ڤیتامین و تەواوکەرییە خۆراکییە سوودبەخشەکان لەکاتی دووگیانیدا

خواردنی خۆراکی تەندروست و جۆراوجۆر لە دووگیانیدا یارمەتیت دەدات زۆربەی ڤیتامین و کانزاکان بەدەستبهێنیت کە پێویستت پێیانە، بەڵام دەبێت تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ژێر ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕدا وەربگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنی خۆراکی تەندروست و جۆراوجۆر لە دووگیانیدا یارمەتیت دەدات زۆربەی ڤیتامین و کانزاکان بەدەستبهێنیت کە پێویستت پێیانە، بەڵام کاتی دووگیانی گرنگە تەواوکەری ترشی فۆلیکیش بە ڕاوێژی پزیشکی شارەزا وەربگیرێت.

پزیشکەکان ڕێنامی وەرگرتنی چەند تەواوکەرێکی خۆراکی دەکەن لە کاتی دووگیانیدا کە پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بنوسرێت و لە دەرمانخانەکان وەربگریت، ٤٠٠ مایکرۆگرام ترشی فۆلیک هەموو ڕۆژێک – لە پێش ئەوەی دووگیان بیت تا هەفتەی دوانزەیەمی دووگیانی ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه‌ له‌ گه‌شه‌ی كۆرپه‌له‌ له‌ هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانی.

یاخود  گەڵا سەوزەکان بخورێت کە شێوەی سروشتی ترشی فۆلیکی تێدایە و دانەوێڵەی بەیانیان و چەوری بڵاودەبێتەوە لەگەڵ ترشی فۆلیک کە زیاد دەکرێت بۆیان.

هەروەها باشتر وایە ڕۆژانە تەواوکەری ڤیتامین D بخورێت بە ڕیژەی پێویست بە ١٠ مایکرۆگرام ڕۆژانە، کاتی دووگیانی  زۆربوونی ڤیتامین A زیان بە کۆرپەکە بگەیەنێت.

ڤیتامین D ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفات لە لەشدا ڕێکدەخات، کە پێویستن بۆ ئەوەی ئێسک و ددان و ماسولکەکان تەندروست بمێننەوە، جەستەمان ڤیتامین D دروست دەکات کاتێک پێستمان بەر تیشکی خۆری هاوین دەکەوێت لە کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان تا کۆتایی مانگی ئەیلول.

بەتەواوی نازانرێت چەند کات پێویستە لەبەر تیشکی خۆر بۆ دروستکردنی ڤیتامین D بەشی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی لەش، بەڵام لەبەر خۆردا دەبێت  بۆ پاراستنی پێستت دژەخۆر بەکاربهێنرێت پێش دەست کردن بە سووربوونەوە یان سووتانەوە .