پێشبینیدەکرێت ساڵی ٢٠٢٣ گەرمتر بێت لە ٢٠٢٢

بەپێی پێشبینی "یوکەی مێت ئۆفیس" ساڵی داهاتوو ٢٠٢٣ گەرمتر دەبێت لە ئەم ساڵ، ئەوەش کاریگەری زیاتر لە گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشبینیکەرانی کەشوهەوا پێشبینی ئەوە دەکەن کە ٢٠٢٣، دەیەمین ساڵ بێت بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەروەها بەڵگە

زانستیەکان ئەوە پیشان دەدەن کە گۆڕانی کەشوهەوا پلەی گەرمی جیهانی بەرز دەبێتەوە.

 

جیهان پێشتر بە نزیکەیی ١.١ پلەی سیلیزی گەرم بووە، بە بەراورد بە ماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی لە ساڵی ١٧٥٠-١٩٠٠کاتێک مرۆڤ دەستیکرد بە سوتاندنی بڕێکی زۆر سووتەمەنی و بڵاوکردنەوەی گازە گەرمەکان بۆ ناو کەشوهەوا.

 

پلەی گەرمی لە ساڵی ٢٠٢٣ پێشبینی دەکرێت کە لە نێوان ١.٠٨ پلەی سیلیزی و ١.٣٢ پلە لەسەر تێکڕای پێش پیشەسازی بێت.

 

گەرمترین ساڵ لەوەتەی تۆمارەکان لە ساڵی ١٨٥٠ دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠١٦ بوو، کاتێک کەشناسەکان وتیان کە دیاردەی کەشوهەوا ناسراو بە "ئێل نینۆ" پلەی گەرمی جیهانی بەرزکردەوە.

 

بەڵام سێ ساڵی ڕابردوو کاریگەری لەسەر شێوازی کەشو هەوایەکی تر هەیە بە ناوی" لا نینە " کاتێک پلەی گەرمی ساردتر لە پلەی گەرمی دەریا لە پاسیفیک تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی نزم کردەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢دا تۆماری پلەی گەرمی لە زۆربەی بەشەکانی جیهان شکاوە، لەوانە لە بەریتانیا کە لە سەرووی ٤٠ پلەی سیلیزی تۆمار کراوە.

 

ئاگرە وێرانکەرەکان هەندێک لە ئەوروپا و ئوسترالیایان گرتەوە ئەوەش کە پەیوەندیان بە کەشوهەوای گەرمەوە هەیە و پاکستان و هندستان لە مانگی ئایاردا گەیشتە ٥١ پلەی سیلیزی.

 

لە زنجیرەیەک لە توێژینەوەکاندا زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پلەی گەرمایە زۆر زیاتر دروست بووە بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پێشبینی دەکرێت کە ببێتە هۆی ئەوەی کە کاریگەری وێرانکەر لەسەر مرۆڤ و سروشت دروست بکات، کە بریتین لە وشکەساڵی زیاتر، چۆڵبوون و نەخۆشی پەیوەندیدار بە گەرما.