کۆمەڵگەی ئێزدی ١١ ساڵ دوای جینۆساید... بۆ کوێ؟
نوبەهار مستەفا، ئەندامی لیژنەی سکرتاریەتی هاوپەیمانی نادا

جینۆساید بە تاوانێک دادەنرێت کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، جینۆساید بەو کردەوانە پێناسە دەکرێت کە بە مەبەستی لەناوبردنی بە تەواوی یان بەشێکی گروپێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن، لەسەر بنەمای ناسنامەکەی (ڕەگەز، ئایین، یان نەتەوە)، ئەم کردەوانە بریتین لە کوشتن و زیانگەیاندن بە جەستە، دەروونی، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و لەناوبردنی بژێوی ژیان، وەک تاوانێکی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو تایبەتمەند دەکرێت، هەر هێرشێکی هەڕەمەکی تەنها کاتێک دەتوانرێت بە جینۆساید هەژمار بکرێت کە ڕێکخراو و سیستماتیک بێت، لەسەر ئاستێکی گەورە و ژمارەیەکی زۆر لە تاکەکان بکاتە ئامانج.
ڕێککەوتننامەی ڕێگریکردن و سزادانی تاوانی جینۆساید لە ساڵی ١٩٤٨ پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جینۆساید و دەوڵەتانی واژۆکەر پابەندن بە ڕێگریکردن لەو پەیماننامەیە و سزادانی تاوانبارانی و گەیاندنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی جینۆساید، لەئەنجامی ئەم جینۆسایدەدا، گروپەکە زەرەرمەند دەبێت و شوناس و کولتووری خۆی لەدەست دەدات، لە ئەنجامدا کاردانەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ قوربانییەکان دروست دەبێت.
سەرەڕای ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پێشکەوتنە فیکرییەکانی مرۆڤایەتی، لەوانەش سەردەمی زانیاری، جینۆساید لە زۆر شوێنی جیهان بەردەوامە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە: نەبوونی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، نەبوونی ئیرادەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاوانانە، هەروەها قووڵبوونەوەی درزێکی کۆمەڵایەتی نێوان پێکهاتە و ئایینەکان، کە زەمینەیەکی بەپیت بۆ بڵاوبوونەوەیان دابین دەکات.
مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە جینۆسایدەکان کە کاریگەری قووڵیان لەسەر کۆمەڵگە و کولتوورەکان بەجێهێشتووە، نموونەی جینۆسایدی ئەرمەنستان "١٩١٥-١٩٢٣"، هۆلۆکۆست "١٩٣٣-١٩٤٥" دژی جولەکەکان و جینۆسایدی ڕواندا "١٩٩٤" کە نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشت.
ئایا ئەوەی لە شنگالدا ڕوویدا جینۆساید بوو؟
بە پشتبەستن بە پێناسەی جینۆساید کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دیاری کراوە، ئەو کۆمەڵکوژییانەی داعش لە شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامیاندا، کۆمەڵکوژی تەواو پێکدەهێنن، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە توندڕەوە کۆمەڵگەی ئێزدی بە مەبەستێکی ڕوون و گوماناوی کردە ئامانج و بە گروپێکی ئایینیی بێباوەڕیان زانی و قێزەونترین تاوانیان ئەنجامدا.
ئەمە ٧٤هەمین جینۆساید بوو کە ئێزدییەکان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئێزدییەکان لە جیهاندا لە ٤٠ ملیۆنەوە بۆ یەک ملیۆن کەمیکردووە، بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان و ئەو کۆچکردنە زۆرەملێیەی کە بەرگەیان گرتووە، یان لەبەر هۆکاری ئاسایش و ترس لەو وڵاتانەی تێیدا دەژین، یان لە ئەنجامی پشتگوێخستنی پێداویستییە سەرەتاییەکان لە ناوچەکانیان، ناچاریان دەکات ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا تووشی بوون، کاریگەرییەکی قووڵی هەبوو، ئەم جینۆسایدە لە ئەنجامی شکستی هێزە ئاسایشییەکان لە پاراستنی ناوچەکە هات و وەک نێچیرێک بۆ داعش بەجێهێشت، شار بە دەنگی هاوار و ئاڵای ڕەش و سەربڕین بە شمشێر و لەسێدارەدانی مەیدانی لە خەو هەڵسا، دۆخەکە هەر بەوەوە نەوەستا، لەوەش ترسناکتر ڕفاندنی ژنان بوو وەک تاڵانی شەڕ و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی کۆیلە لە موسڵ و ڕەققە یان کوشتنیان، بۆ نموونە ١٩ ژن بە زیندووی لە قەفەزی ئاسن سووتێنران.
منداڵانی بێتاوان لەم تاوانە قێزەونە ڕزگاریان نەبوو، بە پێچەوانەوە ئەوان سەرمایەیەکی گەورە بوون بۆ گروپە تیرۆریستییەکان و خۆیان بینیەوە کە سوپای هاوچەرخی بوون و لە باوەشی دایکیان ڕفێندرابوون و لە بارەگاکانی مێشک شۆردن مەشقیان پێکرا و لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان وەرگیران، هەواڵەکان لەسەر چیرۆکی دوو برا، کە لەلایەن داعشەوە ناوی خوازراویان پێدراوە (ئەبو سەیف سنجاری و ئەسعەد ئەبو خەتاب)، کە هێرشێکی خۆکوژییان ئەنجامدا و لە کاتی شەڕەکانی موسڵدا خۆیان تەقاندەوە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر هەڵمەتی دامەزراندنی منداڵان دوای سڕینەوەی یادەوەری کۆمەڵایەتییان.
١١ ساڵ دوای جینۆسایدەکە، هێشتا ئازارەکان نوێن بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، بەردەوام یادەوەرییەکانی ترس و بێهیوای لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێی گۆڕێکی بەکۆمەڵدا زیندوو دەکەنەوە.
جینۆساید وێرانکاری و پەڵەی دەروونی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێنا، ئەمە جگە لە پیلانی هەندێک پیلانگێڕ بۆ ئاوارەبوونی گەلی ئێزدی و بڕینی لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار ئێزدی ئاوارە بوون، کۆچی زۆرەملێ یان خۆبەخشانە لێکەوتەی نەرێنی لەسەر پێکهاتەی دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی شنگال هەیە، سەرەڕای هەوڵەکانی خۆبەڕێوبەری و ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەبووەکان، هێشتا کەمی پێشکەوتن لەم ڕووەوە هەیە.
شنگال لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ لە ستەمکاریی داعش ڕزگارکرا، بە باجێکی زۆر، ئێزدییەکان جارێکی دیکە هەوڵیان دا برینەکانیان ساڕێژ بکەن و لە خۆڵەمێش هەڵستنەوە، ماندوو نەناسانە بینایان کرد و چاندن و کاریان دەکرد، دامودەزگا و ڕێکخراو و هێزی بەرگریی خۆیان بونیادنا و دەنگیان بۆ جیهان بەرزکردەوە تا لە تەنیشتیان بوەستن و دان بەو جینۆسایدەدا بنێن کە تووشی بوون، تا ئەمڕۆ چەند وڵاتێک دانیان پێدا ناوە، بەڵام تەنانەت نزیکترین دراوسێکانیشیان وەک حکومەتی عێراق نەی ناساندووە.
شنگال بەم هەموو ساڵە بۆ چارەنووسی خۆی جێهێدڵراوە
دانپێدانانی دەوڵەتی عێراق لە جینۆساید دژی ئێزدییەکان ناتوانرێت بە هۆکاری سیاسی (ناوخۆیی یان ناوچەیی)، یان بە دۆخی ناجێگیری ئاسایشێ و هەڕەشەکان پشتگوێ بخرێت یان پاساویان بۆ بهێنرێتەوە، عێراق ناتوانێت دابەشبوونی تائیفی یان ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکان بکاتە بیانوو، دانپێدانانی عێراق بە جینۆساید دەرئەنجامی عەقڵیەتی دەوڵەتی خاوەن مەیلی کۆنەپەرستانە، هەروەها خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لەلایەن هەردوو خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە وازی لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شنگال هێناوە و نەیتوانیوە لێپرسینەوەی پێویست پیشان بدات.
حکومەت تا ئێستاش ناتوانێت پلانی ستراتیژی بۆ چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە دابڕێژێت و هیچ پلانێکی نییە بۆ پشتگیریکردنی ڕزگاربووان، پێکهاتەی ئێزدییەکان لە داهاتوودا نیگەرانن و هیچ پشتیوانییەکیان لەلایەن حکومەت و هێزە ئاسایشییەکانەوە نەبینیوە لە کاتی جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤دا، هەروەها حکومەت نەیتوانیوە ئەو پردە متمانەیە دروستبکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پارچە پارچە بووە و شکێندراون و شنگال بۆ ئەو هەموو ساڵە بە چارەنووسی خۆیەوە جێهێشتووە.
دوای ساڵانێک لە کۆمەڵکوژییەکان، ئەو هێز و کەسانەی کە بەشدارن لە ڕشتنی خوێنی ئێزدییەکان بە ئازادی ماونەتەوە و هێشتا دادپەروەری نەدراوە، هێزە سیاسییەکان و بناغە پەرلەمانیەکان دانوستانیان کردووە بۆ پەسەندکردنی هەندێک یاسا لە پەرلەمان، لەوانە لێبوردنی گشتی، بەڵام بۆ کێ؟ وە لەسەر چ بنەمایەکی یاسایی؟
هەروەها حکومەتی ناوەندی لە عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دانیشت بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەسەر چارەنووسی گەلی ئێزدی، بەبێ ئەوەی ئەم دووەمیان هیچ ئامادەیی و ڕۆڵ و دەنگێکی هەبێت، هەوڵدەدات ئەم ڕێکەوتنە بەسەر شنگالدا بسەپێنێت، هەندێکجار بە هەڕەشە و هەندێکجاریش بە زۆر، تەنانەت گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە گەمارۆیان بەسەردا بسەپێنێت.
لە کۆتاییدا تەنیا دەتوانین بڵێین کە خاوەن ماف پشکی حەقی خۆی دەگەڕێنێتەوە، ئەو هەنگاوانەی گەلی ئێزدی بۆ خۆڕێکخستن، لە بچووکترینەوە تا گەورەترین خانە لە کۆمەڵگەدا، بە بونیادنانی دامەزراوە و ئەنجومەن و بە بەهێزکردنی لە ڕووی فیکری و ئابوورییەوە، هاوکات لەگەڵ ڕێکخستنی هێزی پاراستن، ڕێگای ڕاستن بۆ پاراستنی ئایین و میراسی کولتووری و کۆمەڵایەتی خۆیان، و بونیادنانی سەروەری نەتەوەیی خۆیان.