ژنانی سووریا و ململانێی ڕۆڵی سیاسی مافێکی شایستە لە نێوان ترسەکانی داهاتوودا
ژنانی سووریا لە ناو ئەو گۆڕانکارییانەی کە سووریا لە دوای ٨ی کانوونی دووەمەوە شاهیدییەتی، بە توندی و چەقبەستوو وەستاون و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن بۆ بەشداریکردنی سیاسی، دڵەڕاوکێ لەناو ژناندا پەرەدەسێنێت سەبارەت بەوەی ئایا ئایندەی سیاسی ئەو وڵاتە شوێنێک
غوفران هەبەس
حەلەب- لە کاتێکدا کە سووریا دیمەنی سیاسی خۆی دەکێشێتەوە، ژنان خۆیان لە مەیدانەکەدا لە نێوان خواستە ڕەواکانیان بۆ بەشداریکردنی سیاسی و ترسەکانیان لە پەراوێزخستن بە درێژایی ساڵانی قەیرانەکان دەبیننەوە، ژنانی سووریا بەرخۆدانێکی بێهاوتاییان نیشانداوە، بارگرانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان هەڵگرتووە کە وایکردووە ببنە هاوبەشی جەوهەری لە پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتیدا، هەروەها زۆرێک لە ژنان نیگەرانن لە داهاتووی ڕۆڵی سیاسی خۆیان.
ژنانی سووریا پرسیار دەکەن کە ئایا ئەم قۆناغەی مێژووییەی سووریا دەرفەتیان پێدەدات کە هاوبەش بن لە بڕیاردان، یان سنووردارکردنە کۆمەڵایەتییەکان و پێکهاتە سیاسییە کۆنەکان لە ڕێگەی گەیشتن بەم خەونەدا دەوەستن.
ژنانی سووریا هەمیشە هێمای بەرخۆدان و بەخشین بوون و بە بوێرییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ژیان بوونەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی لە سووریا ڕوودەدەن، ژنان چاویان لە ڕۆڵی کاریگەرترە لە مەیدانی سیاسیدا، بەڵام ڕێگاکە هێشتا پڕە لە بەربەست.
ڕاستی و ئاستەنگەکان
سوبحیە غەریب، دانیشتووی شاری ئیدلب تەمەنی نزیکەی ٤٥ ساڵ وتی: بۆ تێگەیشتن لە خواستەکانی ئەمڕۆی ژنانی سووریا، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی بەشداری سیاسیان لە ڕابردوودا، کە هەمیشە بە پەراوێزخستن تایبەتمەند بووە بەداخەوە ڕۆڵی سیاسی ژنان لە سووریا لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا زۆر سنووردار بووە سەرەڕای بوونی ژنان لە پۆستەکانی سەرکردایەتیدا، بەڵام زۆرجار ڕۆڵەکانیان فەرمی بوو، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر بڕیارە چارەنووسسازەکان هەبێت لە کاتی شەڕدا، ژنان وەک هێزی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا سەریان هەڵدا و بارگرانییەکانی خێزانیان لە شان دەگرت و لە بوارەکانی فریاگوزاری و پەروەردە و بوارەکانی دیکەدا بەشدارییان دەکرد، سەرەڕای ئەم قوربانیدانانە، هێشتا پەراوێزخستنی سیاسی بوونی هەیە، ژنان ئەو دانپێدانانەیان وەرنەگرتووە کە شایەنیانە، بەشدارییەکانیان نەگۆڕاوە بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتی لە دیمەنی سیاسیدا.
وتیشی: کاتێک باس لە بەشداریی ژنان دەکەین لە سیاسەتدا، ناتوانین ئەو ئاستەنگانە پشتگوێ بخەین کە لە ڕێگایاندا وەستاون، ئەو سەختییانەی کە لە بۆشایییەکدا دروست نەبوون، بەڵکو لە ئەنجامی ساڵانی درێژخایەنی پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی و کولتووریدا کەڵەکەبوون ، ئەم ئاستەنگیانە چەند هێندە زیادی کردووە، بەجۆرێک کە ژنانی سووریا ڕووبەڕووی دوو خەبات دەبنەوە، بۆ مافەکانی خۆی، و بۆ شەڕکردن بۆ وڵاتەکەی.
"بەهیوای ڕۆڵێکی سیاسی دادپەروەرانە"
سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم ژنانی سووریا لەم کاتەدا، بەڵام هیوایەک بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی دادپەروەرتر دەمێنێتەوە، چونکە ژنان هەوڵدەدەن توانای خۆیان بسەلمێنن بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی سیاسی کاریگەر بگێڕن کە بەشدارە لە سەرهەڵدانەوەی کۆمەڵگە.
سوبحیە غەریب وتی: هیوایەکی زۆرم هەیە کە ژنانی سووریا بتوانن لە داهاتوودا ڕۆڵێکی سیاسی دادپەروەرانە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەمە پێویستی بە ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە و چالاککردنی ئەو یاسایانە هەیە کە پشتگیری لە بەهێزکردنی ژنان دەکەن، ژنان توانایەکی ناوازەیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە پرسەکانی ئاشتی و ئاشتەواییدا، هەستیارییەکی تایبەتیان هەیە بەرامبەر بە ئازارەکانی کۆمەڵگە، چادرگەلێک کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نەبووە، و لەگەڵ ئەوەشدا بە بڕوانامەی بەرز دەرچوون، کەسانێکیش هەن کە لە تاریکی جەنگدا بە ڕۆشنایی مۆم خوێندوویانە، و سەرکەوتنی گەورەیان لە چەندین بواردا بەدەستهێناوە.
ئەکتەری سەرکەوتوو و پێشەنگ
ئاماژەی بەوەشکرد، نموونەی ژنانی سووریا هەن کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان سەرکەوتوو بوون لە کاریگەریکردندا هەندێکیان چوونەتە وڵاتانی دیکە و توانیویانە ببنە نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەم ژنانە کاریان کردووە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان و ئازارەکانیان بۆ کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و هەندێکیان سەرەڕای نەبوونی سەرچاوە و فشارە کۆمەڵایەتییەکان، چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی سووریا، خزمەتگوزارییەکی بەرچاو پێشکەش دەکەن.