٤ی ئایاری ١٩٣٧: ماتەمینی لە چەمی لاچ گۆڕا بۆ بەرخۆدان لە چیای دێرسیم

یادی ٨٨ ساڵەی کۆمەڵکوژی دێرسیم کە لە ٤ی ئایاری ١٩٣٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بەڕێوەچوو. لە دێرسیم کە دەیان هەزار عەلەوی کوردی کۆمەڵکوژ کران، ماتەمینی وەک مونزور بەردەوامە.

لەچوارچێوەی یاسای تونچەلی ژمارە٢٨٨٤ و بەرواری٢٥.١٢.١٩٣٥ ، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ٤ی ئایاری ١٩٣٧، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر دێرسیم دەستیپێکرد و دەیان هەزار کوردی عەلەوی لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کۆمەڵکوژ کران.

 

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە درێژایی ساڵی ١٩٣٨ بەردەوام بوون و جوگرافیای دێرسیم تا ڕادەیەکی زۆر بە کۆمەڵکوژی و دەربەدەریی بێ دانیشتووان بوو.


لە کاتێکدا خەڵکی دێرسیم بەردەوامن لە وەسفکردنی ئەوەی ڕوویدا بە "تەرتێلێ"، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٨ وەک جینۆساید پێناسە بکرێن.

 

داواکارییەکانی خەڵکی دێرسیم و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەم شێوەیەن:

“*ناوی دێرسیم بگەڕێتەوە.

 

*ناوبانگی سەیدەڕزا و هاوڕێکانی کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیم لە سێدارە دراون بگەڕێندرێتەوە و گۆڕەکانیان ئاشکرا بکرێت و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەش بە پێی ڕێکارەکان بکرێتەوە.

 

*چارەنووسی ئەو کچانەی کە نەکوژراون بەڵام لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکاندا بە زیندووی گیراون، ڕابگەیەندرێت و چارەنووسیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان یەکبخرێتەوە.

 

*پاراستنی ناوەندەکانی بیروباوەڕی سروشتی و کولتووری لە دێرسیم و گواستنەوەیان بۆ نوێنەرانی ناوخۆیی گەلی دێرسیم (وەک شارەوانی دێرسیم).

 

*پێویستە سیاسەتی بێ دانیشتووانی دەرسیم جێبهێڵرێت و بەنداوەکانی HEPP و بەنداوەکانی دیکە کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندان هەڵبوەشێنرێنەوە، هەروەها وێرانکارییە سروشتی و کولتوورییەکان بوەستێنرێت.

 

*"پاراستنی ناوەندەکانی بیروباوەڕی سروشتی و کولتووری لە دێرسیم و گواستنەوەیان بۆ نوێنەرانی ناوخۆیی گەلی دێرسیم (وەک شارەوانی دێرسیم).

 

ئەو ئازارەی کە ٨٨ ساڵە کەم نەبووەتەوە، ئەو برینەی کە ساڕێژ نەبووەتەوە
کۆمەڵکوژی دەرسیم ئازارێکی بێکۆتاییە لە دڵەکاندا، هاوارێکە لە گوێچکەکاندا دەنگ دەداتەوە، ماتەمینی لەسەر زمانەکان؛ ٨٨ساڵە خەڵک بە گۆرانی و مێلۆدی فۆلکلۆر یادگاری دروست دەکەن.


ماڤیش گونەشەر جارێکی تر ستەم و خۆڕاگری گەلی دێمەنان کە لە کاتی جینۆسایدی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ پەنایان بۆ لاچ دەرەسی بردبوو بە مێلۆدی (Laç Deresi Ağıdı) دەهێنێتە دڵمان.


"ستەمکاران سەربازگەیان لەسەر دروست کردووین، جیهان بووەتە ساچێکی سووری گەرم، فیشەکێک بەر ئیڤیسەکەم کەوتووە، سوپا تەنها دەیتوانی بچێتە ناو چەمەکەوە. ئێمە شەڕمان کرد، نرخەکەمان حەوت هێندە وەرگرت، هەرکەسێک لە ئێمە لە چەمی لاچ مرد، جێگەی ئەوان لە ژیانی دوای مردن بەهەشتە."