ڕێنمایی کەسەکان دەکرێت بۆ پاککردنەوەو گرنگی دان بە سییەکانیان

سییەکان لە لەشی مرۆڤدا گرنگییەکی زۆری هەیە، بۆیە پاراستنیان زۆر گرنگەو پاککردنەوەی سییەکان کارێکی ئاسانە.

 

ناوەندی هەواڵ- پڕۆسەی پاککردنەوەی سییەکان کارێکی زۆر ئاڵۆز نییە، دەتواندرێت بە ئاسانی ئەنجام بدرێت بە پەنابردن بۆ هەندێک چارەسەری ئاسان کە لە ماڵەوە دەکرێت.

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی سییەکان:

١. هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ لەش، ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاکدەکاتەوە، ئەمەش گرژییەکان کەمدەکاتەوە و وزەی لەش زیاد دەکات.

٢. بەکارهێنانی ڕووەکی ئۆریگانۆ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی جۆراوجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و دەیپارێزت لە هەوکردن.

٣. شیرینەمەنییەکان، یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان، بە خواردنی هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت.

٤. زەنجەفیل، تەندروستی سییەکان باشتر دەکات، جگە لەوەش رۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە.

٥. خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی تەندروستی سییەکان.

٦. دوورکەوتنەوە لە جگەرە و ماددە کحولییەکان.

٧. گرنگیدان بە وەرزشکردن.