بێریتان، ئەفسانەیەک لە ڕەنگی ڕاستی بەرخۆدان
نەرمین ئەحمەد
سلێمانی- کاتێک باس لە مێژووی نەتەوەیەک بکرێت کە بە درژایی مێژوو ڕووبەڕووی کۆمکوژی و خیانەت بووەتەو، بێگومان گەلی کوردیش یەکێک لەو نەتەوانەیە کە ڕەنگە جیاوازەکانی هێرش و داگیرکاری لە سەر خاک و گەلەکەی بینیوەو لە بەرامبەری ڕەنگی بەرخۆدان و تێکۆشانی نیشان داوە و ژیانیان بەم ڕەنگانە زیندوو هێشتووەتەوە.
ئەفسانەکان هەرچەندە لایەنی خەیاڵییان هەبێت بەڵام ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکانی ژیانن، یەکێک لە دەوڵيمەندییەکانی خاکی کوردستانیش ئەفسانە و چیرۆکەکانیە کە منداڵانی کورد بە گوێگرتن لەو چیرۆکانە گەورە دەبن و هەندێک جاریش دەبینین کە ئەو منداڵانە خۆیان دەبنە بەردەوامی ئەو نەریتە ئەفسانەییانە.
بێریتان، ژنە درێژەدەرەکەی ڕێگای بەسێ و زەریفەیە
لاپەڕەکانی مێژوی بەرخۆدانی ژنانی کورد کە هیچ کۆیلەتیان پەسند نەکردوە و سەریان دانەنەواندوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان خاوەن منداڵگەلێکە کە لە سەر نەریتی خۆیان بوونەتە ئەفسانەی سەردمی ئێستامان، بەڵام ئەفسانەیەک لە ڕاستی ژیان و دوژمن.
لێرەدا باس لە ژنە تێکۆشەرێکی خەڵکی دەرسیم دەکەین کە درێژەپێدەری ڕێگای بەسێ و زەریفەیە و لە پەنای پاراستنی ناسنامەی خۆی و کوردبوونی گیانی فیدا دەکات. ئەمە چیرۆکی گوڵناز قەرەتاش، ناسراو بە بێریتان هێڤیە، کە ناوەکەی ئەفسانەی بەرخۆدانیمان بۆ پێناسە دەکات، ئەفسانەیەک لە ڕۆژی ئەمڕۆشماندا زیندووە وبەردەوامی هەیە.
گوڵناز لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری دێرسم لە دایك بووە، سەڕەڕای سیاسەتی دوژمن و ڕێساكانی باوی ناو كۆمەڵگە نەكەوتووەتە ژێر كاریگەری سیستەم و لە دژیان دەوەستێتەوە.
لە نەورۆزی ساڵی ١٩٨٩ هەستی بە راستی كورد بوونی كردووە و لە ساڵی ١٩٩٠ هاوڕێ لە گەڵ دەزگیرانەكەی، بەشداری ناو ڕیزەكانی گەریلای ئازادی دەبێت، لە كاتی خەبات و تێكۆشان لە ناو گەلدا دەستگیر و زیندانی دەكرێت دوابەدوای دەركەوتن لە زیندان، ڕوو لە چیاكانی ئازادی كوردستان دەكات و لە ڕۆژی ٩ی ئایاری ساڵی ١٩٩١ لە چیای جودی، چەكی گەریلایەتی لە شان دەكات، گوڵناز کە ئیتر ناسناوی بێریتانی گرتبوو بە گەیشتنی بە چیا سەرکەشەکانی زاگرۆس، بە مەزنکردنی هیوای تێکۆشانی، هەڤاڵانی خۆی دەخاتە ناو ژیانێکی پڕ لە سەرکەوتن.
ڕەنگدەانەوەتیەک لە بەرخۆدان بە ناوی بێریتان
لە ساڵی ١٩٩٢ دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بەهاوکاری هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ د ک)، لە باشوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدەن، بەڵام دیسان شتێک کە ڕەنگدانەوەی دەبێت ڕنگی بەرخۆدانە و ئەم جارە بێریتان دەبێتە درێژەدەری ڕاستیبەرخۆدانی خواوەندەکانی کورد و شکست بە دوژمن و خیانەت دەهێنێت و وێژەی کوردستان وانەیەکی تر ی بەرخۆدانی ژنانی کورد بە خۆویە دەبینێت.
بێریتان لەبەرامبەر هێزە چەکدارەکان وەک ئەرتەشێک شەڕ دەکات وێرای ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی پەدەکە زۆر نزیک ببونەوە و دۆرپێچیان کردبوو، بانگیان دەکرد کە خۆی ڕادەست بکات، بەڵام ئەوەیکە دوژمن نەیدەزانی ئەوە بوو کە بێریتان لە سەر خاکی دێرسیم گەورە بووە و ئیتر بەشێک بوو لەم چیایانە، لە کاتێکدا کە فیشەکی پێ نامێنێت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی چەکدارەکانی پەدەکە و هێزەکانی داگیرکەری تورک، چەکەکەی خۆی دەشكێنێتو بە ڕۆحی سەرهەڵدانی ژنانی دێرسیم بێ دودڵی لەبەرزایی چیاکانی کوردستانەوە خۆی دەخاتە باوەشی ئازادییەوە و دەبێتە هێمای بەرخۆدان بۆ مێژوو. ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی پەدەکە، بە دیتنی ئەو چالاكیە گیانبازییە، چۆك دادێن و چەكەكانی خۆیان فڕێ دەدەن.
"بێریتان بۆ ئێمە وەسیەتە پەیام و بانگێکە"
بێریتان بە ڕۆحە سەرکەشەکەی بووە سەرەتایەک بۆ خەباتی چەکداری ژنان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە دوای چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید بێریتان دەڵێت:" بێریتان بۆ ئێمە وەسیەتە پەیام و بانگێکە، ئەو بۆ ئێمە ژاندارکە. چالاکیەکی ئەو، چالاکی عەشق و چالاکی شکۆداریە. دەبێت ئێمە ژیانی شەهید بێریتان بکەینە هێڵێکی تایبەت بۆ تێکۆشانەکانمان تا ئەو کاتەی ئاشتیەکی شکۆدار دێتە کایەوە، ئێمە درێژە بە ڕێبازی بێریتان دەدەین".
بێریتان بوو بە بناغەیەکی بەهێز بۆدامەزراندنی بە سوپابوونی ژنان لە کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٣ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە وەڵامی چالاکییەکەی شەهید بێریتان سۆپای ژنانی دامەزراند و ئەمەش بووە هۆکارێک کە ئەمڕۆ بە سەدان ژن لە چیاکان و شارەکان لە سەر ڕاستی تێکۆشانی ژیانی بێریتان تێکۆشان دەکەن.
بە تێپەڕبوونی ٣٢ ساڵ وەک چۆن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت:" هێڵی بێریتان بەرخۆدان و بەردەوامی شەڕی ئازادییە"، هێشتا ڕاستی و چالاکیە گیانبازیەکەی شەهید بێریتان زیندووە. لە ڕۆژی ئەمڕۆشماندا دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن هێرش دەکەنە سەر خاکی کوردستان و هەوڵی داگیرکردنی دەدەن، بەڵام هەر وەک چۆن شەهید بێریتان نیشانیدا کە بە فیداکردنی گیانی خۆیشی بێت تەسلیمییەت و خیانەت قەبوول ناکات، ئەمڕۆش گەریلاکانی ئازدی و تێیدا هێزی یژاستار لە چیا پیرۆزەکانی کوردستان داستانی قارەمانتی دەنووسنەوە، بینیمان هەر لە باشووری کوردستان گوڵستان، هێرۆ و ناگیهانەکان چۆن بە قەلەم و کامێراکەیان لەدژی شەڕی داگیرکەری و قڕکردن داستانی بێریتانیان بە زیندووی هێشتەوە و بەفیداکردنی گیانیان لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژوو دا تۆمارکرد.
ئەمڕۆ لەسەر هەمان کولتوور و ڕۆحی بەرخۆدان، شەڕێکی مێژوویی ناوازە لەسەر هێڵی بەرخۆدانی شەهید بێریتان بەڕێوەدەچێت، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لەم شۆڕشە و بەرخۆدانی گەل لە باکووری کوردستان لە ناو دڵی فاشیزمدا نیشاندەری ئەم ڕۆحەیە، هەر بۆیە هاواری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و هەموو جیهان کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ان دەوتەوە،بەردەوامی هەلهەلەی بێریتان بووو کە لەکاتی فرێدانی خۆی لە زنارەکان و بووە ئاوازی ئازادی بۆ ژنان و هەر وەک ڕێبەری گەلی کورد دەڵێت:" بێریتان پەیامێک و کردارێکی سەرکەوتن بوو".