ئاژانسەکەمان ساتەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکی بەڵگەدار کرد
ئاژانسەکەمان ساتەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر ئەو گەلەی کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین چوونەتە سەر بەنداوەکە بەڵگەدار کرد.
تشرین
ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم، گەلی ناوچەی فورات بە کاروانێکی گەورە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن، کە بەهۆی هێرشەکانەوە مەترسی لەسەرە.
ڕۆیشتنی کاروانەکە بۆ بەنداوی تشرین، بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان و پاراستنی بەنداوەکەیە، لەو کاتەدا دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر گەل.
ئاژانسەکەمان ساتەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل بەڵگە کرد.