بە چەندین چای سروشتی لە کۆرۆنا ڕزگارت دەبێت

لەم ڕۆژانەدا کە کۆرۆنا بە جۆری نوێوە سەری هەڵداوەتەوە و زۆرێک لە خێزانەکان لە دژی خەبات دەکەن، جگە لە چارەسەری دەرمانی، دەتوانرێت چەند جۆرێک چای گژوگیای سروشتی بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەرکردن ئاسانتر و کورتتر بێت.

ناوەندی هەواڵ

لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا دەرمانی نەریتی و گژوگیای سروشتی ڕەچەتەی شیفابەخشی خۆی سەلماند کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و خێراتر چاکبوونەوەی نەخۆشەکان، بەکارهێنانی چای گیایی کە لەلایەن پزیشکی نەریتییەوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە، لە کاتی تەندروستیشدا ئەم چا موعجیزەییانە گەرەنتی تەندروستیت دەکەن و جێگرەوەیەکی باشن بۆ خواردنەوەکانی وەک چا و قاوە.

 

چای زەنجەفیل و ئۆریگانۆی کێوی

ئەم دوو گیایە  تایبەتمەندی دژە بەکتریایان هەیە و زۆر کاریگەرن لە چارەسەرکردنی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و نەخۆشییەکانی سییەکان وەک کۆکە و تەنگەنەفەسی.

بۆ ئامادەکردنی ئەم چایە بۆنخۆشە  یەک کەوچک زەنجەفیل و یەک کەوچک ئۆریگانۆ لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بۆ هەر کەسێک تێکەڵ دەکرێت و بۆماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگر دەکوڵێنرێت، پاشان کەوچکێک هەنگوینی تێکەڵدەکرێت و پاشان دەخورێتەوە، ئەم دوو گیایە بە تەنهاش ئامادەبکرێت سودێکی زۆری دەبێت.

 

چای گوڵە بەیبون

گوڵە بەیبون، بە گوڵە سپییە بچووکەکانی، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی نیشانەکانی سەرمابوون، لەوانە کۆکە و هەوکردن و هەوکردنی سییەکان، هەروەها دژە زیندەییەکی سروشتییە؛ بۆیە دەتوانرێت کەوچکێکی چێشت گوڵە بەیبون لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵ بکرێت و با بە باشی بکوڵێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنا و سەرما بەکاربهێنرێت، بێگومان دەتوانرێت گیای وەک ئۆریگانۆ، زەنجەفیل  بۆ چایەکە زیاد بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت.

 

چای لیمۆ و هەنگوین

وەک مادەیەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن، گیراوی هەنگوین و ئاوی لیمۆ لە کاتی هەڵامەت و کۆرۆنادا بەکارهێنەری زۆری هەیە، ئەم چایە زۆر بە ئاسانی و خێرا ئامادە دەکرێت و زۆر باشە ڕۆژانە بەکاری بهێنرێت تەنانەت بۆ منداڵانیش، بۆ ئەوەی پەرداخێک لەم چایە بە تامە بخورێتەوە، دەتوانرێت پەرداخێک ئاوی کوڵاو لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و ٣ کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکرێت، ئەم چایە نابێت زۆر شیرین بێت یان زۆر ترش بێت بۆ ئەوەی قوڕگ توشی کزانەوە نەکات.

 

چای گوڵی مەریەم

جگە لە ڕەنگە جوانەکەی، ئەم ڕووەکە تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە و زۆر کاریگەرە بۆ ئازاری قوڕگ و کۆکە و گیرانی جیوبەکان، هەر بۆیە پێشنیار دەکرێت لەکاتی هەڵامەتدا بەکاربهێنرێت، بۆ ئامادەکردنی چاکەی دەتوانرێت کەوچکێکی بخرێتە ناو پەرداخێک ئاوی کوڵاو یان چای کاڵەوە و با بە باشی بکوڵێت، دەتوانرێت ئەم چایە بە تێکەڵەیەک لە هەنگوین و ئاوی لیمۆ بخورێتەوە.

 

چای زەنجەفیل

زەنجەفیل بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ڤایرۆس و بەکتریاکانیەوە زۆر پێشنیار دەکرێت، لەوانە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، دژە سكچوون، دژە ئازاری ماسولکە و هتد.

کاتێک نەخۆشی چەند پارچەیەک زەنجەبیلی تازە وردکراو یان کەوچکێک تۆزی زەنجەفیل دەتوانرێت بخرێتە ناو دەفری چایەکەوە لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بۆ هەر کەسێک و بەپێی تامی خۆت لیمۆی عومانی یان لیمۆی تازەی بۆ زیادبکات و با بە باشی لەسەر ژاگر بکوڵێت تا زەنجەفیلەکە بە تەواوی نەرم دەبێت، لە دوا هەنگاودا دەتوانرێت هەندێک هەنگوینی تێبکرێت.

 

چای گەزنە

گەڵا تیژەکانی بەر پێست بکەوێت برینداری دەکات، بەهەمان شێوە دەتوانێت بەرەنگاریی ژەهرەکانی جەستە ببێتەوە، ئەم ڕووەکە تایبەتمەندی پاککەرەوەی هەیە و کاریگەرە لە چارەسەرکردنی هەڵامەت و ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندییان بە کۆئەندامی هەناسەوە هەیە، وەک ئاوی لووت و چاوەکان، تەنانەت کەمکردنەوەی تا.

کەوچکێک گژوگیا لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کوڵاو تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک بکوڵێت، بێگومان تێکەڵکردنی گژوگیا لەگەڵ توێکڵی لیمۆ یان نەعنا و هەندێک هەنگوین تامێکی تایبەتی دەبێت.