ڕاپۆرت
-
پانۆراما- ڕووداو و چالاکیەکانی باشووری کوردستان
گەرمترین ڕووداوەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ و چڕبوونەوەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیایە.
-
بە ژمارە؛ لە ٢٠٢٤دا ٦٩ ژن کوژراون یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە
ئاژانسی نوژنها ساڵانە ئاماری کوشتنی ژنان و ناچار بە خۆکوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئەوەی جێی تێبینییە، کە کوشتنەکان زیاتر هۆڤانە دەبێت و ئەقڵیەتی پیاوسالاری و هەڕەشە بووەتە هۆکارێک ژنان کردەی خۆکوژی ئەنجام بدەن.
-
پێشەنگایەتی کام ژنانە ڕۆژئاوای کوردستانی پاراست؟
ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگایەتی ژنان و بە سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بووەتە نموونە لە ئاستی جیهاندا، لەم ڕاپۆرتەدا ناوی بەشێک لەو ژنانە بەبیردەهێنێتەوە کە تا دوا هەناسە پارێزگارییان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
-
هێزی پاراستنی جەوهەری ژن؛ پارێزەرەکانی خاک و وڵات
هێزی پاراستنی جەوهەری "هەپەجە" پێش ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەندرێت، یەکەم چروسکی ئاگرەکەی بە گیان بەختکردنی ژنێک بوو بە ناوی گوڵێ شەمۆ، دوای دامەزراندنی هەپەجە و هەپەجە-ژنیش کوچە و کۆلانەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی لە هێرشی لەناکاوی چەتەکان پاراست.
-
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک؛ سیستمی ڕزگارکردنی قەیران و ناکۆکی گەلان
سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک سیستمی کۆمەڵگەیە لە بەرامبەر سیستمی شارستانی چینایەتی و دەوڵەتدا، سیستمێک کە ناکۆکییەکانی گەلان کۆتایی پێدەهێنێت، تاکە سیستمە بتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم قەیرانە ڕزگار بکات.
-
ژنانی کۆڵبەر؛ هەڵگرانی باری زەحمەتی ژیان و خێزان
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕەنگە تاکە وڵات بن کە چەمکی کۆڵبەری بە کار و پیشە بناسن، سەرەڕای ئەوەی کە کارێکی مەترسیدارە و هەموویان چاوەڕێی مەرگ دەکەن، ژنانیش لەم کارەدا بەشدارن.
-
" شۆڕشی ژن هەرگیز کپ نابێت"
ڕووبار یوسف، چالاکوانی مەدەنی دەڵێت: شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی ئەو شۆرشە بوو کە توانی نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لەهەموو جیهان ببێتە ڕەمزی ژنی ئازا، بۆیە هەرگیز ئەو جۆرە سەرکەوتنانە لەلایەن دوژمنی گەورەی گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.
-
"سیستمی حکومڕانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەوڵ بۆ تێکدانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و بیری ژنان دەدات"
ڕوناک مەجید، چالاکوانی مەدەنی دەڵێت: لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا هەوڵ بۆ جینۆسایدکردنی ژنان دەدرێت، ڕاگەیاندن و دراماکان و چەندین بابەتی کات بەسەربردن، کۆمەڵگەی کوردی بە چەندین ئاقاری خراپدا گوزەر پێدەکەن.
-
کۆمەڵایەتیبوون؛ سیستمێکی پاراستنی مرۆڤە
لە مێژووەوە ژنان خاوەنی ئیرادە بوون و دەستکەوت و تێکۆشان بوون، بەڵام هەمیشە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، لەو ڕووەوە ڕێبەری گەلی کورد دەڵێت: خۆڕسکانە لە هەناوی هەر زیندەوەرێکدا پاراستنی جەوهەری بوونی هەیە، بۆچی ژنان پاراستنی جەوهەرییان نەبێت؟.
-
لە هەرێمی کوردستان بۆ لەباربردنی منداڵ یاسایەکی تایبەت نییە
لەباربردنی منداڵ، لە هەرێمی کوردستاندا یاسایەکی تایبەتی نییە و پشت بە یاسای سزادانی عێراقی دەبەستێت، کە لەباربردن قەدەغەیە و لە یاسادا وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
-
بە ژمارە؛ دۆخی ژنان لەسەر ئاستی عێراق و باشووری کوردستان
بە هۆی ناسەقامگیری، شەڕ و ئالۆزی لە جیهاندا، ژیانی دانیشتوان لە جیهاندا کەوتوەتە دۆخێکی مەترسیدار و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆڕەپانەکانی ژیان تەنگتر دەبێتەوە وبە هۆی ئەم ناسەقامگیرییەوە توندوتیژییەکان زیاتر دەبێت. دۆخەکەش بۆ ژنان دوو هێندەیە.
-
چارەسەرکردنی کێشەی ژن یەکێکە لەسەرەکیترین هۆکارەکانی ژیانی ئازاد
بە درێژایی مێژوو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرتر لە ناو تەنگەژە و کێشەکاندا ژیاوە، بێگومان هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ ژنان ناچار کراون لە ژێر فشار و چەوساندنەوەی شارستانیەتی ناوەندیدا بژین.
-
پاراستنی جەوهەری هێزێکە ژنان لە توندوتیژی دەپارێزێت
کاتێک باس لە ڕووداوە سروشتی و دەستکردەکان دەکرێت یەکەمین شت کە دێتە بیری مرۆڤ ئەوەیە کە چۆن دەتوانێت لەبەرامبەری ئەم ڕووداوانە خۆی بپارێزێت؟ ئەی لە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان خۆپاراستن چییە؟
-
مێژووی یەکەمین ڕێکخراوی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا دەگەرێتەوە بۆ ٩٤ ساڵ پێش ئێستا
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە مێژووی دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لە ساڵانی دواتردا توانیویانە جێدەستیان لە دانانی بەشێک لە یاساکانی پاراستنی ژنان و پەیوەست بە ژنانەوە هەبێت.
-
"کۆمەڵگەی باشووری کوردستان چوارچێوەیەکی دڕکاوی بۆ ژنان دروستکردووە"
نووسەر و ژنانی داکۆکیکار لە پارچەکانی کوردستان زیندانی دەکرێن، ژنانی باشوور سەرەڕای ڕێگریەکانیان بە پێنوسەکانیان داوای ئازادی بۆ ژنانی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەکەن.
-
ناکۆکی لە نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵات، ژیانی ژنان بەرەو ناتەبایی دەبات
دوژمنایەتیکردنی پیاو بۆ ژیان و وێرانکردنی و تێکدانی پەیوەندیەکان لە نێوان ژن و ژیان، ناکۆکی لە نێوان ژنان دروست دەکات.
-
سەرەڕای کۆتەکان ژنانی عێراقی بەرامبەر چەقبەستووی تێکۆشان دەکەن
هەڵبژاردن، پرۆسەیەکی دیموکراسی فرەڕەهەندە کە تاك دەتوانێت لێیەوە بەشداریی ناڕاستەوخۆی هەبێت لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانیدا، بەڵام لە وڵاتێکی وەک عێراقدا بەهۆی چەقبەستووییەوە ڕەگەزی ژن لەم پڕۆسەیە دووردەخرێتەوە، یاخود بە لاواز دەبینرێت تیایدا.
-
توندوتیژی خێزانی؛ دیوە شاراوەکەی کوشتنی ژنان
ئەو توندوتیژیانەیی لە خێزاندا ڕوودەدەن بریتین لە توندوتیژی دەروونی و ئابووری و کردەیی، دەستدرێژی زایەندی، ململانێکانی شەڕی عەشایەری، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەرەپێدان و پێشخستنی ماددە هۆشبەرەکان، کە ژنان و منداڵان زیانبەرکەوتووی یەکەمن.
-
نەبوونی دیدگای ڕەگەزی لە زیرەکی دەستکرد، نایەکسانییەکی قووڵە بۆ ساڵانی داهاتوو
بۆ هەر پێشکەوتنێکی زانستی لەهەر بوارێکدا بێت، هەمیشە نەبوونی دیدگای ڕەگەزی ئاستەنگی بۆ ژنان دروستکردووە، لە زیرەکی دەستکردیشدا بەهەمان شێوە بووەتە نایەکسانی ڕەگەزی و لە ئەگەری بەردەوام بوونی قووڵتر دەبێتەوە.
-
ژنانی ئازادیخواز زیندانەکانی ئێرانیان کرد بە ناوەندی بەرخۆدان
ڕژێمی ئێران بە بیانووی نەبوونی حیجاب، پێشێلکردنی یاساکانی دەوڵەت و پێداگری لەسەر کوردبوون، گەنجان و ژنان دەستگیر دەکات و ئەشکەنجەیان دەدات، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەی ڕژێمی ئێراندا، ژنانی ئازادیخواز بەرگی بەرخۆدانیان کرد بە بەری زیندانەکاندا.