سیاسەت
-
بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت ٪٢٥ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژن بێت، لەو ڕێژەیەش کە ئێستا بڵاوکراوەتەوە ٪٢٦ ژنان پاڵێوراون بۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش ٪٣٣ کاندیدەکان ژنن.
-
ڕۆزا، ژنێک لە پەنابەرییەوە بۆ پەرلەمانتاری
ڕۆزا ساڵح، ژنێکی کوردە و کاندیدی ژمارە یەکە لە گەورەترین پارتی سیاسی سکۆتلەندا، دەڵێت قسەکانی پەرلەمانتار لەو وڵاتەدا کاریگەری هەیە، وەک کوردستانیش پەرلەمانتار موچە و پاسەوانی نییە، دەشڵێت "ئەگەر ببمە پەرلەمانتار دەتوانم باشتر خزمەت بکەم و دەنگی کوردەکان بگەیەنم".
-
هاوڵاتیان دەربارەی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا دێنە دەنگ
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ماوەی ٦ ڕۆژە بەردەوامە هاوڵاتیانی باشوری کوردستانیش هێرشەکان ئیدانە دەکەن و ژنان داوا دەکەن پێویستە دەسەڵاتی باشوری کوردستان ڕێگە بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەدات.
-
ژنان: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین
ژنانی باشوری کوردستان داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەن، دەڵێن کە دەسەڵات دەیەوێت دەنگی ئازادیخوازان کپ بکات، بەڵام ئازادیخوازان دەنگیان زۆر لەوە بڵندترە و دەوڵەتی تورکیاش دەیەوێت کوردەکان لەناوببات، لەبەرامبەریشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتە زلهێزەکان بێدەنگن لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا.
-
پەرلەمانتاران: باشترین چارەسەر گۆڕینی سیستمی هەرێمی کوردستانە
پەرلەمانتاران، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە جێگەیەک بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ حکومەت دەزانن، دەڵێن ئەم پەرلەمانە ئەرزشی نەماوە، بە بیانووی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمانتاران بێ دەنگ دەکرێن، هۆکاری ئەم ئەدا لاوازەی حکومەتیش بۆ بوونی ئەقڵەیەتی خەباتی شۆڕشگێڕی لەبری خەباتی مەدەنی دەگێڕنەوە.
-
خاپورکردنی سەیدسادق لە زاری خانمەوە
خانمی سەیدسادقی لە یادی خاپورکردنی سەیدسادقدا دەیگێڕێتەوە ڕژێمی بەعسی عێراقی هەموو ماڵەکانی شارۆچکەی سەیدسادقی ڕووخاندووە و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە کاریگەری لەسەر بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکە هەبووە.
-
پەرلەمانتاران "حکومەت بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە نەک خەڵک"
تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکراوە، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ڕێکەوتن نەکرێت تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە ناخانە بەرنامەی کاری پەرلەمان، پەرلەمانتارانیش دەڵێن، تێپەڕاندنی بەشە بودجە لە بەرژەوەندی خەڵک دەبێت نەک حکومەتی هەرێم.
-
پەرلەمان، بووە جێگەی توندوتیژی بەرامبەر ژنانی پەرلەمانتار
لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ساڵیادی هەڵەبجە، توندوتیژی بەرامبەر ئەندامپەرلەمانێکی ژن کرا.
-
دیپ هالەند، وەک یەکەم وەزیری ئەمریکی ڕەسەن دەستنیشانکرا
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەندامی نیومەکسیکۆ "دیپ هالەند" لە ئەنجومەنی نوێنەران وەک وەزیری ناوخۆدا.
-
نەخشەی کوردستانی گەورە و پولێکی ٥٠٠ دیناری دەوڵەتانی دراوسێی توڕە کرد
لەدوای نمایشەکەی پولی یادەوەری لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ پاپا فرانسیس، تورکیا و ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
-
کارکردنی ژنان لەکاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا
جەنگی جیهانی، کاولکارییەکەی گەورە ڕووبەڕووی جیهان بووەوە، لەهەمان کاتدا بووە هۆکارێک کە ژنان بکەونە ناو ئەو کارانەی بە کاری پیاو دادەنران و کۆمەڵگە رازی نەبوو ژنان دەستیبەنێ، بەڵام ئەو تواناییەی ژنان پیشانیاندا لەوکاتەدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو ژنان هەر کارێک دەتوانن بکەن.
-
دوو ئەفسەری ژن بۆ سەرۆکایەتی فەرماندەی سەربازی ئەمریکا دەستنیشان کران
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە یادی ڕۆژی ژناندا دوو ئەفسەری ژنی بۆ سەرۆکی دوو سەرکردەی سەربازی ئەمریکا دەستنیشانکرد.
-
ژنان تهنیا له سهدا ٢٥ پەرلەمانتارانی جیهان پێکدەهێنن
ژنان تهنیا له سهدا ٢٥ پەرلەمانتارانی جیهان پێكدههێنن، ئەم ئامارەش لەلایهن یهكێتی پەرلەمانی نێودهوڵهتییەوە خراوەتەڕوو، بهپێی ڕاپۆرتی یهكێتی پەرلەمانی نێودهوڵهتی، سهبارهت به نوێنهرایهتی ژنان له پەرلەمانهكاندا ساڵی ٢٠٢٠ پێشكهوتنی به خۆیهوه بینیوە بهڵام زیادبوونی رێژهی چالاکییەکانیان کەمیکردووە، ئەمەش کاریگەری دەبێت كه گهیشتن به یهكسانی لهگهڵ ڕێژەی پیاوهكان نیو سهدهی دیكه بخایەنێت.
-
ژنان لە هێزە سەربازییەکانی چوار پارچەی کوردستاندا
لە تەواوی جیهاندا سوپا و هێزی تایبەتی ژنان هەیە، لە کوردستانیشدا چەندین هێزی تایبەت بە ژنان هەن، زیاتر کار لە بواری پاراستنی گەل و خاک دەکەن.
-
پانێڵی بەسە ژن کوشتن بێ ڕۆڵی ڕێکخراوەکانیان هێنایە بەرباس
لە چوارچێوەی کارەکانی ڕێکخراوی ژنان بۆ ٨ی مارس و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی ژنان، کەمپەینی بەسە ژن کوشتن پانێڵێکی ڕێکخست و بێ ڕۆڵی ڕیکخراوەکانی لە هەمبەر کێشەکانی ژنان خستەڕوو.
-
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ٨ی مارس لە ژنان پیرۆز دەکەن
له ٨ی مارسی ٢٠٢١ ئاستی تێكۆشانی ژنانی كورد له بهرامبهر ههموو هێرشهكان ههم له كوردستان و ههمیش له رۆژههڵاتی ناوراست وسهرانسهری جیهان بووته جێ هیوا و متمانه وباوهڕی
-
" بەس برایان دەتوانن ببنە بەرپرسی مەڵبەندەکان"
لە دوای کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕێژەی ژنان لە ناو کۆمەڵەدا زیادی کردووە، بەڵام ژنان ناتوانن بەرپرسیارێتی مەڵبەندەکان وەربگرن.
-
ڕەشپێستێک بە نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
لیندا تۆماسی ڕەشپێست بە نوێنهری ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا له ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی هەڵدەبژێردرێت.
-
لە سێ کاندید دەبێت یەکێکیان ژن بێت
لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ڕێژەی ژنانی کورد دیاری کراوە کە لە سێ کاندیددا لانی کەم دەبێت یەکێکیان ژن بێت، هەبوونی ژنیش بە ئەقڵیەتی بەڕێوەبردنی ژنانە وەک بەشێکی گرنگ لە خولەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دەبینرێت.
-
لە کۆبوونەوەکەی شارەوانی ئۆسلۆدا بڕیاری مانەوەی تابلۆی یەپەژە درا و پشتیوانی لە کوردان کرا
لە کۆبونەوەی مانگانەی شارەوانی ئۆسلۆدا، ئەنجومەنی شارەوانی بە تێکڕای دەنگ بریاریدا تابلۆی شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە ئەو بڕیارەی شارەوانی ئۆسڵۆ وێڕای سکاڵا و هەوڵی زۆری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، باڵیۆزی تورکیا لەم وڵاتە و گرووپە فاشیستە تورکەکان بوو.