ستۆدیۆی شەهید مزگین ئاگاداری میراسی کولتوورییە
بە کارەکانیان لە ستۆدیۆی شەهید مزگین، خەریکی گرنگیدان بە کولتوورو میسراسن، زەینەب مەنسور،بەڕێوەبەری ستۆدیۆکە باسی لە کارەکانی کردو ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کارەکانیانەوە ئاگاداری ئەو میراسەن کە لە بواری کولتوور و هونەردا بونیاد نراوە.

نەغم چاچان
قامیشلۆ- لە قامیشلۆ کە دەنگەکان تێکەڵ بە خەونەکان دەبن، تەڤگەری هیلالی زێڕین بۆ کولتوورو هونەر ستۆدیۆیەکی گۆرانی وتنی کردۆتەوە کە تایبەتە بە ژنان، ئەمە شوێنێکی ناوازەیە کە ژنان دەتوانن بەبێ سنوور دەنگ و ناسنامەی هونەری خۆیان دەرببڕن، لەم ستۆدیۆیە نەک هەر دەنگ تۆمار دەکرێت، بەڵکو بوونی ژن لە بواری مۆسیقا و هونەردا دروست دەبێت، لە لەناوچوون خۆی دەپاریزێت و دەنگی خەبات و ژیان دەگۆڕێت بۆ یادەوەری.
زەینەب مەنسور، ئەندام و بەڕێوەبەری ستۆدیۆی مزگین سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ستۆدیۆکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
لە سێ کەسەوە بۆ بەدامەزراوەیی کردن
زەینەب مەنسوور باسی لە دەستپێکردنی ستۆدیۆکە کرد و وتی: لە سەرەتای ستۆدیۆکەدا سێ کەس بوون، تا ڕادەیەکی دیاریکراو خولی پەروەردەیمان وەرگرت و بە هاوکاری مامۆستاکانمان لە دوو ژووردا کار و چالاکییەکانمان ئەنجامدا.
دوای ماوەیەک هەوڵماندا خولی پەروەردەی ستۆدیۆیەک دابمەزرێنین، سەرەتا ٤ ئەنداممان دامەزراند بۆ مەشق و خولی پەروەردەی، چونکە کارەکەمان گروپێکە نەک وەک کاری تاکە کەس، بۆیە هەستی کاری گروپی جیاوازە.
"ستۆدیۆکەمان لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادایە"
زەینەب مەنسوور سەبارەت بە گۆڕینی ستۆدیۆکە و کار و چالاکییەکانی سینەمای ژنان وتی: دوو چالاکی و خولی پەروەردەی جیاوازمان لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکدا ئەنجامدا، سەرەتا لە ڕووی خولی پەروەردەیەوە کێشەمان هەبوو، چونکە کاتەکەمان هەنگاوێکی نوێ بوو بۆ ژنان، دوای خولە پەروەردەیەکە هەر ٤ ئەندام کە هاتبوون بە هەندێک سیستمی ستۆدیۆ ئاشنا کران، ئێمە ویستمان بەرهەم دروست بکەین، و ئەوان فێری دروستکردنی هەندێک مۆسیقا بوون بۆ بەرنامەکان. ستۆدیۆکەمان تەنها لەسەر ئاستی جزیرە نییە، لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادایە، ئەگەر داوامان لێبکرێت هەندێک کاری دیکە لە دەرەوەی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەین، وەک کاری سەربەخۆ، کارەکانی پەیوەست بە منداڵان یان کاری گشتی، هاوکات پاڵپشتی ناوچەکانی دەوروبەریش دەکەین.
" ویستمان ئەو خەونە بەدی بهێنین"
زەینەب مەنسور ڕایگەیاند، ماوەی ٢ ساڵە کار لەسەر کار و چالاکییەکانی ستۆدیۆکە دەکەن و شوێنێک و ئەندام و چالاکی نوێ دروست دەکەن، وتی: کاتێک دواجار بەرهەمێکمان بە ناوی "تۆڵ" دروست کرد، هەوڵماندا هەموو شتێک لەم کارەدا لەلایەن ژنانەوە ئەنجام بدرێت، ئەمە بۆ ئێمە خەون نەبوو، ئێمە ویستمان ئەو خەونە بەدی بهێنین، شاعیر و مۆسیقاژەنەکانی و ئامێرەکانی و دەرهێنەر و کامێرامانەکانی ژن بوون. لە ڕۆژئاوا کە خاکی شۆڕشە و لە هەمان کاتدا بەشێکی بچووکی کوردستانە، بەم هەنگاوانە نیشانمان دا کە لە بەشێکی کەمدا چی دەکرێت، ئێمە لە زۆر بارودۆخی سەختدا بەردەوام بووین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی هەندێک هەنگاو بنێین.
"زیندووکردنەوەی فۆلکلۆر بارگرانییەکی قورسە"
زەینەب مەنسور ڕایگەیاند کە هەوڵی زیندووکردنەوەی دەنگبێجی نەریتی ناوچەی ڕۆژئاوا دەدەن و وتی: کارێکی بەنرخە چونکە زۆر ئەستەمە شتێک کە لەبیرچووە زیندوو بکرێتەوە و بیسترێت، هەروەها پێویستە پلانی زۆر باشی بۆ دابنرێت.
بەو پێیەی زیندووکردنەوەی فۆلکلۆر بارێکی قورسە، هەوڵدەدەین ئەو شتانە تۆمار بکەین.
کار و هەوڵەکانمان تا ئەمڕۆ بە هیوای هەنگاونان بۆ پێشەوە لە ڕۆژئاوا بووە.
هەوڵدەدەین هەل بۆ ژنان دروست بکەین کە لە کاری ستۆدیۆدا جێگەی خۆیان بگرنەوە.
جگە لە کاری ستۆدیۆکەمان، وەک گۆرانیبێژ و ئەکتەریش لەناو کەزیێ سۆردا جێگەی خۆمان گرتووەتەوە.
"پێویستە ژنان جێگەی خۆیان لەم کارەدا بگرن"
زەینەب مەنسوور هەروەها سەبارەت بەو پڕۆژانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن وتی: کار و هەوڵەکان بەردەوامن، مەشق و خولی پەروەردەیمان لە پێشە، ئێمە لەم بوارەدا کێشەمان هەیە بۆ ئەوەی ستۆدیۆکە زیاتر ژنان بەشداربن لە کارەکەدا. چونکە ژنان بە ئامادەیی کاری ستۆدیۆ قبوڵ ناکەن، چونکە ئەوان دەبینن کە ستۆدیۆکان تەنها وەک تایبەتی پیاوان سەیر دەکرێن و لەلایەن ئەوانەوە تۆمار دەکرێن، جێگەی خۆیان تێیدا نابینن، بەڵام هیوادارین ئەم تێڕوانینە بگۆڕێت، چونکە پێویستە ژن لە هەموو بوارێکدا جێگەی خۆی بگرێتەوە.