نۆیەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆڵ کۆتایی هات

پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکرد، دوێنێ لە حەوتەمین ڕۆژیدا بە وەرگرتنی دیاری و دابەشکردنی خەڵات کۆتایی پێهات.

قامیشلۆ 

 

نۆیەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "پەرتوک کلیلی شارستانیەت" بە بەشداری دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  پێشانگاکە دوێنێ لە حەوتەمین ڕۆژیدا کۆتایی هات.

 

دوای خولەکێک ڕیزگرتن دایکی هەرەکۆلی گیانفیدا کە هەم خەباتکار و هەم نووسەر بوو، قسەی کرد و بەخێرهاتنی هەموو دەزگاکانی چاپ و ئەدیب و هەموو ئامادەبووانی کرد. پاشان ئەو دایکە لەلایەن دەستەی کولتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەی کولتووری کانتۆنی جزیرە خەڵات کرا.

 

"نوێنەرایەتی ڕۆحی کۆمەڵگەکەمان دەکات"

هیسێ عوسمان بەناوی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لە پێشانگاکە کرد و وتی: نۆیەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هێ=ەرەکۆل جارێکی دیکە نیشانیدا کە کولتوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێشتا بە ژیان و داهێنان و خوێندنەوە زیندووە، بەناوی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئەم پێشانگایە دەکەین جۆش و خرۆش، قووڵایی هۆشیاری کۆمەڵگە، ئەوە دەردەخات کە ئەم پێشانگایە چەندە سەرکەوتووە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، ئەم جۆرە چالاکییانە تەنها چالاکییەکیان نییە کە بە چاوی خۆیانەوە دیارن، بەڵکو پردێکن بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان داهێنەران و تەماشاکەران و نوێنەرایەتی ڕۆحی کۆمەڵگاکەمان دەکەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئێمە پێمان وایە کە کولتوور و هونەر ڕۆحی شۆڕشە و ئەو شۆڕشە نەک تەنها سیاسی یان سەربازییە و شۆڕشی کولتووری کە مرۆڤێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای بەها و زانست بونیاد دەنێت، هەموو نووسەر و خوێنەرێک بەشێک بووە لەم دەستپێشخەرییە.

 

اشان گروپی ئەجاوید هەڵپەڕکێکانیان پێشکەش کرد و پاشان نووسەران فەرید جزیرە، عیسمەت حەفرین، ەێناهیتا سینۆ، ئەحمەد حسێن، حەسەن ئەلمەری، خەڵکی ڕەققە و حسێن محەمەد عەلی، خەڵکی کۆبانێ خەڵات کران. جگە لەوەش ٥١ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کە ئاستێکی باشیان ئەنجامدابوو خەڵات کران.


چالاکییەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.