گوێز شەکرە هاوسەنگ دەکات و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات

خواردنی گوێز سوودی بۆ تەندروستی لاشە هەیەو دەتوانێت نەخۆشی شەکرە هاوسەنگ بکات و ئێسکیش پتەو دەکات.

 

ناوەندی هەواڵ

 

گوێز چەندین سودی تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، چونکە پۆلیفینۆلی ئیلاجیتانینی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، جگە لەوەش ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە گوێزدا هەن ڕێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

 

هەروەها یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، ترشی چەوری ئۆمێگا-٣ ی تیدایە یارمەتی دروستبوونی کۆلیستڕۆڵی باش دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپەوە کە سوودی بۆ دڵ هەیە.

 

خواردنی گوێز لە کاتی دووگیانیدا سوودی هەیە چونکە ئەو ترشە چەورییە ئۆمیگا ٣یانەی لە گوێزدا هەن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی کۆرپەکە دەدەن.

 

بڕێکی زۆر پڕۆتین و کالۆری تێدایە کە میتابۆلیزمی جەستە زیاد دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری زیادەی جەستە دەدات، هەروەها کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە دەکات.

 

لە گوێزدا چەندین پێکهاتە و تایبەتمەندی هەیە کە ئێسک و ددانەکان بەهێز دەکات و هەروەها هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە .

 

خواردنی گوێز بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا سودی هەیە، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

 

لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، کۆئەندامی هەرس بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.