ڕاپۆرت
-
دۆسیە ٢؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا
جەیلان، ئوگور، جەمیلە، ئەنەس... ئەم ناوانە وەک لیستێک بەردەوام دەبن.، تا ڕۆژی ئەمڕۆش دادپەروەی بۆ جەیلان ئۆکۆل پێکنەهاتووە، بەڵام کۆمەڵکوژی نوێ ڕوودەدات، منداڵانی کورد دەبنە ئامانجی یەکەمی شەڕەکە.
-
دۆسیەی ١؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا
لە تورکیا دوای کوشتنی نارین گوران، جارێکی تر باسی ئەو منداڵانە دەکرێت کە بێ پاراستن ماونەتەوە. لە نارینەوە تا جەیلان ئۆنکۆڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەوڵەت کوشتی، ڕووداوەکان ئەوە دەردەخەن، وڵات بووەتە تاڵاوێک بۆ منداڵان، کە ناتوانن خۆیان دەرباز بکەن.
-
هاوپەیمانی ١٨٨؛ ئیرادەی ژنان دژی پێشێلکارییەکان
هاوپەیمانی ١٨٨ کە هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی ژنانە، لە دوای پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارەی ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ دامەزرا و نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان دژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەکات.
-
"خەڵکی کامپی مەخموور بەرەنگاری هەموو هێرشەکان دەبنەوە"
خەڵکی کامپی مەخموور تووشی هەموو جۆرە هێرش و گەمارۆ و سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە و حکومەتی عێراق دەبنەوە و سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بەردەوامن لە شەڕ و بەرخۆدان.
-
مەرزیە؛ دەنگێک بە ڕەنگی خۆشەویستی وڵاتەکەی
مەرزیە فەریقی، ژنە هونەرمەندی کورد کە بە دەنگە بە سۆزەکەی هەر لە شاخەکانی کوردستانەوە تا دەرەوەی وڵات، تێکۆشان و جوانیەکانی گەل و وڵاتەکەی دەخستە بەر چاو و گوێ.
-
دوو ساڵ بەسەر شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا تێدەپەڕێت و هاواری ئازادی بەردوامە
کوشتنی ژینا ئەمینی دەستپێکی سەرهەڵدانی ژنان بوو لە دژی زوڵم و ستەم و سەپاندنەکانی ئەو ڕژێمە، ئەم سەرهەڵدانە لە سنوری ئێراندا نەمایەوە و بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئەو ئاستەی ژنانی هیندستان دژی دەستدرێژی و کوشتنی پەرستارێک هاواری ژن، ژیان، ئازادییان کرد.
-
زیلان عوسمان: چارەسەری ڕیشەیی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی پەروەردەیە
هەرچەندە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دەدەن، بەڵام تا دێت کەیسەکانی توندوتیژی زیاد دەکات و چەرەسەری ڕیشەیی بۆ نادۆزرێتەوە، پارێزەرێکیش دەڵێت: چارەسەری ڕیشەیی پەروەردەیە.
-
ڕۆژنامەگەری ئازاد؛ ترسی ناو دڵی دوژمنان
پێشەنگانی ڕۆژنامەگەری ئازاد، بە ڕۆح و هەست و قەڵەم و کامێراکانیان لەپێناو دۆزی گەلێکدا بەردەوام لە تێکۆشاندا بوون، بەهۆی ئەو کاریگەرییە بەهێزەی ڕۆژنامەنووسانی ئازادەوە، بەردەوام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.
-
هەر بستێک لە خاکی کوردستان بە خوێنی شەهیدێک ئاو دەدرێت
گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە بڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر ڕێگای سەیدسادق لە کاتی ئەرکی میدیایدا کرانە ئامانج، بوونە یەکێک لە گوڵزارەکانی باخی شەهیدانی کوردستان و بۆ ئەبەد ناویان لە دڵی وڵاتپارێزاندا دەمێنیتەوە
-
فۆبیای دەوڵەتی تورک لە ئیرادەی ئازادیخوازانی باشووری کوردستان
دەوڵەتی تورک کە ترسی لە ئیرادەی ئازادیخوازانە، هێرش دەکاتەسەر ئازادیخوازان و تیرۆریان دەکات، لەمساڵدا سێ ژنی پێشەنگی بەشێوازی جیاواز تیرۆر کردووەو بێ لێپرسینەوە بەردەوامە لە کارە قێزەونەکانی.
-
لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سێ کورد بە دەستی فاشیستی تورک کۆتایی بە ژیانیان هاتووە
تەنها لە باکوور و باشووری کوردستان لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا هەریەک لە هێرۆ بەهادین، گوڵستان تارا و حەکیم لوقمان بە دەستی ئەقڵیەتی فاشیستی تورک کۆتایی بە ژیانیان هێنراوە.
-
تركیا ٢٦٣ گوندێن دهۆك داگیركرینه
سەرچاوە؛ کوردستان تایمز
-
خوێندەوەی پەرتووک منداڵێکی ڕۆشن فکر دروست دەکات
لە سەردەمی ئێستادا کۆمەڵگە گرنگی بە زۆر شتی بێ سوود دەدات، ئەوەی پێویستە بۆ ئێستای منداڵان بە کولتوورکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەیەوە خۆیان بەرەوپێش ببەن و تاکێکی تەندروستیان لێ دەربچێت.
-
هۆشیاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوشتنی ژنان نییە
هەرچەندە چەندین ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی بوونیان هەیە بەڵام حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان تا دێت زیاد دەکات و لە ژێر ناوی جیاوازدا دەشاردرێنەوە.
-
لە تەمووزدا ٩ ژن بە ڕووداوی جیاواز کۆتایی بە ژیانیان هاتووە
ئەقڵیەتی پیاوسالاری لەگەڵ بوونی چەندین ڕێکخراوی ژنان و چالاکی جۆراو جۆر هێشتا بەرجەستە دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان.
-
لۆزان؛ پەیمانی دابەشکردنی کورد و لەدەستدانی فەرهەنگی یەکڕیزیی گەلان
پەیمانی لۆزان لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ لە قەڵای ئۆشی، کە قەڵایەکی مێژوویی شۆڕشگێڕانی سەدەی ١٣ و بووە قەڵای لەناوبردنی شۆڕشگێران، لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرا و بووە دابەشکردنی خاکی کوردان و یەکڕیزی گەلان و فەرهەنگی کوردیش پارچە کرا.
-
زیندانییانی کورد لە مافە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن
بەکارهێنانی هێز و دەستبەسەر و دەستگیرکردن، کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێکخراوە و لادان لێی پێشێلی مافی مرۆڤە، بۆ گەلی کورد جێبەجێ ناکرێت و هەموو ئەم مافانەی پێشێل دەکرێت، بێ یاسایی و بێ مافی بەرامبەر دەکرێت، بە تایبەت لەلایەن دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە.
-
"ئازادبوونی ژنان لە ئەقڵیەتی پاوانخوازی ئازادبوونی ژیانە"
سیاسەتە دژ بە ژنانەکان بۆ سەرکوتکردنی ژنان بەکاردەهێنرێت، کۆیلەکردنی کۆمەڵگە بە کۆیلەکردنی ژنان دەستپێدەکات، بەڵام خۆبوون و پەروەردەکردنی ژنان، ژنان بەرەو ئازادبوونی خۆیان و ژیان دەبات.
-
چارەنووسی پەرلەمانێکی تەمەن ٣٢ ساڵە و کەوتنە ناو دەستی تورکیا
٣٢ ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوەو دەبوو دوای چەندین جار دواخستن، لە حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەم بکرایە، بەڵام ڕێگرییەکان جارێکی تر دوایان خست.
-
"سیستمی سەرمایەداری وەبەرهێنەری دەسەڵاتدارییە"
سیستمی سەرمایەداری لە مێژووەوە لە ڕێگەی دەسەڵاتدارانەوە هەوڵی پەیڕەوکردن و سەپاندنی دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش یاسایان بەکارهێنا و کۆمەڵگەیان لە بوونی ئەخلاق دوورخستەوە و توانیان لە هەموو جیهاندا ئەو سیستمە بەکاربەرن.