ناوی بەشێک لە ژنە بەربژێرە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی ٪٩٩.٦٣ی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و لێرەوە ناوی بەشێک لە ژنە بەربژێرە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی ٪٩٩.٦٣ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە حەوت هەزار و ٤٧ وێستگەی دەنگدان بڵاوکردەوە، ئەم دەنگانە جگە لەو بنکانەن بەگوێرەی ڕێکاری تایبەت ئەنجامەکانیان ئاشکرا دەکرێت، کە ژمارەیان ٢٦ بنکەیە و وردبینییان بۆ دەکرێت.

 

لە کۆنگرەکەدا ڕاگەیەندرا، کۆی گشتیی ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردندا لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن، ٢ ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس بووە، کە دەکاتە ٧٢٪، هەروەها کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشدا، لە بازنەی هەولێر ٧٤٪، هەڵەبجە ٦٩٪، دهۆک ٧٨٪ و لە بازنەی سلێمانیش ٦٥٪ی دەنگدەران دەنگیانداوە.

 

بە پێی ئەو ئەنجامانەی ڕاگەیەندرا و خراوەتەڕوو، لە بازنەی سلێمانی هەریەک لە ژنانی بەربژێر، لەسەر لیستی یەنەکە، شیرین یونس، شنیار ئەنوەر، شلێر غەفور و لاوێن ئەردەڵان، لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی، هێرۆ عەتار و لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵاڵە محەمەد سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، هەروەها لەسەر لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان سەوسەن بابەکر مەجید توانی لەناو کێبڕکێکەدا دەنگی پێویست بە دەستبهێنێت، لە بازنەی هەولێریش ڤالا فەرید لەسەر لیستی پەدەکە توانی دەنگی پێویست بهێنێت.

 

 

زۆرترین دەنگی ژنان لە بازنەکان بە پێی لیستەکانیان؛

لە بازنەی سلێمانی، لاوێن مەحمود، ٦ هەزار و ١١١ دەنگی لەسەر لیستی یەنەکە بەدەستهێناوە، هێشوو غەریب لەسەر لیستی نەوەی نوێ ٤ هەزار و ١٠١ دەنگی بەدەستهێناوە، لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵاڵە محەمەد ٣ هەزار و ٣٢٢ دەنگی بەدەستهێناوە، لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی هێرۆ عەتا ٢ هەزار و ١٢٨ دەنگ و لەسەر لیستی پەدەکە کەژان محەمەد، هەزار و ٦٥٦ دەنگ و سازگار فەریق لەسەر لیستی هەڵوێست ٧٣٤ دەنگ و تاڤگە محەمەد ١٦٣ دەنگی لیستی بەرەی گەل و لە بزوتنەوەی گۆڕانیش منیرە عوسمان ٢٢٤ دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

لە بازنەی هەولێر، ئەو ژنانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، بریتین لە، لەسەر لیستی پەدەکە، ڤالا فەرید ١٣ هەزار و ٤٨٣ دەنگ، لەسەر لیستی نەوەی نوێ هاوسەر ڕەشید، ٣ هەزار و ٤٦٧ دەنگ و لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی سێوجل کەمال، ٣ هەزار و ٤٠٤ دەنگ، لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی، ڕوپاک ئەحمەد ٢ هەزار و ٢١٠ دەنگ، لەسەر لیستی هەڵوێست سارا موحسین ٣٣٢ دەنگ و لە بەرەی گەل ئاڵا غایب ٢٢٧ دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

هاوکات لە بازنەی دهۆک، لەسەر لیستی پەدەکە وشیان خودێدا ٩ هەزار و ٥٩٥ دەنگ، لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵز محەمەد ٤ هەزار و ٦ دەنگ، لەسەر لیستی یەنەکە ڤەژین دێوالی ٢ هەزار ٥٠٣ دەنگ و لەسەر لیستی نەوەی نوێ فەوزیە سەعید، ٤٤٥ دەنگ و گەلاوێز حەمزی لەسەر لیستی هەڵوێست ١١٦ دەنگی بەدەستهێناوە.

 

لە بازنەی هەڵەبجەش، ئیمان فەرەج لەسەر لیستی یەنەکە ٢ هەزار و  ٧٩ دەنگ، ڕاژان ئەبوبەکر، هەزار و  ١١٣ دەنگ لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی، سایە ئیسماعیل لەسەر لیستی نەوەی نوێ ٧٥٣ دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

ژمارەی دەنگدەرانی بازنە جیاوازەکانیان؛

هەولێر ١٠٢٣٦٠٦ دەنگدەر هەبووە، ٧٦٢٩٢٩ کەس دەنگیان داوە و ڕێژەی بەشداریکردن ٧٤.٥٣٪ بووە.

سلێمانی ١٠٨٧١٩٢دەنگدەر هەبووە، ٧١٥٤٩٩ کەس دەنگیان داوە و ڕێژەی بەشداریکردن لە ٦٥.٨١٪ بووە.

هەڵەبجە ٦٠٢٥٢ دەنگدەر هەبووە، ٤١٦٧١ کەس دەنگی داوە و ڕێژەی بەشداریکردن لە ٦٩.١١٪ بووە.

دهۆک ٧٢٢٣٩٧ دەنگدەر هەبووە، ٥٦٤٤٩٤ کەس دەنگیان داوە و ڕێژەی بەشداریکردن لە ٧٨.١٤٪ بووە

 

دەنگی پارتەکانیان لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی بەم شێوەیەیە:

پارتی: ٨٠٩١٩٧

یەكێتی: ٤٠٨١٤١

نەوەی نوێ:٢٩٠٩٩١

گۆڕان: ١١٦٢١

یەكگرتوو: ١١٦٩٨١

كۆمەڵ:٦٤٧١٠

بەرەی گەل: ٣٣٣٦٩

هەوڵویست: ٥٥٧٧٥

هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان: ١٣١٩٩