لە زاگرۆسەوە بۆ ژن، ژیان، ئازادی: بەرخۆدانی هەزار ساڵەی ژن (٣)

تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەسەنن، بە پارادایمی "ژن، ژیان، ئازادی" گۆڕاوە بۆ هێڵێکی نوێی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە نەک هەر لە ناوچەکەدا، بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەرە، ژنان پراکتیزەیەکی نوێی تکۆشانیان پەرەپێداوە.

ژن، ژیان، ئازادی: پارادایمی نوێی ژن

 

ڕۆژبین دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەسەنن، تەنها تەڤگەریەکی سیاسی نییە کە لە دەوری مافە نەتەوەییەکان بونیاد نراوە، لە هەمان کاتدا وەک گەڕانێکی بەرفراوان بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالاری و هەژموونی ڕەگەزی و پێکهاتە دەسەڵاتییە ناوەندییەکان کە پەرەیان سەندووە، ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی جەستە و ناسنامەی ژنان وردە وردە لە خواستی تاکەکەسی تێپەڕین و گۆڕا بۆ پارادایمێکی ڕزگاری پێکەوەی، ئەم تێکئشانە کە لە دەوری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پەرەی سەند، نموونەیەکی کۆمەڵایەتی نوێی دروستکرد کە خۆڕێکخستن و بەرگریکردن لە خۆپاراستن، تێگەیشتنێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتی و بیرۆکەی ژیانی بەکۆمەڵ لەخۆگرتبوو، ڕێکخراوەکانی ژنان و پێکهاتەکانی گەریلا و پلاتفۆرمەکانی چالاکوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشانیان دا کە ژنان نەک تەنها لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، بەڵکو لە بەرخۆدانی سیاسی و بونیادنانەوەی کۆمەڵایەتیدا بوونەتە هێزێکی پێشەنگ، شۆڕشی کۆمەڵایەتی کە لە ئێرانەوە بۆ جیهان بڵاوبووەوە دوای تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی ئاشکرای کرد کە تێکۆشان بۆ ڕزگاری ژنان ئێستا بووەتە دینامیکی مێژوویی گۆڕانکاری کە سنوورەکانی ناوچەکە تێدەپەڕێنێت.

 

شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و ئەوەی چاوەڕێی ژنان دەکات

ئەگەرچی شۆڕشی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩ لە سەرەتادا وەک تەڤگەریەک بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی لە لایەن زۆرێک لە گروپە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانی لێکرا، بەڵام کۆماری ئیسلامی کە لە دوای شۆڕش دامەزرا، سەرەتای سەردەمێکی نوێی چەوساندنەوەی ژنان بوو، زۆرێک لە مافە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان کە لە سەردەمی شادا بەدەست هاتبوون، هەڵوەشێنرانەوە، دیسان دیدی ژنان لە کایەی گشتیدا سنووردار کرا و جەستەی ژن بوو بە یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی کۆنترۆڵی ئیسلامی سیاسی.

 

ڕاستەوخۆ دوای شۆڕش، ئایەتوڵا خومەینی فەرمانێکی دەرکرد کە باڵاپۆشی زۆرەملێ ژنانی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کرد، ئەم فەرمانانە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لەنێو ژنانی شار و خوێندەواردا، لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە ساڵی ١٩٧٩، هەزاران ژن لە زۆرێک لە شارەکان، بە تایبەت لە تاران، دژی باڵاپۆشی زۆرەملێ خۆپیشاندانی گەلانییان ئەنجامدا، ژنان بە دروشمی "ئازادی نە ڕۆژهەڵاتییە و نە ڕۆژئاوایە، گشتگیرە" و "ئێمە شۆڕشمان کرد، بۆیە هەنگاو نانێین بۆ دواوە" ڕژانە سەر شەقامەکان، بەڵام ئەم خۆپیشاندانانه به خێرایی له لایەن هێزەکانی ڕژێم و بازنەی کۆنەپەرستەوە سەرکوت کران.

 

ڕژێمی نوێ ڕێسا ئیسلامییەکانی لەو بوارانەدا هێنایەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان هەبوو، بە تایبەت لە یاسای خێزاندا، مافی جیابوونەوە کە لە سەردەمی شادا بە ژنان درابوو، سنووردار کرا، سەرپەرشتیکردنی منداڵان تا ڕادەیەکی زۆر بۆ پیاوان مایەوە و گەواهی ژنان لە دادگادا بە نیوەی ڕێژەی پیاوان وەرگیرا، تەمەنی هاوسەرگیری دابەزێندرا و نوێنەرایەتی ژنان لە زۆر پیشەدا کەم بووەوە.

 

باڵاپۆشی زۆرەملێ تەنها جل و بەرگ نەبوو، هەروەها نوێنەرایەتی کۆنترۆڵی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بەسەر جەستەی ژناندا کرد، ڕژێم لە ڕێگەی ڕیتۆریکی “ڕەوشت” و “کۆمەڵگەی ئیسلامی” دەستی کرد بە کۆنتڕۆڵکردنی قژ و جل و بەرگ و جەستە و ڕواڵەتی گشتی ژنان، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسی ڕەوشت و میکانیزمی جیاوازی کۆنترۆڵکردن دامەزرا، ژنانی گەنج بە تایبەتی لە کایەی گشتیدا تووشی فشار و کۆنترۆڵی بەردەوام بوون.

 

سەرەڕای ئەمەش ژنانی ئێران هەرگیز بە تەواوی پاشەکشەیان نەکرد، شێوازەکانی بەرخۆدانیان لە زانکۆکان، میدیاکان، ڕێکخراوە ژێرزەمینییەکان، بواری مافی مرۆڤ و هەموو لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانە پەرەپێدا، ڕێژەی خوێندنی ژنان لە ئێران بەردەوام لە هەڵکشان بوو، ڕێژەی خوێندکاری کچان لە زانکۆکان بۆ چەندین ماوە لە ڕێژەی خوێندکارانی پیاوان زیاتر بوو، بەڵام زیادبوونی ژمارەی ژنانی خوێندەوارەکان زیاتر ململانێی نێوان ڕژێم و ژنانی ئاشکرا کرد.

 

هەرچەندە ژنان ناچارکران لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی سیستەمدا سەپێنراون، بەڵام بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕان بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوورانە، بینینی ژنان زیاتر بوو، بەتایبەتی لە بواری ڕۆژنامەگەری و ئەدەب و سینەما و ئەکادیمیادا، پەرەسەندنی دەرهێنەرانی ژن و گێڕانەوەی ژن ناوەندی لە سینەمای ئێرانیشدا یەکێک لە دەرکەوتە کولتوورییەکانی ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە بوو.

 

کچانی شەقامی شۆڕش

یەکێک لە دیارترین کردەوەکانی نافەرمانی مەدەنی لە لایەن ژنان لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا تەڤگەری “کچانی شەقامی شۆڕش” بوو، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ژنێک لە شەقامی ئینقلاب لە تاران، سەرپۆشەکی لابرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە باڵاپۆشی زۆرەملێ لە شوێنە گشتییەکان، ئەو وێنەیە بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیش بە کردەوەی هاوشێوە ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

ژنان سەرپۆشیان لابرد و لە شوێنە گشتییەکاندا خۆپیشاندانی بێدەنگیان ڕێکخست، ڕژێم بە توندی وەڵامی ئەم کردەوانەی دایەوە، زۆرێک لە ژنان دەستگیرکران و هەوڵی کەمردنەوەیان بە ئاشکرا درا، بەڵام "کچانی شەقامی شۆڕش" نیشانیاندا کە ژنان لە ئێراندا تەنها لە پێناو مافە یاساییەکانی خۆیاندا تێکۆشان ناکەن، بەڵکو بوو بە سیمبولی ڕەتکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی جەستە و شێوازی ژیانیان.

 

ململانێی بنچینەیی لە ئێران لە نێوان ژنان و دەوڵەتدا

یەکێک لە ململانێ بنەڕەتییەکانی تێکۆشانی ژنان لە ئێراندا، تێڕوانینی دەوڵەتە بۆ جەستەی ژنان وەک هەڵگری ڕژێمی ئایدۆلۆژی، شێوازی جل و بەرگ و شێوازی جوڵەی ژنان و ئەو شوێنانەی کە تێیدا دیارە یان نا، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە دەسەڵاتی سیاسییەوە هەیە، بۆیە هەر هەنگاوێک کە ژن دەینێت تەنها داواکاری ئازادی تاک نییە، بەڵکو ناڕەزایەتییەکی گەلانە بەرامبەر بە پێکهاتەی ئایدیۆلۆژی دەوڵەت.

 

ژنانی ئێران، وێڕای تێکۆشان لەدژی پراکتیزە ستەمکارەکانی ئیسلامی سیاسی، لەگەڵ شێوەی جیاوازی زاڵبوون بەسەر جەستەی ژنان لەلایەن سەردەمی سەرمایەدارییەکانەوە بەرەوڕوو دەبنەوە، ئەم دۆخە وایکردووە تەڤگەری ژنان نەک تەنیا بۆ یەکسانی یاسایی، بەڵکو بۆ ڕزگاری کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئایدیۆلۆژیش داواکارییەکانی فراوانتر بکات.

 

ئەمڕۆ تێکۆشانی ژنان لە ئێراندا لە زۆر بەرەدا بەردەوامە، لە دژایەتییەوە تا باڵاپۆشکردنی ناچاری، تا ئازادی ڕادەربڕین، لە مافی پەروەردەوە تا نوێنەرایەتی سیاسی، ئەم تێکۆشانە تەنها پرسێکی ناوخۆیی ئێران نییە، بەڵکو بە یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی ئەزموون بۆ تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.

 

فێمینیزمی ئیسلامی

زۆرن ئەو ژنانەی بە دیالۆگە ئیسلامییەکانەوە تێکۆشان بۆ یەکسانی ڕەگەزی دەکەن، ئەم ژنانە وتیان: ئەو یاسایانەی لە ئێران دوژمنایەتی ژنان دەکەن، لە خودی ئیسلامەوە سەرچاوە ناگرن، بەڵکو لە پیاوانەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئیسلام لێک دەدەنەوە، تەڤگەری ژنانی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی پێکرد، لەو کاتەدا شەهلا شەرکات، گۆڤاری زانان (ژن)ی دامەزراند، گۆڤارەکە بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوە تا لە ساڵی ٢٠٠٨ قەدەغە کرا، هەرچەندە زۆرێک لەو ژنانەی کە بەشدارییان لە گۆڤارەکەدا، کردووە پێیانوابوو ئیسلام و فێمینیزم ناتەبان، بەڵام پێیانوابوو پەرەپێدانی دیالۆگەکان لە ڕێگەی ئیسلامەوە شێوازێکی ستراتیژییە.

 

نەک هەر لە ئێران، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەو پلاتفۆرمانەی ڕێگەیان بە پەرەسەندنی تیۆری ئەو شتە دا کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پێی دەوترێت فێمینیزمی ئیسلامی یان موسڵمان، تاڕادەیەکی زۆر بوارە ئایدۆلۆژی و ئەکادیمییەکان بوون، بە واتایەکی تر ئەوانەی کە بزووتنەوەکانی ژنانی موسڵمان کە داوای یەکسانی ڕەگەزی دەکەن لە چوارچێوەی ئایینی ئیسلامیدا وەک دەربڕینی فێمینیزمی ئیسلامی دەستنیشان کران، زۆربەیان ڕۆشنبیرانی کولتووری موسڵمانن، توێژەرانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکوانانی ژنانی موسڵمانن، بە بڕوای ژنە موسڵمانەکان، ئیسلامی ڕەسەن ستایشی باڵادەستی پیاو ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە پشتگیری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات، لە چوارچێوەی ئیسلامیدا، یاسای موسڵمانان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کە بە وتەی خۆیان بە ڕوانگەیەکی سێکسیستی و پیاوسالاری لە قاڵب دراوە، ئەوان ڕەخنە لە پەراوێزخستنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە مێژووی کلاسیکی موسڵمانان و دەستبەسەرداگرتنی زانست و دەسەڵاتی ئایینی لەلایەن پیاوانەوە بە زیانی ژنان دەگرن، هەندێک زاراوەی “ڕیفۆرمیزمی ژنان”یان پێ باشترە بەهۆی واتاکانی ڕۆژئاوایی بۆ فێمینیزم.

 

دوو تەڵە: کۆشش و سەردەمی

لە ئێران سەرەڕای زیادبوونی سەرکوتی ڕژێم، ژنان لەم دواییانەدا زیاتر دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە کاتی خۆپیشاندانەکانی گەلاندا لە شەقامی قەرەباڵغی ئینقلاب لە تاران، ژنێک سەپۆشەکەی لابرد، بە ئیلهام وەرگرتن لەم ژنە دەیان، ئەگەر سەدان ژنیش نەبێت، لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ لابردنی سەپۆشەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، کەخۆیان ناویان دەبرد “کچانی شەقامی شۆڕش”،  بۆ ماوەیەک ژنان بە شێوەیەکی بەرفراوان ڤیدیۆی هەڵلەڕکێیان بە بێ سەرپۆش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.

 

لە هەڵمەتێکی دیجیتاڵی میدیایی بە ناوی #itsmensturn، پیاوان بە شێوەیەکی ئامڕازی ڕایانگەیاند، ئەو مافانە وەردەگرنەوە کە کۆماری ئیسلامی لە ژنانی سەندووەتەوە، ئەو ڕووداوەی کە هەڵمەتی لێکەوتەوە، بێتوانایی کاپتنی یانەی تۆپی پێی ژنانی ئێران بوو لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەهۆی هاوژینەکەیەوە، نیلوفەر ئەردەڵان، کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ ویستبووی گەشتێک بۆ پاڵەوانێتییەک لە مالیزیا بکات، نەیتوانی واژۆی پێویست لە هاوژینەکەی وەربگرێت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتە بەسەرچووەکەی.

 

ژمارەی مامۆستای ژن زۆر زیاترە لە ئەڵمانیا

خاڵێکی دیکە کە پێویستە لەسەر ئێران بخرێتە ژێر پرسیارەوە، تێگەیشتنی ئێرانە لە جوانیناسی و کاریگەرییەکانی سەردەمی سەرمایەداری، لە لایەکەوە ڕژێمی سیاسی ڕاستەوخۆ سیاسەتی ستەمکارانە لەسەر جەستەی ژنان بەرەوپێش دەبات، وەک ژنان چۆن جل و بەرگیان لەبەر بکەن، لە لایەکی دیکەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک ئێران ئەو وڵاتەیە کە ژنان زۆرترین پارەی بۆ ماکیاژ خەرج دەکەن و نەشتەرگەری جوانکاری زۆرترینە تێیدا لە جیهان، هەروەها ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ڕێژەی خۆکوشتنی لە نێو ژناندا هەیە، لە ئێستادا دوو لەسەر سێی خوێندکارانی زانکۆ و یەک لەسەر سێی ئەکادیمییەکانی ئاستی دکتۆرا لە ئێران ژنن، ژمارەی مامۆستای ژن زۆر زیاترە لە ئەڵمانیا، زیاتر لە ٣٠٠ ژنە بڵاوکەرەوە لە ئێراندا هەن، ژنان یەک لەسەر سێی هێزی کار پێکدەهێنن و هەروەها شۆفێری تەکسی ژنیش هەن، ڕێژەی خوێندەواری ژنان گەیشتووەتە ٨٠٪، لەگەڵیشیدا ٢١ ئەندامی ژن لە پەرلەمان هەن.

 

ڕێکخراوەکانی ژنان و گەریلاکانی کورد

نینا (ڕێکخستنی ژنانی کوردستان) وەک یەکێک لەو پێکهاتانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا چالاکانە سەریهەڵداوە، بەشداری تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردووە.

 

"ئوسفە ژینا کورد" یان ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنان، بە تایبەتی لە قۆناغی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێراندا دیار بوو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی ژنانی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە چالاکیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کرد، بۆ ئەوە دامەزرا کە ژنانی کورد بتوانن لە تێکۆشانی ڕێکخستنی نەتەوەییدا ڕۆڵێکی کارا بگێڕن و بەرگری لە مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی ژنان بکەن لە بەرامبەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە پیاوسالارییەکان، هەروەها کۆمەڵەی ژنانی شەڕڤان لەخۆدەگرێت، بەڵام بە گشتی ژنانی شەڕڤان لە بواری بەرگریدا هەرگیز سەربەخۆیییان بەدەست نەهێناوە، بە هۆی زوڵم و ستەم و چەوسانەوەی ڕژێمی مەلاکانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی چالاکی دەکات و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی باشووری کوردستانەوە چالاکییەکانیان بەڕێوە دەبەن.

 

بە هەمانشێوە "تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانی لە کوردستانی ئێران" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێشخستنی هەم تێکۆشانی ڕێکخستنی نەتەوەیی و هەم تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری دامەزرا، هەروەها ئەم ڕێکخراوە تا ڕادەیەکی زۆر بە نهێنی چالاکی دەکرد و بنکەکەی لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

 

یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران وەک یەکێک لەو ڕێکخراوانەی ژنان سەریهەڵدا کە لە دەوری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (KDP-I/PDK) پەرەی سەند، هەرچەند باس و گێڕانەوەی جیاواز لە سەردەمی وردی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە هەیە، بەڵام بە گشتی قبووڵ دەکرێت کە ڕێکخراوی ژنان بووە بە دامەزراوەیی، بە تایبەت لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لەو ماوەیەی کە زوڵم و ستەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان پەرەی سەندووە.

 

کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ”کەژار”

کەژار کە کورتکراوەی (کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ە، یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی ژنان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکەن، کەژار بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانی کورد دامەزرا، دامەزراندنی ڕێکخراوی کەژار بە گشتی لە ساڵی ٢٠١٤ دەمەزا، ڕێکخراوەکە لەسەر بنەمای پارادایمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر هێڵی ڕزگاری ژنان کاردەکات، دامودەزگاکانی بەرگری لە خۆپاراستنی ژنان کە لە دەوری کەژار پەرەیان سەندووە نەک هەر ئامانجیان بەهێزکردنی ژنانە لە بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ئامانجیان ئەوەیە خۆیان لە بواری بەرگری سەربازیدا ڕێکبخەن، لەو چوارچێوەیەدا، یەپەژە بوونەتە پێکهاتەیەکی گرنگی تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای ئەمەش هەپەجە (هێزەکانی پاراستنی ژنان) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخرا، کە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد وەک یەکەم هێزی ناوچەکە پەرەی سەند، ناوەندی بەرگری لە خۆپاراستن بوو، هەپەجە بە ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ گەریلا لە ناوچەکەدا، لە ناوچە شاخاوی و گوندنشینەکان هاوشانی یەرەکە (یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕێکخراوە.

 

ژن، ژیان، ئازادی: پارادایمی ژن

ئەمڕۆ، ئەو ڕاستییەی کە قژ یان دەنگی ژنێک لە ئێراندا بە "پرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی" دادەنرێت، دەتوانرێت وەک نیشانەی ئەو ترسە سەیر بکرێت کە پێکهاتە دامەزراوەییە پیاوسالارییەکان، کە ڕەگ و ڕیشەی  لە سۆمەرییەکانەوە تا سەردەمی ساسانییەکاننە، بە هەستکردن بەرامبەر بە بوونی ژن، هەروەها بە ئەزموونی هەزار ساڵە حکومەتەکان کە دەزانن ناتوانن کۆمەڵگە بکەنە کۆیلە بەبێ ئەوەی ژنان لە کایەی گشتی دوورنەخەنەوە، بۆیە هەر فشارێک بۆ سەر شوناسی ژن، دەستوەردانێکە لە پۆتانسێلی ئازادی لە کۆمەڵگەدا، بە درێژایی مێژوو، لەگەڵ بەهێزبوونی دەوڵەتسازی و دەسەڵاتی ناوەندی، پێگەی کۆمەڵایەتی ژنان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، زۆرجار لێکدانەوە تیۆلۆژییەکان و دامەزراوە ئایینییەکان وەک ئامرازی ئایدیۆلۆژی بۆ کۆنترۆڵکردن و ملکەچکردنی ژنان بەکارهێنراون، لەبەرامبەردا، کولتووری زاگرۆس لە ڕێگەی هونەر و بونیادنان و مێژووی زارەکی و ئامڕازی ئەفسانەییەکانەوە ڕۆحی ڕێکخراوی ژنانی پاراستووە و تا ئێستاش بوونی هەیە.

 

لە ناوچەی زاگرۆس فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تەنها دروشم نییە، وەک هێڵێکی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی بەرخۆدان کە واتا بە ژیان دەبەخشێت، شێوەی گرتووە، ئەو شۆڕشە کۆمەڵایەتییەی کە لە دوای تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا، گۆڕا بۆ بەرخۆدانێکی بەهێزی ژنان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەموو ئێران، پاشان بۆ ناوچەکە و جیهان بڵاوبووەوە، ئەم تەڤگەریەی کە لە دەوری تەوەری "ژن، ژیان، ئازادی" پەرەی سەندووە، وەک یەکێک لە گەورەترین شۆڕشەکانی گەلانی مێژووی ئێران نووسراوە، کە ژنان لە دەوری داخوازییەکی هاوبەش بۆ ئازادی یەکگرتوو بوون.

 

ئەم پرۆسەیە ئەوە دەردەخات کە بیرۆکەی ڕزگاری ژن تەنها داواکارییەکی سیاسی ئێستا نییە، بەڵکو بەشێکە لە نەریتێکی دوور و درێژی بەرخۆدان کە بەهۆی یادەوەری مێژوویی و کۆمەڵایەتی میزۆپۆتامیا و چیای زاگرۆسەوە پەروەردە دەکرێت، ئەوەی کە پێگەی کۆمەڵایەتی ژنان لە سەردەمی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەهێزتر بووە، ئەوە دەردەخات کە نموونە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەر ڕزگاری ژنان بونیاد نراون، سیمایەکی دیموکراتیتر و بەشدارتریان هەیە، پارادایمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕوویدا دەتوانین بە ڕەنگدانەوەی هاوچەرخی ئەم کۆبوونەوە مێژووییە هەژمار بکرێت، پارادایمی کۆمەڵایەتی دیموکراتی و ئیکۆلۆژی و ڕێکخراوی ژنان پەیوەندییەکی هزرری و مەعنەوی بەهێزی لەگەڵ بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.

 

پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ژینا

پێنج ڕێکخراوی ژنان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردەکەن، لەژێر چەتری "پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ژینا" کۆبوونەتەوە، ئەو پلاتفۆرمە ئامانجی یەکخستنی تێکۆشان نەتەوەیی و تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانە لەسەر بنەمای هاوبەش و دروستکردنی تۆڕێکی ئیرادەی بەکۆمەڵ و هاوپشتی لەنێوان ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پلاتفۆرمەکە بریتین لە ڕێکخراوی ژنانی ڕێکخراوی کوردستان ”نینا”، ئاسۆی ژنانی کورد ”ڕێکخستنی کۆمەڵەی ژنان”، تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانی کوردستانی ئێران، یەکێتی ژنانی دیموکراتی ئێران و کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ”کەژار”.

 

ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژوودا پراکتیکێکی بەهێزی تێکۆشانیان لە دژی چەوساندنەوەی و سیستەمی پیاوسالاری پەرەپێداوە، ژنانی ڕۆژهەڵات کە ئەزموونی بەرچاویان لە تەڤگەری ژنان لە ئێراندا هەیە، بە هەستیاری و هۆشیارییەکی بەرزی نەتەوەیی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە پرسەکانی ژنان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان نزیک دەبنەوە، ئەو ڕۆڵەی ژنان لە شەڕی داعشدا بینییان، یەکێکە لە نموونە هەرە بەرچاوەکانی ئەم ئەزموونە مێژووییە.

 

پرسی ژنان تەنها لە چوارچێوەی پارتە سیاسییەکاندا چارەسەر ناکرێ

لە سەدەی ڕابردوودا و بە تایبەتی لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا کە لە دەوری تەوەری "ژن، ژیان، ئازادی" پەرەیان سەندووە، بەشداری ژنان لە دیموکراتی، ئازادی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکلاکەرەوە بووە، بڵاوکراونەتەوە تێکۆشانی ژنان بۆ کایە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانیش نیشانی داوە کە کێشەکانی ژنان تەنها لە چوارچێوەی پارتە سیاسییەکاندا چارەسەر ناکرێت، هەر بۆیە تا دێت پێویستی بە پلاتفۆرمێکی بێلایەن و فراوان و هاوبەشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوون دەبێتەوە، پلاتفۆرمی ژینا بەپێی ئەم پێویستییە دامەزراوە، بۆ کۆکردنەوەی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، ژنانی کار لە کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو ژنانەی کە چالاکانە لە بوارە جیاوازەکانی تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدا بەشدارن لەسەر زەمینەیەکی هاوبەش.

 

خۆپاراستنی تەڤگەری ژنانی بەلووچ

ژنان بە درێژایی هێڵەکانی بەرگریکردن لە خۆیان قووڵتر دەبنە و خۆیان ڕێکدەخەن، لە هەمان کاتدا بەرگری لە پارادایمەکانیان دەکەن، ئەگەر ژنان یەکەم گروپی کۆمەڵایەتی بوایە لە مێژوودا کە ئارازردەدەرێن، ئەوا یەکەم شۆڕش و یەکەم هێڵی بەرگری لەخۆپاراستن تەنها بە ئیرادەی پێشەنگانەی ژنان دەتوانرا، چەمک و ڕیتۆریکی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کە لە لایەن پێشەنگایەتی ژنانەوە کۆمەڵایەتی کردووە، بۆتە مسۆگەری بنەڕەتی پارادایمی ڕزگاری ژن، لەم چوارچێوەیەدا، ڕێکخستنی یەکەیەکی ژنان لە ناو سوپای ڕێکخستنی بەلوچستان ”BLA” ئامانجی دروستکردنی بەرەیەکی بەرگری هاوبەشە لە بەرامبەر بەکارهێنانی هاوبەشی ژنان.

 

هێڵی بەرگری ژنان کە لە سووریاوە بۆ عێراق و لە عێراقەوە بۆ ئێران و ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە و لەژێر پێشەنگایەتی ژنانی کورددا گەشە دەکات، هەڵگری میراسی مێژوویی بەرخۆدانی ژنانە تا ئەمڕۆ، شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی سیاسەتی دیسپۆتیانەی ئێران لە سەر کۆمەڵگە و بە تایبەتی لە سەر ژنان، یەکێک لەو پێکهاتە گرنگانە بوو کە کاریگەری لەسەر ژنانی بەلوچستان هەبوو.

 

قووڵبوونەوەی قەیرانی کۆمەڵایەتی لە دەوری سیاسەتەکانی ژنان لە ئێراندا

بارودۆخەکە بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دووهێندەی تر ناسەقامگیرتر بووە، داڕمانی ڕژێمە پاوانخوازەکان کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنان بەرەو ئاستەنگی نوێ دەبات، لەم پرۆسەیەدا ژنانی بەلووچ بە تێگەیشتن لە بەهێزکردنی ناوچەی بەرگری خۆیان، بە فەرمی پێکهێنانی یەکەکانی بەرگری ژنانیان ڕاگەیاند.

 

لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦، سوپای ڕێکخستنی بەلوچستان ”BLA” بە ئاشکرا ناسنامە و وێنەی شەهناز بەلووچیان بڵاوکردەوە کە وەک فەرماندەی یەکەیەکی ژنان ناساندیان، ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە ستراتیژی ڕێکخراوەکە دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەتی کۆمەڵایەتی و ڕوونکردنەوەی بوونی ژنان لە پێکهاتە سەربازی و سیاسییەکاندا، گرنگی ڕەسمی ژن لە بناغەت فەرماندەییدا پێکهاتەیەکی نوێیە بۆ ڕێکخراوەکە.

 

ئاوەدانکردنەوەی ژنان وەک ”هێزێکی هۆشیار”

تا ژنان ڕاستی خۆیان لەم پێکهاتە پلەبەندییە وەرگرنەوە، ئازادی کۆمەڵایەتی وەک خەونێک دەمێنێتەوە، بونیادنانەوەی ژنان وەک "هێزێکی هۆشیار" گەشتێکە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕاستی دەستبەسەرداگیراوی مرۆڤایەتی.

 

ژنان؛ لە ڕێگەی تێکۆشان لە دژی ڕژێمەکانی سەفەوی، پەهلەوی، مەلا و پێکهاتە دەوڵەتییە ناوەندییە سەردەمیەکان، ڕۆڵی ڕەگەزییان گۆڕی و بوونە یەکێک لە دینامیکە گرنگەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی، ئەم ئەزمونە مێژووییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ناسنامەی ژن و بەتایبەتی شوناس و ئیرادەی ژنی کورد، نەک هەر شێوازێکە لە بوونی کۆمەڵایەتی، بەڵکو یەکێکە لە دەربڕینە چارەنووسسازەکانی چارەنووس و ژیانی بەکۆمەڵ کە لەدژی دەسەڵاتی ناوەندگەرایی گەشەی کردووە.

 

کۆتایی.