ئەلیف شاهین: پڕۆژەی وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی بەشێکە لە سیاسەتی ئاوارەبوون
گوندی قرخ بازار و گوندەکانی دەوروبەری لە باکووری کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی ”JES” دەبنەوە، دانیشتووانیش دەڵێن: ڕێگە نادەن پڕۆژەکە بەردەوام بێت.
مەميهان هیلبين زەيدان
چەولیگ-کاردانەوەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەردەوامن لە دژی جێبەجێکردنی "یاسای کەشوهەوا" کە لە ساڵی ٢٠٢٥ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دانیشتووان و چالاکوانانی ژینگەپارێزی پێیان وایە یاساکە "سەرمایە دەپارێزێت نەک سروشت"، بەرەنگاری پڕۆژەی وێستگەی کارەبای زەوین کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی ”IGNIS H2” پلانی بۆ دانراوە لە گوندی قرخ بازار لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیک، هەروەها لە گوندەکانی دەوروبەری و گوندی خوراک لە ناحیەی گمگم لە موش.
لە گمگم و کانی ڕەش خۆپیشاندان دژی پرۆژەکە ڕێکخرا و دانیشتووان دووپاتی دەکەنەوە، کە بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان تا ڕادەگیرێت. ئەلیف شاهین وتی: ئەوان بەرەنگاری پڕۆژەکانی گەرمی زەوی دەبنەوە و ڕێگەیان پێنادەن و کردنەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونی کورد و عەلەوی بۆ بەکارهێنانی "درێژکراوەی سیاسەتی ئاوارەیی دەوڵەتە".
هەروەها بیری هێنایەوە کە ناوچەی کانی ڕەش و دەوروبەری لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ئەنجامی فشارەکانی دەوڵەتدا شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون بەخۆیەوە بینی، هەروەها ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت هەوڵێکی نوێیە بۆ ناچارکردنی خەڵک بۆ ئەوەی زەوی و زارەکانیان بەجێبهێڵن، ناچارکردنی دانیشتووان بۆ کۆچکردن لە گوندەکانیان و وێرانکردنیان، بەشێکە لە سیاسەتێک کە ساڵانێکە بەردەوامە، خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ تەنها سەرەتایە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان تا ئەو کاتەی پڕۆژەکە هەڵدەوەشێتەوە، خۆمان بەدەستەوە نادەین، دەستبەرداری ئەو دۆزەش نابین.
"تا کۆتایی زەویەکانمان دەپارێزین"
نیلوفەر ئاسلان دۆخەکەی بە جۆرێک لە دزی و تاڵان پێناسە کرد و وتی: ئەوان دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو زەویانەدا بگرن کە سەدان ساڵە دانیشتووانەکەی پاراستوویانە، هەروەها وزەی گەرمی زەوی ژەهرەکان دەردەدات، دانیشتووانی ناوچەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشتدا دەژین، لەگەڵیدا هەوڵێک هەیە بۆ پچڕاندنی ئەم پەیوەندییە، دەیانەوێت شوێنی نیشتەجێبوونمان لەناوببەن.
نیلوفەر ئاسلان سیمبولی بۆ ئەوەش کرد کە دانیشتووانی هەرێم پشت بە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ دەبەستن، جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش وا دەکات ئەمە سەخت بێت، تەنها مرۆڤ نییە زیانیان پێدەگات، ئەی پەپوولە و باڵندە و چۆلەکە و کیسەڵەکان؟ ئایا ئەمە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوانیش نییە؟
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئایا پێویستمان بە ئاژەڵ نییە بۆ بەردەوامبوونی ئیکۆسیستەمەکە؟ تەنانەت ماسییەکانیش ڕۆڵێکی ناسراویان هەیە لە سروشتدا. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا نەک هەر شوێنی نیشتەجێبوونمان لەناو دەچێت، بەڵکو ئێمەش دەمرین، ناتوانین هەناسە بدەین، ئەمەش بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە، تا کۆتایی زەویەکانمان دەپارێزین.
دووپاتیکردەوە، کە ئەو زەویانە دەپارێزین کە لە باوباپیرانیانەوە بە میراسیان گرتوومانە، وتی: ئەم خاکە کە بە دەستی خۆمان گرنگیمان پێداوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لەناو ناچێت، وەک ئەمانەت وەرمانگرتووە، دەیگوازینەوە بۆ منداڵەکانمان. ئەوان ناتوانن ئەم گەلە بێدەنگ بکەن.
داگیرکردنی ژینگە
تورکان ئاجار، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی دۆڵی بەیری ڕایگەیاند، ئەوان "داگیرکردنی" زەوییەکەیان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکا ڕەتدەکەنەوە، دەیانەوێت ئێمە بخنکێنن، خەباتی ئێمە تازە دەستیپێکردووە، ئێمەش فراوانتری دەکەین. ڕێگە نادەین سروشتمان لەناوبچێت، ئەم پڕۆژەیە ئامانجی ئەوەیە هەر هەناسەمان لێ بسەنێتەوە.
شەهربان یەڵماز کە لە بەخێوکردنی ئاژەڵدا کاردەکات، جەختی لەوە کردەوە، کە پڕۆژەکانی کارەبای گەرمی لە تاکە سەرچاوەی داهاتمان بێبەشمان دەکات، هەروەها رێگە نادەین سروشتمان لەناو بچێت، ئەم هەرێمە لە ئێستاوە ناوچەیەکی بوومەلەرزەیە، پرۆژەیەکی لەو شێوەیەش زیانی گەورەتریشی لێدەکەوێتەوە،ئێمە هەرێمەکەمان و گوندەکەمان بۆ ئەوان جێناهێڵین.