سووریا لە نێوان پاوانخوازییەکی نوێ و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵایەتیدایە
سووریا شایەتی گۆڕانکارییەکی قووڵە کە پاوانخوازی لە شێوەی توندڕەوی توندی ئایینیدا بەرهەمهێناوەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ئازادییەکان و پەراوێزخستنی ژنان و گروپەکانی تر.
سیلڤائیبراهیم
ناوەندی هەواڵ- لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤، دەسەڵات گواسترایەوە بۆ ئەکتەرە نوێیەکان، بەڵام پێکهاتەی دەرەنجامی بەرەو گۆڕانکاری دیموکراتی نەڕۆیشت، بەڵکو پەرەی سەند و بوو بە نموونەیەکی دەسەڵات کە گروپە جیهادیەکان و بزووتنەوە ئیسلامییە سیاسییەکان زاڵ بوون. لەم چوارچێوەیەدا، میکانیزمە دەوڵەتییەکان ئەو میراسە دەستوری و یاساییە تاکڕەوانەیان پاراست کە لە سەردەمی بەعسەوە بۆیان ماوەتەوە، لە هەمان کاتدا هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەیان درا بە پێی دیدگایەکی ئایدیۆلۆژیی ڕادیکاڵ هاوشێوەی ئەو دیدگایەی کە داعش پەسەندی کرد.
ئەو هەموارکردنە یاساییە سنووردارانەی کە کرابوون، تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەریی سیاسی و ئایدیۆلۆژی تورکیادا داڕێژراون و لەم چوارچێوەیەشدا، ئامانجیان دەستوەردان لە یادەوەری مێژوویی بوو بە سڕینەوەی پراکتیکەکانی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر گەلانی عەرەب.
لەگەڵ جێبەجێکردنی دەستووری کاتی، بابەتی پەروەردەیی بوو بە ئامرازێکی سەرەکی لە پرۆسەی گۆڕینی ئایدیۆلۆژیدا، جەختی لەسەر دەسەڵاتە ئایینییەکان و تیشک خستنە سەر بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی دەوڵەتی تورک.
لەم چوارچێوەیەدا، حکومەتی کاتی کاردەکات بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت بخاتە ژێر چاودێری ئایینی، پڕۆژەیەکی هەژموونگەرایی دەستپێدەکات کە ئامانجی تەنها چاکسازی کارگێڕی نییە، بەڵکو ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییە، ئەم پڕۆژەیە بە درێژایی ڕێبازێکی سیاسی بەرەوپێش دەچێت کە دان بەو فرەچەشنییەدا نانێت کە لە سووریادا هەیە و بە تەواوی ژنان بەدەر دەکات و ئۆپۆزسیۆن سەرکوت دەکات و شێوازەکانی تۆقاندن و توندوتیژی شەرعیەت دەدات.
لەم ڕوانگەیەوە دەکرێ پێکهاتەی سەرهەڵدەدات نەک هەر وەک گۆڕانی دەسەڵات، بەڵکو وەک بەرهەمهێنانەوەی پاوانخوازی لە شێوازی ئایدیۆلۆژییە نوێیەکاندا تێبگەین، کە لەسەر بنەمای سەپاندنی ناوەندگەرایی توند و دیدێکی یەکپارچەیی کە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە قاڵب دەداتەوە.
لەوەتەی هەتەشە دەسەڵاتی لە سووریادا گرتووە، وڵاتەکە گۆڕانکاری قووڵی بەخۆیەوە بینیوە و ڕەهەندە دەستوری و کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی تێکەڵاو کردووە. ئەمەش پرسیار لەسەر داهاتووی دەوڵەت و پۆتانسێلی فرەیی لەناو ئەو دەوڵەتەدا دەوروژێنێت، "ڕاگەیاندراوی دەستووری" نوێنەرایەتی ساتێکی سەرەکی دەکات، کە ڕەنگدانەوەی ڕەوتە ئایدیۆلۆژییە نوێیەکانە، بەڵام لە هەمان کاتدا نیگەرانییەکان لەبارەی ئازادییەکان و مافەکانی ژنان و مافی کەمینەکان دەوروژێنێت. بۆشایی نێوان دەقەکە و جێبەجێکردنی تیشک دەخاتە سەر ئاڵۆزییەکانی قۆناغی گوازراوە و قەیرانێک ئاشکرا دەکات کە کاریگەری لەسەر یەکگرتوویی کۆمەڵگەی سووریا هەیە.
دەستووری نوێ و خراپتربوونی کێشەکانی فرەیی لە سووریا
لەوەتەی چەتەکانی هەتەشە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ”جۆلانی” لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەسەڵاتیان لە سووریا وەرگرتووە، حکومەتی کاتی کاردەکات بۆ سەپاندنی یاسای شەریعەت بەسەر کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی سیاسەتی ئیسلامی توندی ناوخۆییەوە، لە هەمان کاتدا لە دەرەوە هەوڵی پڕۆژەکردنی وێنەیەکی "جیهادیستەکانی عەزی" دەدات کە خۆیان وەک دیموکراتێک پیشان بدەن، ئەم دۆخە بە دەرکردنی "ڕاگەیاندراوی دەستووری کاتی" زیاتر بەرچاو بوو، کە سەرچاوەکانی یاسادانانی لە "فەقیهەی ئیسلامی"دا سنووردار کرد.
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی کاتی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەندێک هەموارکردنەوەی جوانکارییەوە خۆی وەک "ڕیفۆرمخواز" نیشان بدات، بەڵام لە ماددەی سێدا بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە "ئاینی سەرۆکی کۆمار ئیسلامە، و فەقهیەی ئیسلامی سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانە"، ئەم دەقە بە بەرتەسکتر لە دەستووری پێشووی سووریا سەیر دەکرێت کە فەقهیەی ئیسلامی بە یەک سەرچاوەی یاسادانان دەزانی نەک تاکە سەرچاوە.
ئەم ڕاگەیاندنە دەستورییە لە کاتێکدا بوو کە توندوتیژیەکان پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لە ناوچەی کەنارەکانی سووریا کە زۆرینەیان عەلەوییەکانن، ئەمەش پێچەوانەی بەڵێنەکەی جاڕنامەکەیە بۆ "پاراستنی هەموو ئایینە یەکتاپەرستەکان" و دەستەبەرکردنی مافی خەڵک بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان بە مەرجێک ڕێکخستنی گشتی تێک نەدەن، ئەم دژایەتییە ڕەنگدانەوەی کەلێنێکی ڕوونە لە نێوان دەقە دەستوورییەکان و پراکتیزە ڕاستەقینەکانی سەر زەمینە.
ئەم دۆخە سێبەر دەخاتە سەر فرەچەشنی ئایینی و کولتووری و خێڵەکی کۆمەڵگەی سووریا کە موسڵمانانی سوننە و شیعە و عەلەوی و هەروەها مەسیحی و دروز و ئێزدی و کورد لەخۆدەگرێت، سەپاندنی یەک دەسەڵاتی ئایینی پێچەوانەی یاساکانی باری کەسییە، کە هەر پێکهاتەیەک کە سیستەمی یاسایی خۆی دەبەخشێت، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی پەراوێزخستنی مافی کەمینەکان یان دووانەییەکی یاسایی دروست بکات.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەوە ڕوونە کە حکومەتی کاتی نەک هەر نەیتوانیوە لە سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس تێپەڕێت، بەڵکو لە هەندێک ڕووەوە هێندەی تر پاشەکشەی کردووە و وایکردووە کە بتوانێت بناغەیەکی سیاسی یەکگرتوو بۆ پێکهاتە هەمەچەشنەکانی کۆمەڵگەی سووریا بونیاد بنێت.
پێشێلکارییەکان کە دەگاتە تاوانی جەنگ لەو وڵاتەدا سەریان هەڵداوە، لەوانە کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکان لە ناوچە کەنارییەکان، شەپۆلی توندوتیژی کە کۆمەڵگەی دروزەکان لە سوەیدا دەکاتە ئامانج، هەروەها هێرشکردنە سەر دانیشتووانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب.
ئەم پراکتیزانە ئاماژە بە قەیرانێک دەکەن کە تەنها لە لایەنی ئەمنیدا سنووردار نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی تایبەت و سزایشە کە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە گیراوەتەبەر.
ئەم پێشهاتانە بەشدارییان کردووە لە قووڵکردنەوەی دابەشبوونەکان لەناو پەیکەری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی بێمتمانەیی مێژوویی بە پێکهاتەی دەوڵەتی هەبوو، لەم پێیە، دیمەنی سەرهەڵدان نەک هەر ڕەنگدانەوەی شکستی کارگێرییە بەڵکو قەیرانێکی پێکهاتەیی لە خودی نموونەی دەسەڵات ئاشکرا دەکات، نموونەیەک کە توێژە بەرفراوانەکانی کۆمەڵگە بەدەر دەکات و خەبات دەکات بۆ درووستکردنی شەرعیەتی سیاسی ڕاستەقینە.
نەبوونی بە ئەنقەست ژنان و مافەکانیان
وەدەرنانی بە ئەنقەست ژنان و مافەکانیان یەکێکە لە لایەنە مشتومڕاوییەکانی ڕاگەیاندنی دەستووری کاتی. ئەو ڕێبازەی حکومەتی کاتی گرتویەتیەبەر کە لە چوارچێوەی سیاسەتی شەریعەتدا ژن پێناسە دەکات، تەنیا لە بواری یاساییدا سنووردار نییە بەڵکو ئاستی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیش درێژدەبێتەوە. ئەمەش لە لابردنی ئاماژەکان بۆ میراتی مێژوویی ژنان لە مەنهەجی پەروەردەییەکان و قەتیسکردنی ڕۆڵی ژنان لە کایە گشتی و ئابوورییەکان بۆ سنوورێکی بەرتەسک، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕۆڵی سەرەکییان "کاری ناوماڵ"ە.
هەروەها ئەم ڕەوتە لە ئاستێکی یەکجار نزمی نوێنەرایەتی ژنان لە ناو حکومەت و پێکهاتە بەڕێوبەریەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.
جگە لەوەش، پراکتیکەکان سەریان هەڵداوە کە بریتین لە ڕێکخستنی گروپەکانی ژنان بۆ شتێک کە لە "پۆلیسی ڕەوشتی" دەچێت، ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکە کە جەستەی ژنان سنووردار دەکات و وەک شتێکی کۆنترۆڵکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، ئەم وێنەیە تا ڕادەیەکی زۆر ئەو هەڵسەنگاندنانە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاماژە بە دابەزینی مافەکانی ژنان لە سووریا دەکەن بەرەو شێوازێکی "ئەفغانستانیکردن"، کە ئازادییەکان کەم دەبنەوە و پێگەی ژنان لە ژیانی گشتیدا کەم دەبێتەوە.
حکومەتی کاتی هەوڵیدا هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی سیمای ئیسلامیی ڕژێم و پێشکەشکردنی دڵنیایی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بیروڕای گشتی لە چوارچێوەی سووریادا دروست بکات، بەڵام دژایەتی قووڵی نێوان ڕیتۆریکی فەرمی و پراکتیزە ڕاستەقینەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە بەڵێنەکانی پەیوەست بە ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان، متمانەی ئەم بەڵێنانەی تێکداوە و زیانێکی زۆری بە متمانەی گشتی گەیاندووە.
ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژنان نەک هەر لە ڕووی یاساییەوە پەراوێزخراون بەڵکو لە بوارەکانی نوێنەرایەتی سیاسی و ئامادەیی کۆمەڵایەتی و ئازادییەکانی تاکیشدا پاڵیان پێدەنرێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەخشێکی سیستماتیکی وەدەرنانە کە بۆشایی نێوان دەقە ڕاگەیاندراوەکان و ڕاستی زیندوو قووڵتر دەکاتەوە.
جگە لەوەش، ڕاگەیاندراوی دەستووری کاتی دەسەڵاتی بەرفراوان بە سەرۆک کۆمار دەبەخشێت و بە ڕاشکاوی پابەندبوون بە یاسای ئیسلامی دووپات دەکاتەوە، بوونی دەسەڵاتی ئایینی لە یاساکانی باری کەسیدا بەهێز دەکات وەک ئەوانەی تایبەتن بە هاوسەرگیری و جیابوونەوە و میرات، هەروەها دەرگا بەڕووی لێکدانەوە کۆنەپەرستانە بۆ ڕۆڵ و مافەکانی ژنان دەکاتەوە. بە پێچەوانەوە هیچ گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە یاسا بنەڕەتییە ئایینییەکان نەکراوە، یاساکانی باری کەسی وەک خۆیان مانەوە و کەلێنەکانی یاساکانی دەستدرێژی سێکسی بەردەوام بوون، لەنێویاندا ئەو بڕگانەی کە سزاکە کەم دەکەنەوە ئەگەر تاوانبارەکە هاوسەرگیری لەگەڵ زیانلێکەوتووەکە بکات.
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی وێنەی خۆی لە ڕێگەی هەموارکردنەوە سنووردارەکانی پەیوەست بە سەرپەرشتیکردنی دارایی دایکان، پرسە سەرەکییەکان وەک خۆیان مانەوە، ژنان بەردەوامن لە ملکەچی سەرپەرشتی ئایینی و یاسایی، لە ڕووی کارگێڕی و سیاسییەوە سنووردار دەکرێن، بەمەش پێگەی ژێردەستەی خۆیان بۆ پیاوان دەپارێزن، هەروەها ڕەتکردنەوەی فەرمی و سیستماتیکی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە.
بەگوێرەی لێدوانەکانی عائیشە دبس، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری ژنان، حکومەت هەوڵدەدات نموونەیەک بۆ ژنانی سووریا لەسەر بنەمای یاسای شەریعەتی ئیسلامی دابڕێژێت و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێک لەدژی ژنان (سیداو) ڕەتدەکاتەوە، بە "هاوردەکراو" یان ناگونجێت لەگەڵ ناسنامەی خۆجێیی دادەنێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەبوونی چاکسازیی ڕاستەقینەی ئایینی و یاسایی و بەردەوامیی پێکهاتە نەریتییەکانە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان هەیە.
لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٥ حکومەتی کاتی ڕێبازێکی نادیموکراتی نیشان دا بە دانانی تەنها یەک وەزیری ژن بۆ کابینەکەی کە ئەویش هند قبوات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار بوو، بزووتنەوەکانی ژنان ئەم دامەزراندنەیان بە هەنگاوێکی سیمبولی زانی کە ڕەنگدانەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە نییە، جەختیان لەوە کردەوە، کە ژنان دەبێت بەرگری لە ئیرادەی سیاسی خۆیان بکەن، هەروەها هەر بەشدارییەکی ڕاستەقینە پێویستی بە پەسەندکردنی سیستەمێکی پشک هەیە کە نوێنەرایەتی یەکسان بۆ ژنان لە حکومەتدا مسۆگەر بکات.
لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا کە ڕەنگدانەوەی پەراوێزخستنی ژنان بوو، حکومەتی کاتی بابەتی پەروەردەیی هەموارکردەوە و کەسایەتییە مێژووییە ژنەکانی وەک شاژن زەنوبیا بە بیانووی ئەوەی کە "کەسانی ڕاستەقینە نین" لابرد، ئەم ڕێوشوێنە ڕەخنەی بەربڵاوی لای ژنان لێکەوتەوە، کە وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی بوونی ژنان لە گێڕانەوەی مێژوویی و کەمکردنەوەی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا بینیان.
بونیادنانی شەریعەت و جیهادیزم لەناو پەیکەری کۆمەڵایەتیدا
دەسەڵاتی نوێ لە هەوڵەکانیدا بۆ چەسپاندنی شەریعەت و ئایدۆلۆژیای جیهادی لەناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا، سەپاندنی ناڕاستەوخۆی بۆچوونەکانی هەڵبژارد، نەک پەنا بۆ شێوازی توند ببات کە ڕەنگە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێبکەوێتەوە، لە کاتێکدا هیچ ڕێسایەکی ڕەسمی جلوبەرگ دەرنەچووە، بەڵام بازنە و ئاگادارییەکانی هاندانی "جل و بەرگی یەکپۆش" و "شێوازی ئیسلامی" لە قوتابخانە و زانکۆکاندا بڵاوکرانەوە، لەنێویاندا زانکۆی حەلەب، هەروەها لە شاری دێرەزوور کە بەم دواییە دەستی بەسەردا گیرا.
جگە لەوەش ساڵی ڕابردوو سەرهەڵدانی گروپی ژنانی یەکپۆش لە ناوچەکانی وەک دیمەشق و حەلەب و حومسدا بەخۆیەوە بینی، ئەم گروپانە لە شەقامەکاندا دەوری ئەو ژنانەیان دەدا، کە باڵاپۆش نەبوو، فشاریان دەخستە سەریان بۆ ئەوەی جل و بەرگی پابەندی شەریعەت بگرنەبەر، ئەم پراکتیزانە زۆرجار وەک "هۆشداری دیسپلین" پێشکەش دەکران کە مەبەست لێی ڕێکخستنی ڕەفتاری تاکەکەسی بوو، بەڵام لە ڕاستیدا ئازادی هەڵبژاردنیان سنووردار دەکرد و ڕێکخراویەکی کۆمەڵایەتی یەکسانیان سەپاند.
جگە لەوەش هەڵمەتە ئایینییەکان و سیمبولەکانی ڕێگاوبان کە "پاکیی" بە جلوبەرگی ئیسلامییەوە دەبەستنەوە، بە پاڵپشتی دامەزراوە ئاینییە ناوخۆییەکان پەرەی پێدرا. جگە لەوەش، سنووردارکردنی هاوبەشی پەروەردە و بوونی ژن و پیاو لە کەشی هاوبەشدا زیاتر دەرکەوت.
یاساکانی گواستنەوەی گشتی بڕیاریان دابوو کە ژن و پیاو بە جیا دابنیشن و ژنانیش دابنیشین بۆ کورسییەکانی دواوە، لە دیمەشق و دواتر لە حەلەب، ژنان پێویست بوو ڕەزامەندی برایەک، باوکێک یان خزمێکی پیاویان وەربگرن لە کاتی داوای کاردا، تەنانەت هەندێکجاریش لە کاتی چاوپێکەوتن یان ڕێکارەکاندا پیاوێکیان لەگەڵدا بێت.
ئەم پراکتیزانە ئەوە نیشان دەدەن کە چۆن ئەو سیاسەتانەی کە ئامانجیان دووبارە داڕشتنەوەی کۆمەڵگەیە بەپێی نموونەیەکی کۆنەپەرستانە و لەسەر بنەمای شەریعەت، وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ژنان دەگرێتەوە، ئەم دەستێوەردانانە لەبری کەمبوونەوە، سیستماتیکتر و بەربڵاوتر بوون، جوڵەی ژنانیان بەرتەسک کردووەتەوە، بوونیان لە کایەی گشتیدا سنووردار کردووە و تادێت خۆدی تاکەکەسییان کەمکردووەتەوە.
ئەم پراکتیزانە جیاقازن بەپێی ئەو سیاسەتانەی کە دەسەڵاتە کۆنتڕۆڵکەرەکان لە هەر ناوچەیەکدا سەپێنراون، لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تورکیادا، کە ناوچەیەکی جوگرافیای فراوان لەخۆدەگرێت لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپیەوە تا جەرابلوس، مارع، حەلەب و باب درێژدەبێتەوە، سیاسەتەکانی بنەمای داگیرکاری و بەکارهێنان و سڕینەوەی کولتووری جێبەجێکراون، کە زۆر پشتیان بە گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان بەستووە.
لەم چوارچێوەیەدا دامەزراوەکانی تورکیا ئامادەیی دیفاکتۆیان لە باکووری سووریا دامەزراندووە، وەک بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئایینی تورکیا، سیستەمی قایمقامیەتی ناوچەکان و هەیکەلی جەندرمە. جگە لەوەش بابەتی تورکی سەپێنراوە، هانی بەکارهێنانی زمانی تورکی دراوە و لیرەی تورکی وەرگیراوە، هەموو ئەمانەش بە ئامانجی بەستنەوەی ناوچەکە بە تورکیا لە ڕووی کارگێڕی و کولتووری و ئابوورییەوە.
هەرچەند لەم دواییانەدا عەفرین بە هۆی گەڕانەوەی بەشێک لە دانیشتووانی ئەو سیاسەتانە کەمبوونەوەی ڕێژەیی لە کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتانەدا بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دۆخی باقی ناوچە داگیرکراوەکان ئاماژەیە بۆ بەڕێوبەریەکی دیفاکتۆ کە مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانەدا دەکات وەک ئەوەی ناوچە و پارێزگاکانی ژێردەستەی تورکیا بن.
بەو پێیەی ڕێبازی تورکیا بۆ ئەم ناوچانە زیاتر لەسەر بنەمای کۆنترۆڵ و بەکارهێنان دامەزراوە نەک وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی، زۆرێک لە مافە سەرەتاییەکانی دانیشتووان ڕاگیراون و میکانیزمەکانی پاراستنی یاسایی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە.
جگە لەوەش، جەبهەت نوسرە کە دواتر خۆی بە ناوی هەتەشە ڕێکخستەوە، سیستەمێکی لە ئیدلب دامەزراند کە جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ ئەو پراکتیزانە نییە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادا باون، ئەم سیستەمە لەسەر چەسپاندنی ڕێبازێکی ئایینی و جیهادی لەناو پێکهاتەی دامەزراوەیی دامەزراوە. ئەم سیستەمە کە بەپێی نموونەی "پارێزگا" کاردەکات، تا ئەمڕۆش لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە.
لەم ڕوانگەیەوە دەردەکەوێت کە هەتەشە تەنها بە بەڕێوەبردنی ئیدلب ڕازی نییە، بەڵکو هەوڵدەدات ئەم نموونەیە فراوانتر بکات بۆ ئەوەی هەموو سووریا بگرێتەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی سیاسی فراوانتردا، "نموونەی ئیدلب" وەک نموونەیەکی سەرەتایی بۆ دیدێکی نوێی دەسەڵات دیارە، کە لەسەر بنەمای ناوەندگەرایی توندڕەو دامەزراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە سەرپەرشتیکردنی ئایینیدا زەمینەسازی کراوە کە بنەمای بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی پێکدەهێنێت.
ئامارێک لەسەر کوشتنی ژنان
لە ژێر ئەم دیکتاتۆرە ناڕاستەوخۆ ئایینی و کۆمەڵایەتیانەدا، لێکەوتەی راستیتر بۆ ژنان سەریان هەڵداوە، دیارترینیان پەرەسەندنی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکارییەکانە بەرامبەریان، بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پلاتفۆرمی "واز لە کوشتنی ژنانی سووریا بێنن"، بە لانیکەم ٦٥٠ ژن کوژراون لەو کاتەوەی کە هەتەشە کۆنترۆڵی دیمەشقی کرد تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥.
زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو هێرشانەی لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥دا کۆمەڵگەی عەلەوییەکانیان کردە ئامانج، لە کوشندەترین ڕووداوەکان بوون، بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون و ژنانیش ڕێژەیەکی بەرچاو لە زیانبەرکەوتووان پێکدەهێنن، سوەیدا لە ناوچەگەلێک بووە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کە لە مانگی تەمموزدا ڕووداوە توندوتیژەکانی تێدا بووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٣٠ ژن و کچ، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا.
سەبارەت بەو هێرشانەی کە کورد دەکەنە ئامانج، ژمارە وردەکان تا ئێستا نادیارە، بەڵام خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن کە بە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ زیانبەرکەوتووی لێکەوتووەتەوە، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر ژنن، هەروەها ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٥٢٠ ژن لە هێرشی جیاوازدا کە مەسیحییەکان و ناوچەکانی دیکەی ناو سووریایان کردە ئامانج، لە میانی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە "وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی" کوژراون.
ئەم دۆخە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەو ئامارانەی بە فەرمی ڕاگەیەندراون، بەتەواوی ڕەنگدانەوەی ڕاستی سەر زەمینە نین و ڕەنگە ژمارەی مردن و پێشێلکارییەکانی ڕەگەزی دوو یان تەنانەت سێ ئەوەندە زیاتر بێت لەوەی کە بەڵگەی لەسەر کراوە. لەم ڕوانگەیەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە توندوتیژی دژی ژنان چیتر تەنها زنجیرەیەک پێشێلکاری تاکەکەسی نییە، بەڵکو بووەتە نەخشێکی ستراکتوری پەیوەست بە بارودۆخی شەڕ و پراکتیزە ئایدۆلۆژییەکانی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بەشێک لە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی قووڵتر.
ڕفاندن و توندوتیژی سێکسی بە پشتیوانی دەسەڵات
دیاردەی ڕفاندن و ڕاگرتنی زۆرەملێ و بەکارهێنانی ژنان کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ داعش سەریهەڵدا، لەو کاتەوە گۆڕاوە بۆ پراکتیکێکی سیستماتیکی کە وەک ئامرازێکی هەژموون و دەسەڵات بەکاردەهێنرێت و قەیرانێکی ڕاستەقینەی سەبارەت بە ئاسایشی ژنان لە سووریا دروستکردووە، کاتێک لە چوارچێوەی ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییانەی کە توندوتیژی دژی ژنان شەرعیەت دەدەن، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم پراکتیزانە نوێنەرایەتی یەکێک لە پێشێلکارییە ڕاستیەکانی مافی مرۆڤی سەردەمی دەکەن.
شایەتحاڵ و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژنان بە تایبەتی لە ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆبەڕێوەبەری هەست بە پارێزراوی ناکەن و مەترسییەکانی ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ و توندوتیژی سێکسی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا زیاتر دەرکەوتووە، لە شوباتی ٢٠٢٥ تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕفاندنی بە لانیکەم ٣٦ ژنی کۆمەڵگەی عەلەوی لە کەناراوەکان و ناوەڕاستی سووریا ”لازقیە، تارتووس، حومس، حەما” پشتڕاستکردەوە.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشتووانی سوەیدا بێسەروشوێنبوونی نزیکەی ٨٠ ژن و منداڵی کچیان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا بەڵگە کردووە. ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت بەهۆی سەختی گەیشتن بە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ناوچە دوورەکان، هەروەها نەبوونی کەناڵی پارێزراوی ڕاپۆرتکردن.
لە ڕۆژئاوای کوردستان، دانپێدانەنانی یەپەژە و ڕەتکردنەوەی بەشداری ژنان لە پۆستە کارگێڕییەکاندا، ڕەنگدانەوەی ئەقڵیەتی تایبەتی بەردەوام بەرامبەر بە ژنان و ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتییانە.
ئەم دۆخە ئەوە دەردەخات کە ڕاستی ئەمڕۆ لە سووریا سیاسەت تێدەپەڕێنێت، دەگاتە خودی پەیکەری کۆمەڵگە، کە ئایدۆلۆژیا و یاسادانان لەیەکتردا تێکەڵ دەبن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆڵی تاکەکان، بەتایبەتی ژنان. لەگەڵ فراوانبوونی کەلێنی نێوان بەڵێنەکانی چاکسازی و پراکتیکەکانی تایبەت، دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان قووڵتر دەبنەوە، جگە لەوەش نەبوونی لێپرسینەوە و پەرەسەندنی توندوتیژی مەترسی لەسەر داهاتووی فرەیی و سەقامگیری دروست دەکات.
لەم ڕوانگەیەوە هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی دەسەڵات هەبوو و دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی دەبێتە شتێکی بنەڕەتی، چونکە ئەمە ڕێگای بنەڕەتییە بۆ پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا و ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی زیاتری.
قۆناغی یەکگرتن لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە کە ئێستا لە مانگی چوارەمدایە، ساتێکی سەرەکییە کە دەتوانێت پێکهاتەی دەسەڵات و ڕەوتی کارگیڕی بەرەو نموونەیەکی دیموکراتی دابڕێژێتەوە و بیکاتە قۆناغێکی گرنگی ناوازە بۆ ژنان، ئەم قۆناغە نەک هەر شێوەی دامەزراوەکانی داهاتوو دیاری دەکات بەڵکو سنووری بەشداریکردن و نوێنەرایەتی لەناویاندا دیاری دەکات. بۆیە مسۆگەرکردنی بوونی ژنان و مافی ژنان دەبێتە بەشێکی بناغەی لە سەرکەوتنی خودی یەکگرتنەکە، چونکە هەر پرۆسەیەکی سیاسی نیوەی کۆمەڵگە بەدەر بکات، توانای بونیادنانی شەرعیەتی ڕاستەقینە یان بەرهەمهێنانی کارگێڕیەکی سەقامگیر لەدەست دەدات.
بەڵام بێبایەخکردنی حکومەتی کاتی سووریا بە داواکارییەکانی ژنان یان مامەڵەکردنی لەگەڵیان وەک پرسێکی لاوەکی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و پرۆسەی سیاسی بە گشتی دەبێت. داننان بە ڕۆڵی ژنان، چ لە کایەی مەدەنیدا بێت یان وەک هێزێکی بەرگری لە ناو یەپەژە، پێگەی ئەوان لەناو پێکهاتە نوێیەکەدا سست دەکات و ئەو ئەقڵیەتە تایبەتە بەرهەم دەهێنێتەوە کە لە مێژە بەشداریکردنیان پەراوێزخستووە.
هەروەها دەرفەتەکانی ژنان بۆ کاریگەریکردن لەسەر داڕشتنی دەستوور یان سیاسەتە گشتیەکان کەمدەکاتەوە، یەکگرتن دەکاتە فۆرماڵیزمێکی تەنها کە وەرگێڕان نابێت بۆ گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا.
سەرکەوتنی قۆناغی یەکگرتن پەیوەستە بە توانای کردنەوەی دەرگای بەشداریکردنی ڕاستەقینەی ژنان، نەک تەنها وەک داواکارییەکی مافخوازانە بەڵکو وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بونیادنانی ڕێگایەکی سیاسی هاوسەنگتر و بەردەوامتر، تا زیاتر دان بە مافەکانی ژناندا بگیرێت، ئاسۆی گۆڕانکاری سیاسی کەم دەبێتەوە و بۆشایی نێوان ڕیتۆریک و ڕاستی فراوانتر دەبێت.