جۆش و خرۆشی فێستیڤاڵی فیلمی نوژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

چیدەم ڕۆژدا لە کۆمەڵی کەزی ڕایگەیاند کە کار بۆ دروستکردنی یەکڕیزی نێوان سینەماکاران دەکەن و داوای لە سینەماکاران کردووە تا ٢٥ی ئایار فیلمەکانیان پێشکەش بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان بکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ 

 

قامیشلۆ- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە ژنە سینەماکاران و دەرهێنەران لە کوردستان و جیهان، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان چاوەڕێی میوانەکانی دەکات، فێستیڤاڵەکە کە لە نێوان٢٥ بۆ ٣١ی ئایار بەڕێوەدەچێت، تا ٢٥ی ئایار پێشوازی لە کورتە فیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتاری و فیلمی چیرۆکی جیاواز لە ژنان دەکرێت، کۆمەڵەی سینەماکارانی ژنی کەزی لە ڕۆژئاوا پێشەنگایەتی فێستیڤاڵەکە دەکەن. چیدەم ڕۆژ، ئەندامی کۆمەڵەی سینەماکارانی ژنانی کەزی، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. 

  

"ئامانج هاودەنگی و یەکڕیزی نێوان سینەماکارانە" 

لە سەرەتای قسەکانیدا، چیدەم ڕۆژ ئامانجەکانی کۆمەڵەی کەزی خستەڕوو کە پێشەنگایەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان دەکات وتی: ئامانجی سەرەتایی ئەوان دروستکردنی هاودەنگی و یەکڕیزی بووە لەنێوان ژنانی بەشداربوو لە سینەماکاریدا، ئێمە ویستمان لەڕێگەی کۆمەڵەی کەزییەوە کارەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەرتر ئامادەبکەین. هەر بۆیەش کۆمەڵەی کەزی ئەمساڵ پیشنەگایەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان دەکات، ئامانجمان بۆ فێستیڤاڵەکە نمایشکردنی ئەو بەرهەمانەیە کە ژنان لەسەر بنەمای چیرۆکی ژنان دروستیان کردووە. 

 

بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا 

چیدەم ڕۆژ ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی نوژیان یەکەم فێستیڤاڵە کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانج بەڵگەنامەکردن و پیشاندانی کاری ئەو ژنە سینەماکارانەیە کە ئەوەندە هەوڵ و قوربانیدانیان بۆ دروستکردنی هەر فیلمێکیان داوە، زیاتر لە ساڵێکە ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەو جوگرافیایەی ئێمە لێی دەژین، ڕووبەڕووی هێرشی زۆر توند بوینەوە، خەڵک ڕووبەڕووی هێرشی زۆر توند بوینەوە، کۆمەڵکوژییەکان، و ئەمەش وایکردووین کە فێستیڤاڵەکەمان ئەنجام نەداین، ماوەیەکی کەمی تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی نوژیان، بانگهێشتنامە بۆ دەرهێنەرانی ژن و سینەماکاران لە سەرتاسەری کوردستان و جیهانەوە نێردراوە، ئەوانەی کە دەرفەتیان بۆ دەدۆزنەوە، بە شێوەیەکی کەسی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن، هەروەها ئەوانەی دەرفەتیان بۆ نادۆزنەوە، بەرهەمەکانیان دەنێرن و ئێمەش لە کاتی نمایشکردنیاندا نمایش دەکرێن. 

 

"فێستیڤاڵەکە دەبێتە ئامڕازێک بۆ یەکخستنی ژنانی سینەماکار" 

ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی فێستیڤاڵی نوژیان کۆکردنەوەی سەرجەم دەرهێنەر و سینەماکارانی ژنە لە یەک شوێن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خواست و ئامانجمان ئەوەیە چیرۆکی ئەو ژنانەی کە ژیاون و گۆڕاون بۆ کورتە فیلم لە ڕێگەی چاو و ڕوانگەی ژنانەوە پیشانی کۆمەڵگە بدەین، زۆر گرنگە دان بەو ئازار و خۆشی و جۆش و خرۆشەدا بنێین کە وەک ژن پێکەوە ئەزموونمان کردووە، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی نوژیان لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت فێستیڤاڵەکە تەنها لە ژنە سینەماکاران و دەرهێنەرانی کورد پێکدێت، بەو پێیەی مەرج نییە تەنها ژنانی کورد بەشداری بکەن، هەمەچەشنییەکە تایبەتمەندی خۆی دەبەخشێتە فێستیڤاڵەکە هەموو دەرهێنەرێک دەتوانێت بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا بکات کە لە کورتە فیلم، دۆکیۆمێنتاری، چیرۆک و هتد فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان دەبێتە ئامڕازێک بۆ یەکخستنی ژنە سینەماکاران و دەتوانێت هاودەنگی و پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا دروست بکات. 

 

"پێویستە ژنانی سینەماکار سوود وەربگرن بکەن لەکاتێکدا هێشتا کاتیان ماوە" 

چیدەم ڕۆژ باسی لەوە کرد کە ئەوان بەو باوەڕە نزیک دەبنەوە لە نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو دەرهێنەرێک دەتوانێت بە زمانی خۆی بەشداری فێستیڤاڵەکە بکات و لە کۆتایی قسەکانیشیاندا وتی: ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەرهێنەر و سینەماکاران، تا ئێستا ئەو بەرهەمانەمان هەیە کە گەیشتوونەتە دەستمان، بۆ ئێمە زمان نابێت ببێتە کێشە یان بەربەستێک بۆ سینەماکاران بۆ کۆبوونەوە. بەو پێیەی ئەمڕۆ لە ساتەکانی شۆڕشدا دەژین، پێویستە هەنگاوی گەورەتر لە بواری هونەر و سینەمادا بنێین، خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان بکەین و بتوانین ڕەنگ بە فێستیڤاڵەکەمان بدەین بۆیە ئێستا ئەپلیکەیشنەکان کراوەن، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن کاتیان هەیە بۆ بردنەوە بۆیە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی نوژیان تا ٣١ی ئایار بەردەوام دەبێت، پێیوستە ژنانی سینەماکار سوود وەربگرن لەکاتێکدا هێشتا کاتیان ماوە.