"
تاک و خێزانەکان هۆشیاریان دەربارەی کێشەکانی ژنان نییە و توندوتیژییەکان بەردەوامن، لە دادگا و دەستووریشدا ئەقڵیەتی ژن بەشداری پێنەکراوە، بۆیە لە بڕیاردان و یاساکاندا مافی ژن پێشێل دەکرێت.
-
دادگاکان گرنگی بە کەیسی ژنان نادەن
بەرامبەر زیادبوونی توندوتیژییەکان دژ بە ژنان ماف ناسان و چالاکوانان داوادەکەن هەڵمەتی نیشتیمانی ڕابگەیەندرێت و یاسا و دادگا سەروەربن لە بە سزا گەیاندنی تاوانباران.
-
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ١١ ساڵە هەیە و ئێستا بووەتە مۆتەکە
هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژن کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەکاتێکدا یاساکە لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەیە، لایەنە ئیسلامییەکان و بەشێکی پەرلەمانتاران دوای ١١ ساڵ بە توندی دژی دەوەستنەوە و پێیانوایە دژی ئاینە.
-
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ پەرلەمان تەنها یەک دانیشتنی کردووە بۆ پرسەکانی ژنان
کەموکورتی یاساکان، جێبەجێنەکردنیان لەلایەن لایەنی جێبەجێکار و دادگا، کەمتەرخەمی پەرلەمان لە ڕووی دانیشتن و باسکردن لە کێشەکانی ژنان، بووەتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژی.
-
شۆخان ئەحمەد: ئەگەر پێشنیازەیاساکە هەموار نەکرێتەوە باشترە هەر کار بە یاسا کۆنەکە بکرێت
لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خوێندنهوهى دووهم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان كراو بە بیانوی لادان لە ئایین و شەریعەتی ئیسلام ڕاپۆرتێک بۆ لیژنەی فەتوا نێردراوە تا ئەوان بڕیاری لەسەربدەن.
-
تەلار لەتیف: یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کێشە لە جێبەجێکردنیدا هەیە
هەرچەندە یاساکان پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، بەڵام نە یاساکان هەموار دەکرێنەوە، نە توندوتیژی و تاوانەکانی کوشتن بنبڕ دەکرێت، بە پێچەوانەوە لە ڕێی شاردنەوەی ئامارەکانی کوشتن ڕێژەکە تا دێت زیاد دەکات.
-
بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی پەیوەستە بە ئازادی ژنەوە
دەستەواژەی دادپەروەری لە زۆربەی زمانەکاندا وەک دەستەواژەی مێ(ژن) دەرباز دەبێت، بەڵام بە سەدان ساڵ ژنان لە نادادیەکی قوڵدا ژیاون.
-
نانسی داڤسی یەکێکە لە قوربانیانی قەدەغەکردنی لەباربردن لە ئەمریکا
نانسی داڤسی، ژنێکی دووگیانی ئەمریکییە، سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان مەترسی سەر ژیانی کۆرپەکەیان خستووەتەڕوو، بەڵام بەهۆی قەدەغەوە ناتوانن لەباربردنی بۆ بکەن.
-
"پێویستە یاسایەک هەبێت کە دادپەروەری بۆ ژنان دابین بکات"
حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە لوبنان لە هەڵکشاندایە، بەشێکی ژنان بەهۆی توندوتیژی گیانیان لەدەستداوە، بەشێکیشیان ڕادەستی ژیان بوون، لە بەرامبەردا بەشێکیان دەنگیان بەرز کردەوە و داوای دادپەروەری دەکەن.
-
بورجو چەلیک: ئازادکردنی ئایسەل توغلوک لە ناوەندەوە ڕێگری لێدەکرێت
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و پارێزەر بورجو چەلیك، ئاماژەی بەوەدا كە "بێ ویژدانی و نایاساییە" ئایسەل توغلوک تووشبووی نەخۆشی بیرچوونەوە ئازاد نەكرێت.
-
فرە ژنی، پێشێلکردنی مافی ژنان و سەپاندنی دەسەڵاتداری پیاوان
لە پشت دەقی ئاینی ئیسلامەوە پیاوان حەز و ئارەزووەکانیان بۆ ئەنجامدانی فرە ژنی شاردووەتەوە، فرە ژنی بە قازانجی پیاوان ئەنجام دەدرێت و تیایدا ژن مافی پێشێل دەکرێت، تەنانەت بەشێک لە دادگاکان دوور لە یاسا، فرە ژنی بۆ پیاوان ئەنجام دەدەن.