پێشانگایەک لە شاری سنە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پیسبوونی ژینگە دەکرێتەوە
لە سەردەمێکدا کە قەیرانی ژینگەیی ڕۆژانە لە زیادبووندایە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک دادەنێت، کاریکاتێریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵیاندا لە ڕێگەی پێشانگایەکی کارتۆنییەوە هۆشیاری لە کۆمەڵگادا دروست بکەن.

سانیا مورادی
سنە-بەبۆنەی ڕۆژی کاریکاتێر، کۆمەڵێک کاریکاتێرنیست لە سینەمای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و ١٢هەمین پێشانگای خۆیان لەسەر تەوەری "پەرتوک و کولتوور" کردەوە. لەم پێشانگایەدا ٥ ژنە کاریکاتێریست بە ناوەکانی بەهاراک زارعی، شیلان هۆشیاری، سەنام ئەفزەلی، پەرەستو فوروحی، چییە فەتحی بەشدارن. ئەم پێشانگایە لە نێوان ١٦-١٩ی نیسان بە بەشداری ١٦هونەرمەندی ژن و پیاو کراوە دەبێت.
ئامانج لەم پێشانگایە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە ژینگە. چالاکانی ژینگەپارێزی هەوڵی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە دەدەن. هەندێک جار ئەم هۆشدارییە بە زمانی گاڵتەجاڕی و کارتۆنەکان دەردەبڕدرێت، ئەو کارانەی لە پێشانگاکەدا هاتووە، باس لە پرسگەلێکی وەکوو دارستانبڕین، لەناوبردنی ڕووەک، پیسبوونی هەوا، کەمبوونەوەی چینی ئۆزۆن، نەبوونی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو، کەمبوونەوەی ئۆکسجین و قەیرانەکانی دیکە کە مەترسی لەسەر ژینگە دروست دەکەن.
"گۆڕانکارییەکانی ژینگە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە"
کاریکاتێریستەکان لەم پێشانگایەدا بە زمانێکی بینرداو و ڕەخنەگرانە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە داهاتوو دەربڕی، هەوڵیان دا ئەو نیگەرانیانە بگەیەننە کۆمەڵگە، وەک ئەوە وایە بینەر بیر لە بەرهەمەکان بکاتەوە و لە قورسایی کارەساتەکە تێبگات، بەشێک لە بەرهەمەکان لەسەر بابەتەکانی پەرتوک و خوێندنەوە دابەش دەکرێن، لەگەڵ دروستبوونی مۆبایلە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بابەتێکە کە تادێت لە ژیانی مرۆڤ دوورتر دەبێتەوە، ئەم گۆڕانکاریانە تەنها لە ڕێبازەکانی گەڕانەوە بۆ ژیاندا سنوردار نین، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی کۆمەڵگە هەیە.
"لەناوچوونی سروشت دەبێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤایەتی"
بەهاراک زارعی کە بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکات، باسی لەوە کرد کە ئەم پێشانگایە وەک گروپێک بەڕێوەچووە و سێ بەرهەمی لەم پێشانگایەدا جێگیرکراون وتی: بە بۆچوونی من لە ئایندەیەکی زۆر دووردا سروشت لەناو دەچێت لەلایەن کەسانێکەوە کە هەرچییەکیان بوێت بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامەکانی دەیکەن، لەناوبردنی سروشت ڕێگە خۆشدەکات بۆ لەناوچوونی مرۆڤایەتی.
"هەوڵدەدەم لەڕێگەی بەرهەمەکانمەوە هۆشیاری کۆمەڵگە بەرزبکەمەوە"
بەهاراک زارعی کارەکانی لە پێشانگاکەدا بەبیرهێنایەوە و وتی: لەم تابلۆیە مرۆڤ تەنها بە هاوکاری دارێک لەناو سندوقێکی بچووکدا دەژی، دەزانێت ئەگەر ئەم نەمامە نەمێنێت، ئەوانیش ون دەبن، یەکێک لە تەوەری کارەکانی من جگەرە و دوکەڵ، وەک ئەوەی لە شوێنی نەمام چێندراو، سندوقی ناڕێک و ناڕێکخراو فڕێدەدرێتە ناو سروشت، لەکاتێکدا لە دیوەکەی تردا دارەکان دەبڕدرێن کەسانێک کە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە و بەردەوامن لە ژیانیان بەبێ ئەوەی گرنگی بە ژینگە بدەن لە یەکێک لە بەرهەمەکانمدا باسم لە تاڵانکردنی دارەکان کردووە و ڕوون نییە کە ئەم پایتەختە نیشتمانییە بەرەو کوێ دەڕوات لەناوبردنی شوێنی ژیان بۆ ئەو بوونەوەرانە کە لە دارەکاندا دەژین بەشێکە لەم کارەساتە.
بەهاراک زارعی هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا هیوا و چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ داهاتوو دەربڕی و وتی: هیوادارم ئەم بەرهەمە کاریگەر بێت بۆ ئامادەبووان و ژینگەکە لە هەموو کاتێک زیاتر پارێزراو بێت و ئەمەش وەک هۆشدارییەکیش دەبیندرێت.