پێنووسی ژنان لە پێشەنگای شەهید هەرەکۆڵ یەکیگرت
نۆیەمین پێشانگای شەهید هەرەکۆل لە قامیشلۆ بەرهەمەکانی ژنانی کورد و بڵاوکراوە کوردی و عەرەبییەکان کۆدەکاتەوە و ڕووی دیار و بەرچاوی شۆڕشی کولتوور پیشان دەدات.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ- نۆیەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل لە قامیشلۆ دەستیپێکرد، کە ئامادەیی ژنانی کورد لە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیریدا پیشان دەدات، یەکەمین پێشانگە لە ساڵی ٢٠١٥ بە پاڵپشتی دەزگای چاپ و پەخشی شلێر لە ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو و لەو کاتەوە بووەتە نەریتێکی کولتووری، نۆیەمین پێشانگای پەرتوک لەلایەن کۆمیتەی کولتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوکاری کۆمیتەی کولتووری کانتۆنی جزیرە بە دروشمی "پەرتوک کلیلی شارستانیەتن" بەڕێوەدەچێت، پێشانگاکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و تا ٢٦ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
بەشداری ژنان لە ٤٠%
بەرهەمەکانی ناو پێشانگاکە دەریدەخەن کە دەنگی ژنانی نووسەر چەندە لە ئەدەبی کوردی و عەرەبیدا بەرزە، لە سەدا ٤٠ی بەرهەمەکانی ناو پێشانگاکە لەلایەن ژنانەوەن، ئەم ڕێژەیە دەستکەوتێکە گولەورەیە، هەروەها ئەم ڕێژەیە وەک دەستکەوتێکی کولتووری شۆڕشی ژنان دەرکەوتووە، ژنان ڕێگەی قسەکردن بە پێنوسەکانیان دەدەن، هەموو پەرتوکێک بەرهەمێکە، وەک هێمای خەباتی کۆمەڵایەتی و فیکری جێگەی خۆی دەگرێتەوە، هەروەها سەرجەم ژنانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە بەرهەمەکانیانەوە بەشداریان کرد، پانێڵەکانی ڕێکخست و زانیارییان پێشکەش بە بەشداربووان کرا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ژنان.
گەمارۆ و کێشەی بەشداریکردن
لە کۆی ٦٠ بڵاوکەرەوە کە بڕیار بوو بەشداری پێشانگاکە بکەن، ٩ بڵاوکەرەوەیان بەهۆی گەمارۆکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و داخستنی ڕێگاکان نەیانتوانی بەشداری بکەن، ئەم دۆخە کاریگەری گەمارۆکانی لەسەر ژیانی کولتووری نیشان دەدات، سەرەڕای ئەمەش، بڵاوکەرەوەکانی دیکە هەوڵێکی زۆریان دا بۆ ئەوەی پەرتوکی کوردی و ژنان بخەنە بەردەستی خوێنەران و پێشانگاکەش گرنگترین شوێن بوو بۆ بینینی بەرخۆدانی کولتووری.
هەم خەباتکار و هەم نووسەر
نەریمان ئەڤدیک، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی پێشانگای شەهید هێەرەکۆل سەبارەت بە پێشانگاکە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد، وتی: کە پێشانگای شەهید هەرەکۆل بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهید هەرەکۆل بەڕێوەچوو، هەروەها شەهید هەرەکۆل خەباتکار بووە، بەڵام پێش ئەوەی خەباتکار بێت، نووسەر بووە، هەموو ساڵێک بەرهەمەکانی لە پێشانگاکەدا پێشکەش دەکرێن، یەکەمین بەرهەمەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژئاوا شلێر، بەرهەمەکانی شەهید هەرەکۆل بوون، کە وەک خەباتکار و شەهید و نووسەر ڕۆڵی لە ئەدەبدا هەیە و بەم پێشانگایە یادی دەکەینەوە، پێشتر زانراوە کە ئەم پێشانگایە بەناوی ئەوەوە بەڕێوەدەچێت.
"فرۆشتنی پەرتوک لە پێشانگاکەدا هەرزانترە"
نەریمان ئەڤدیک ڕایگەیاند کە نۆیەمین پێشانگای شەهید هەرەکۆل بەڕێوەدەچێت، وتی: ئامانجی سەرەکیمان لەم پێشانگایەدا ئەوەیە کە ئەو پەرتوکانەی ناگەنە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەخێرایی بگەنە دەستیان، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پەرتوکانە لە ڕێگەی پێشانگای پەرتوکەوە بۆ ئێرە بهێنین، دەتوانین کولتووری خوێندنەوە لەناو خەڵکدا بەرەوپێش ببەین، بەشداری نووسەران و بوونی چەندین پەرتوک زۆر گرنگە، فرۆشتنی پەرتوک لە پێشانگاکەدا هەرزانترە، هەر لەبەر ئەمەشە پێشانگاکە بەڕێوەچوو.
بەرهەمی ژنان
نەریمان ئەڤدیک باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە زۆرە، وتی: ئەمساڵ پەرتوکی ژنان زۆرن و ژنانی نووسەر خۆیان بەشداری پێشانگاکە دەکەن، هەروەها بەرهەمی ژنانیش لە پێشانگاکەدان، پەرتوکەکانی نووسراوی ژنان و پەرتوکەکانی نووسراو لەسەر ژنان لە%٤٠ی پێشانگاکە پێکدەهێنن، هەروەها ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە هەموو بەرهەمەکانی ژنان بەشداری کردووە و ژمارەیەکی باش لە پەرتوکەکانیان هەیە، لەگەڵیدا ئەکادیمیاکە پانێڵ ساز دەکات، کە لەسەر پرسەکانی زمانی کوردی لە ناوچەکەدا سازدەکرێت، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری پانێڵەکە دەکەن و مامۆستایەکی زمانی کوردیش پێشەنگایەتی پانێڵەکە دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی زمانەکە بکات.
بەشداربووانی هەر چوار پارچەی کوردستان هەیە
نەریمان ئەڤدیک وتی: بە گشتی ٦٠ بڵاوکەرەوە بەشدارییان کرد، بەڵام بەداخەوە ئەم دۆخەی ئەم دواییەی داخستنی سنوورەکان کێشەی لێکەوتەوە، لەگەڵ کشانەوەی ٩ بڵاوکراوە، چونکە ترسیان هەبوو پەرتوکەکانیان دەستیبەسەردا بگیرێت بەهۆی داخستنی سنوورەکانەوە، هەروەها بەشداربووانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لەگەڵیدا، لە ئیتاڵیا و فەرەنساشەوە بەشدارن و زۆرێک لە بڵاوکەرەوەکانی دەرەوەی سەووریاش بەشدارییان کردووە.
"بەرهەمی ژنان زیاتر بوو لە ساڵانی پێشوو"
نەریمان ئەڤدیک وتی: ئەمساڵ ڕێژەی بەرهەمی ژنان لە پێشانگاکەدا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە، هەروەها ژمارەی ئەو بەرهەمانەی ژنان کە چاپ کراون بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە، پەرەسەندنی پێشانگاکە بەندە بە بارودۆخی ئێستا و گۆڕینی شوێنەکەش لەبەر ئەوەیە کە شوێنێکی تایبەت بۆ پێشانگاکان لە قامیشلۆدا نییە، ساڵێک پێشانگاکەمان لە ناوەندی محەمەد شێخۆ ئەنجامدا، ئەمساڵیش لە پارکی ئازادی پێشانگاکەمان ئەنجامدا، ئەمساڵ میوانەکانمان لە باشووری کوردستان و بەیروتەوە هاتبوون، بەڵام لە سنوور مانەوە، بەبۆچوونی من ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو باشترە، هەرچەندە ژمارەی پەرتوک و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کەمترە لە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام ژمارەی بەرهەم و بەرهەمی ژنان بە زمانی کوردی زیاترە لە هەموو ساڵان، داواکاری ئێمە ئەوەیە کە خەڵک بێن و سەردانی پێشانگاکە بکەن و یارمەتی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بدەن.