پڕۆژەکانی کانگا و وزە لە باکووری کوردستان خەریکی بەرهەمهێنانەوەی سیاسەتەکانی ژینگە لەناوبردنن
مەلیس تانتان،هاووتەبێژی کۆمیتەی ژینگەی دەم پارتی دەڵێت: لەناوبردنی ژینگە لە باکووری کوردستان ڕەگ و ڕیشەی لە سیاسەتەکانی گوند سووتاندنی ساڵانی نەوەدەکاندا هەیەو ئەو کارانە بە شێوەی نوێ بە تایبەتی لە ڕێگەی پڕۆژەی کانگا و گەڕان و پشکنینەوە بەردەوامە.
مەميهان هیلبين زەيدان
چەولیگ- لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە، ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری کوردستان شاهیدی جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەمنی بوون کە بووەتە هۆی گۆڕانکاریی پێکهاتەیی لە ژینگە و کۆمەڵگەی ناوخۆییدا، سووتانی گوندەکان و ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتەوان، خەڵکی لە بژێوی ژیانیان دابڕاندووە و ماڵەکانیان وێران کردووە، کاریگەری درێژخایەنی لەسەر پەیکەری کۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێم بەجێهێشتووە.
پێشهاتەکانی ئێستا دەریدەخەن کە ئەو گۆڕانکارییە پێکهاتەییانەی کاریگەرییان لەسەر ژینگەی باکووری کوردستان هەیە نەوەستاوە، بەڵکو بە شێوەی نوێ بەرهەم هێنراوەتەوە. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، بڕینی دارستانەکان لە ناوچەکانی شرناخ، بۆتان و سێرهات خێراتر بووە، هاوکاتە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەی "گوماناوی" دارستانەکان لە دێرسیم، ئامەد و ماردین. ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی تێکچوونی ژینگەی سروشتی و بەرکەوتنی بە زیادبوونی فشارە مرۆیی و سیاسییەکان.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، "یاسای کەشوهەوا" کە لە ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، گفتوگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە یاساکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی ڕاستەقینە نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا، بەڵکو چوارچێوەیەکی یاساییە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سەرمایە دەکات بە کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لەو زەوییانەی کە پێشتر بە موڵکی گشتی یان بە زەوییە هاوبەشەکان هەژمار دەکران کە هی دانیشتووانی ناوچەکە بوون، ئەم پێکهاتە بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی بەربڵاوی ڕەخنە و ناڕەزایەتی گشتی. خێراکردنی بونیادنانی وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی و وێستگەی وزەی خۆر و بەنداوەکان لە کوردستان، لەگەڵ چڕبوونەوەی گەڕان بەدوای کانزاکاندا، کە نەک تەنها ژینگەی سروشتی ناوچەکە تێکدەدات بەڵکو دانیشتووانی ناوچەکە ناچار دەکات ئاوارە بن.
ئەو پراکتیزانەی کە وەستاون
مەلیس تانتان، هاوسەرۆکی وتەبێژی دەم پارتی دەرکەوتەکانی تێکچوونی ژینگە و مەترسییەکانی پەیوەست بەوەوە هەڵسەنگاند و وتی: کە ڕەگ و ڕیشەی لەناوچوونی ژینگەی باکووری کوردستان لە سیاسەتەکانی سووتاندنی گوندەکانی ساڵانی نەوەدەکاندایە، هەروەها ئەم کارانە نەوەستاون، بەڵکو لە ماوەی دەیان ساڵدا بە شێوەی جیاواز بەردەوام بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی تێکچوونی ژینگە لە هەردوو وڵاتی تورکیا و باکووری کوردستاندا بەرەو هەڵکشان دەچێت، سیاسەتی ئاسایشی ئاڕاستەکراو لەگەڵ سیاسەتەکانی کرێدان جێبەجێدەکرێن و فشارەکان لەسەر ژینگە توندتر دەکەن و زیانەکان بۆ دانیشتووان و سامانە سروشتییەکان زیاد دەکەن.
پاراستنی ژینگە گرنگییەکی سەرەکی هەیە
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا قەبارەی لەناوچوونی ژینگە لە باکووری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام زیادیکردووە، داتاکان دەریدەخەن کە ئەم سیاسەتانە ئەمڕۆش بەردەوامن لەڕێگەی فراوانکردنی پڕۆژەکانی کانگا و گەڕان بەدوای نەوتدا، جگە لە هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە سامانە سروشتییەکان بەجۆرێک دەقۆزنەوە کە زیان بە خاک و هەوا و ئاو دەگەیەنن.
هەروەها زۆرێک لە گوندەکان و لەوەڕگە و دۆڵەکان کە دەیان ساڵە وەک خۆیان ماونەتەوە، لە ئەنجامی پڕۆژەکانی کانگا و وزەی گەرمی زەویدا تووشی وێرانکارییەکی بەرفراوان دەبن، هەروەها پاراستنی ژینگە و پاراستنی سروشت بووەتە پێویستیەک پەستاندار بۆ باکووری کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی فشارە ژینگەییەکان و گۆڕانکارییەکان کە مەترسی لەسەر بەردەوامیی سامانە سروشتییەکانی دروست دەکەن.
مەلیس تانتان وتی: قۆناغی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" دەرگای بەڕووی ئەکتەرە هەلپەرستەکاندا کردۆتەوە، کە سەرنجیان بۆ باکووری کوردستان ڕابکێشێت و کەرتە سەرمایە نێودەوڵەتییەکان ئێستا وەک دەرفەتێک بۆ بەکارهێنانی لە سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڕوانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گروپانە بەهۆی بەرژەوەندییە داراییەکانەوە چاویان لە ڕاستییەکان کوێردەبێت کاتێک شەڕ کۆتایی دێت، هاوکات دانیشتووانی ناوچەکە بەردەوامن لە بەرگریکردن لە زەوی و ماڵەکانیان، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە کارلیۆڤا ڕوودەدات و ئەوەی پێشتر لە ڤارتۆ و شرناخ و ناوچە جیاجیاکانی ئامرد٠ ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت تاڵانکردن و بەکارهێنان پەرەبستێنێت، بەڕێوەبەری گشتی کانگا و نەوت ژمارەی مۆڵەتەکانی زیادکردووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی ئەو پڕۆژانەیە کە مەترسی لەسەر ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ناوچەکە دروستکردووە.
دووپاتی کردەوە، وەزارەتی وزە لە ژێر پەردەی '’دەستپێشخەریی گەشەپێدان'’دا پڕۆژەی جیاواز دەخاتە ڕوو، چەندین یاسای گشتگیریش دەرکراون بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکەن بۆ وەبەرهێنانی وزە و کانگاکان، تاڵانکردنی یەدەگەکانی سروشت، گۆڕانکاری لە یاساکانی زەوی، داگیرکردنی بەپەلە، هەموو ئەم ڕێسا یاساییانە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە بە ئاسانی، بەبێ سنووردارکردن، بە ژمارەیەکی زۆرتر هەروەها هۆشداری دا، ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە سەرانسەری جیهاندا بە تایبەت لە باکووری کوردستان چڕتر دەبنەوە.
"یاسای بازرگانی نەک یاسای کەشوهەوا"
سەبارەت بە یاسای کەشوهەوا، کە لە ساڵی ٢٠٢٥ دەرچووە، لە بنەڕەتدا "یاسایەکی بازرگانیکردن بە دەردانی گازی ژەهراوی"، مەلیس تانتین ڕایگەیاند، یاسای کەشوهەوا یاسایەکی ڕێکخستنی بازرگانییە کە ئامانج لێی هاوتەریبکردنی بازرگانی دەردانی گازی ژەهراوی لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی یەکێتی ئەوروپا. ئەوان بە سادەیی ناویان لێنا یاسای کەشوهەوا. ناوی وەزارەتەکەیان گۆڕی بۆ ژینگە، شارنشینی و گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسیان واژۆکرد، بەڵام هیچ هەنگاوێکیان دەست پێنەکردووە سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا وەبەرهێنانیان لە وێستگەکانی کارەبای گەرمی و کەرتی کانگادا زیادکرد، ئەم یاسایە گشتگیرە هەموو بەربەستەکانی بیرۆکراتی لە پرۆسەکانی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ژینگەدا لابرد، خەڵکی گوندەکە چەندین ڕێوشوێنیان گرتەبەر ئێستا لەبەردەم دادگای دەستوریدایە دەبێت بە زووترین کات ڕەت بکرێتەوە چونکە ئەم یاسایانە نادەستوورین.
جەختی لەوە کردەوە، کە هەوڵەکان بۆ ئەوەی سروشت بەرەوڕووی تاڵانکردن نەبنەوە تەنها بە کەشوهەوا و یاسا سەرتاسەرییەکان سنووردار نییە، ئاماژەی بە دەرکردنی ڕێسایەکی کۆتایی کرد بە ناوی "گەشتیاری پارکە نیشتمانییەکان"، کە دەرگای بەکارهێنان دەکاتەوە، لێرەدا ڕێسای جیاواز سەبارەت بە ڕاوکردن دانراوە و زۆرێک لە ڕووەک و ئاژەڵەکان کە تەنها لەم ناوچانەدا بوونیان هەیە ئێستا بەرەوڕووی ڕاوکردن دەبنەوە. بۆیە ئەم تاڵانکردنە تەنها پڕۆژەیەکی کۆمپانیا یان سیاسەتێکی ئەمنی نییە، بەڵکو بووەتە هۆی سەپاندنی ڕێسای سیستماتیکی و یاسایی لەلایەن حکومەتەوە و بەردەوامیشی هەیە.
"ئەوەی تەنها دەمێنێتەوە خەباتی ڕەوایە"
مەلیس تانتان ڕایگەیاند، کە خەبات تەنها شتێکە کە ئەمڕۆ بۆ مرۆڤەکان دەمێنێتەوە، تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵە دیارەی کە ژنان لە پاراستنی ژینگە و بەرگریکردن لە خاکدا دەیگێڕن، ئەو زنجیرە دەستپێشخەرییە بنەڕەتییەکانی بەبیرهێنایەوە کە ژنان لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکردایەتییان دەکرد، جەختی لەسەر کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانیان کردەوە.
ڕوونیشیکردەوە، لەکاتێکدا پرۆسەی یاسایی، لەوانەش داوای یاسایی و تانەدان بەردەوامە، بەرگری ڕاستەوخۆ لە ماڵ و سامانە سروشتییەکان وەک پێویستیەکی بەرچاو دەمێنێتەوە، هەروەها ژنان لە پێشەنگی ئەم خەباتەدا بوون، وەک لەم دواییانەدا لە ماردین دەرکەوت کاتێک لەبەردەم ئۆتۆمبێلێکی سەر بە کۆمپانیایەک کە کار لەسەر پڕۆژەیەکی وێستگەی کارەبای خۆر دەکات، دانیشتنێکیان ئەنجامدا، کۆمپانیاکەیان ناچارکرد بکشێتەوە.
سەرنجی بۆ ڕێپێوانی کانیریش لە بینگۆل ڕاکێشا، کە جارێکی دیکە ژنان لە ناوەندی شانۆدا بوون، دروشمی "ئێمە دەستبەرداری خاکەکەمان نابین"، بە ئەم ئیرادە دەبێت هەموو پارێزگا و ناوچە و گوندەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بگرێتەوە، چونکە ئەگەری زۆرە هێرشەکان بۆ سەر ژینگە و سامانە سروشتییەکان پەرە بسێنن. وتی: مێژوو، تەندروستی و داهاتوو هەموویان لە مەترسیدان، ئەمەش وایکردووە فراوانبوونی ئەم خەباتە ببێتە پێویستییەک نەک بژاردەیەک.
مەلیس تانتان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ئەمڕۆ شەڕ نەکەین، سبەی هیچمان نامێنێتەوە، ماڵ و گوند و شاخ و شارەکانمان نامێنن و لە کۆتاییدا هەموومان لە شوێنیێکی بە ئامانجداردا دەژین، لە بارودۆخێکی ناتەندروستدا، خەبات دەکەین بۆ بژێوی ژیان، چونکە سیاسەتەکانی لەناوبردنی ژینگە لەگەڵ سیاسەتەکانی هەژاری بەردەوامن. دەبێت بەشداری بکەین هێزەکان و دامەزراندنی ڕێکخراو و ڕێکخراوە ژینگەییەکان کە پەیوەندییان بە ژینگەوە هەیە، دەبێت لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکارییەکان و ڕێکخراوە پیشەییەکان شەڕ بکەین.