ماسییەکی بە ڕوخسار جوان بەڵام ڕاوچییەکی سەرکز

ئەم جۆری ماسییە بونەوەرێکی دابڕاوە و ئەستەمە بتوانرێت چاودێری بکرێت چونکە لە قوڵای ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ مەتر لە ژێر ڕووی ئاو ژیان دەکات، تا ئیستا زیاتر لە ١٧٠ جۆری لێدۆزراوەتەوە، کە سەر بە ١٢ خێزانی جیاوازن. ناوەندی هەواڵ

ئەم جۆری ماسییە بونەوەرێکی دابڕاوە و ئەستەمە بتوانرێت چاودێری بکرێت چونکە لە قوڵای ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ مەتر لە ژێر ڕووی ئاو ژیان دەکات، تا ئیستا زیاتر لە ١٧٠ جۆری لێدۆزراوەتەوە، کە سەر بە ١٢ خێزانی جیاوازن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەردەوام زیندەوەرناسان لە گەڕەندان بۆ دۆزینەوەی بونەوەری نوێ و زیاتر, لە ساڵی ١٨٣٣ دا ماسییەکی کڕۆڵ لە کەنارەکانی گرینلاند دۆزرایە و برا بۆ پڕۆفیسۆری زۆلۆجی يوهانس راينهارد، لە دانیمارەک.

ئەم ماسییە کە دواتر بە ماسی )تۆپی پێ( ناسرا یاخود )هیمانتیڵفووس گرەونلاندکس(، یەکەمین ماسی بوو لەو جۆرە کە بەزانسtی ناسرا لەلایەن کتێبی زانای بواری زانستی یونۆستوورفیولەرییە کە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دەریکردن ساڵی ٢٠٠٩.

 

ئەم ماسییە جۆری زۆری هەیە

لە ئێستادا زیاتر لە ١٧٠ جۆر لەو ماسییە هەیە، کە دابەشبوون بەسەر ١٢ خێزاندا بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی مامۆستایەکی بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی ویلایەتی نیویۆرک، لە سانای جێنێسۆ بە ناوی ماکێنزی گرانگەر دەرکەوتووە ئەو جۆرە ماسییە دابەش بوون بەسەر ١٢ خێزاندا کە لە قوڵای دەریادا دەژین.

هەرچەندە ئەم ماسییە لە سەرتاسەری جیهاندا هەن، بەڵام بونەوەری دابڕاون کە قورسە چاودێریان بکرێت، قورسە چاودێری ئەو بونەوەرانە بکرێت کە لە قوڵای ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ مەتر لە ژێر زەویەوەن، بۆیە بەردەوام جۆری زیاتری لێدەدۆزرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەم ماسییانە شێوەیان جیاوازە، بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ زیندەوەرە بچوکەکانی دیکەی قوڵای دەریا.

ئەم جۆرە ماسیە پێی دەوترێ دز چونکە خۆی مت دەکات و دەدرەوشێتەوە تا زیندەوەرانی دیکە لێی نزیک ببنەوە و بەلایدا بڕۆن، پاشان ئەم وەک ڕاوچیەک دەیانگرێت و لەناویان دەبات و بەکاریان دەهێنێت.

ئەم ماسییە ستراتیژیەک بەکار دەهێنێت کە ڕوونی دەکاتەوە کە ماسی خۆر لە نێو دەریاکاندا ئەشێ هەر ماسی بن، هەروەها ئەوجۆرە ڕاوکردنە وای کردووە شێوەی جێگیری و پوشیان پێوە دیار بێت، زانایان پێیان وایە یەکێکە لە زیندەوەرە دڕندەکانی ناو دەریا.

 پێست و ددانێکی بریقەداری هەیە

ئەم ماسییە وا لە شێوەی دەکات بە تام و بریقەدار دیار بێت بە جۆرێک لە دووری نیو میل  0 . 8 کم ببینرێت.

لە سەر پێستی ئەم جۆرە ماسیە جۆرە مادەیەک هەیە بۆ ڕاکێشانی بەکترا بەکاری دەهێنێت و وەک مشەخۆر لەسەر ماسییەکە دەژین.

لەگەڵ ئەوەشدا ماسی تاسڵ تەنها بە تام چێژ نەناسراوە، بگرە لە هەندێک جۆری وەک Phyllorhinichthys balushkini لە بەشی دەرەوەی لەشیاندا ڕیشاڵ هەیە وەک تیشکێک پێیانەوە دیارە.

هەندێکی دیکە وەک Cryptopsaras couesii لە پشتیاندا خاڵی خاڵی درەوشاندنەوە هەیە کە پێیان دەوترێ پۆلیپ، هەندێکی دیکەیان وەک Thaumatichthys genus لەسەر شەویلگەیان ئەو درەوشانەوەیەیان هەیە.

کاتێک ماسییەکە نێچیرەکە بۆ خۆی ڕادەکێشێت و دەیگرێت ناهێڵێت لە دەستی ڕابکات، بە وتەی کارلی کۆوین، خوێندکاری دکتۆرا کە لە زانکۆی واشنتۆن لە بەشی بایۆمیکانی ددانی ماسی، ئاماژەی بەوەدا هەندێک لە کەڵبەکانی ئەم جۆرە ماسییە توانای چەمانەوەیان هەیە کاتێک هێزێک دەکەوێتە سەر دانیان.

سەیرترین ڕێگا بۆ بەرهەمهێنانیان

ئەم جۆرە ماسییە یەکێکن لەو زیندەوەرانەی بە شێوەیەکی زۆر سەری زۆر دەبن، نێرەکانیان مشەخۆرن.

لە ڕووی قەبارەوە نێرەکان ١٠ جار لە مێیەکان بچوکترن، جگە لە کرداری زۆر بوون و زاو زێ هیچ کارێکی دیکەیان نییە، تەنها شوێن پێیەکان دەکەون لە کاتی دۆزینەوەیاندا بە ددان پێوەی دەدەن.

جگە لە جوتبوونیان نێرینەکان بۆ پەیداکردنی خۆراکیش پشت بە مێینەکان دەبەستن.

هەروەها ئەم جۆرە ماسیە زیان بەخشە بۆ مرۆڤ و زیندەوەرانی دیکە و ئەگەری لەناوبردنیان هەیە.