شەڕی غەززە جینۆسایدێکی ژینگەییە کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات

چڕبوونەوەی قەیرانی ژینگەیی و کەشوهەوا لە ئەنجامی شەڕ و وێرانکەراری هەروەها چڕبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە ڕوودەدەن.

نەغم کەراجە

 

غەززە- غەززە یەکێکە لەو ناوچانەی لە جیهاندا زۆرترین کاریگەری ململانێکانی لەسەرە ئەم ململانێیانە کاریگەری خستووەتە سەر وێرانکردنی ژینگە و کەشوهەوا، ئیسرا وائیل شەبلاق، ئەندازیار، باسی لەوەکرد، کاریگەرییە ژینگەییەکانی شەڕی کەرتی غەززە بێ وێنەیە، جگە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و بەکارهێنانی چەکی قورس، کە لە بەرامبەردا زیانی گەورەی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە کە بووە هۆی لەناوچوونی ژینگە، تێکچوونی هەموو سیستەمی ژینگەیی و ئیکۆلۆژی و نا هاوسەنگی ژینگەیی هەموو سەرچاوە ژینگەییەکانی زیندوو وەک زیندەوەران و ڕووەک، ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخەکە گەیشتووەتە ئەوپەڕی خراپی.

 

ڕوونیشیکردەوە، پیسبوونی هەوا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، کە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت تەنانەت دوای وەستانی جەنگیش، ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەشداری لە زیادبوونی پیسبوونی خاک دەکەن، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زۆربەی ڕووەکەکان لە ڕەگەوە هەڵکەندراون، کە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک دادەنرێت، ئەمە جگە لە دزەکردنی بڕێکی زۆر لە کانزا قورسەکان و ژەهراوی ماددە کیمیاییەکانی وەکو سرکە، کادمیۆم و ئەمۆنیۆم، کە لە بەرامبەردا هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک و سەبەتەی خۆراک و بەدەستهێنانی بەردەوامیی ژینگەیی دەکات.

 

جگە لەوەش ژێرخانی گرنگ، سیستەمی ئاو، تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، ئاوی باران، بیرە زەمینیەکان و هەموو شتێک کە پەیوەندی بە دامەزراوەکانی پاکوخاوێنیەوە هەیە نزیکە لە لەناوچوون، ئەمەش بووەتە هۆی مەترسییەکی ڕوون لەسەر ئاسایشی ئاو جگە لەوەش وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ داخراون ئەمەش قەیرانی ئاوی گەورەتر کرد، ئازاری خەڵکی غەززەی بە شێوەیەکی خنکێنەر زیاد کردووە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەدان هەزار تەن پاشماوە لە ناوچە دانیشتووەکان یان نزیکیان لە سەرتاسەری کەرتەکەدا هەیە، بەتایبەتی لە دەوروبەری کامپ و پەناگەکان، کە ئەمەش مەترسی کارەساتبار لەسەر ژینگە و تەندروستی دروست دەکات، لابردنی داروپەردووەکان ئەرکێکی گەورە و ئاڵۆزە بۆ باشترکردنی دۆخەکە پێویستە بە زوترین کات دەست بکرێت بە چارەسەری.

 

زیادکردنی ماددەی کاربۆن کارەساتێکی ژینگەیی و کەشوهەوا دروست دەکات

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و جەنگەکان ڕێژەی ماددەی کاربۆنیان لە ژینگەدا زیادکردووە، بەکارهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەم شێوەیە توندوتیژانە کاریگەری لەسەر بەکارهێنان و دەردانی بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی بەردینی و دەردانی بڕێکی زۆر لە گازی زیانبەخش هەبووە، کە دیاردەی گەرمبوونی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوا زیاد دەکات، بەتایبەت دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەروەها لەدەستدانی ڕووپۆشی ڕووەک، کە بووەتە هۆی تێکچوونی خاک و زیادبوونی بە بیابانبوون.

 

گومانی تێدا نییە کە ئیسرائیل بەم ئۆپەراسیۆنانە، کەرتی غەززەی لە چەندین سەرچاوەی سروشتی بێبەش کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە کەمیی غازی خواردن دروستکردن لە کەرتی غەززە خێزانەکانی ناچار کرد دار و پلاستیک و پاشماوە بسوتێنن ئەمەش زیاتر ژینگە پیس دەکات، هێزەکانی ئیسرائیل زیانێکی تەواویان بە هەموو توخمەکانی ژیان و ژینگەی غەززە گەیاندووە، وتی: دەبێت بە زووترین کات زیانە ژینگەییەکانی کەرتی غەززە بوەستێندرێت و دەبێت بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئەم دەردانی گازی ژەهراوی و دواتر پاراستنی ژینگە و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەردانی ژەهراویانەی لە ئاو و هەوادا کۆدەبنەوە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام، گەورەترین مەترسی دەبێت بۆ سەر جیهان، بەو پێیەی ئیسرائیل ڕێژەی کاربۆنی دیاریکراوی خۆی تێپەڕاندووە، ئەمەش هاوسەنگی ژینگەیی تێکداوە، دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی و هونەری بۆ پڕۆژە ژینگەییەکان پێشکەش بکەن، ئەمە جگە لە فشارە سیاسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە دەبنە هۆی تێکچوونی ژینگە.

 

چارەسەر و جێگرەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ژینگەیی هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، نۆژەنکردنەوەی ژینگە لە کەرتی غەززە پێویستی بە هەوڵی چڕ و پڕ هەیە، چارەسەرکردنی ئاستەنگە ژینگەییەکانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە غەززە بۆ تەندروستی گەل زۆر گرنگە و دەبێت لە هەموو پلانەکانی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەدا یەکبخرێت، هەنگاوەکان یارمەتیدەر دەبن بۆ چاودێریکردن، بەڕێوەبردن و هەڵسەنگاندنی سەرچاوە ژینگەییەکان بۆ دەستنیشانکردنی مەترسییەکانی پەیوەست بە کەمیی سەرچاوە ژینگەییەکان و پێوانەکردنی پێشکەوتنەکان بەرەو ئامانجەکانی پاراستنی سەرچاوە ژینگەییەکان کە ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە.

 

جەختی لە گرنگترین چارەسەرەکان کردەوە کە دەتوانرێت لەبەرچاو بگیرێن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ماددەی کاربۆن و پیسبوونی ژینگە، کە بەدوای سەرچاوەی وزەی نوێبووەوەی پاکدا دەگەڕێن وەک جێگرەوەیەک بۆ سووتەمەنی بەردینی، کەمکردنەوەی هەموو جۆرە پاشەڕۆکان، چاودێریکردنی هەموو پاشماوەیەک کە لەلایەن چالاکییە پیشەسازییەکانەوە دەردەچن، پابەندکردنی کارگەکان بە پشکێکی دیاریکراوی کاربۆن، چاودێریکردنی چالاکییە کشتوکاڵییەکان و داواکردنیان کە بگۆڕدرێن بۆ کشتوکاڵی ئۆرگانیک.

 

جگە لە پەرەپێدانی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاشماوەی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و چارەسەرکردنی پاشماوە بە شێوەیەکی ژینگەیی چەندین چارەسەری دیکە هەن کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون و باشترکردنی هەوا و ئاو، دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستەی دووبارە بەکارهێنراو و بەکارهێنانیان لە پرۆسەکانی بەرهەمهێناندا دووبارە و بەکارهێنانی ئامێر و پڕۆژەی ژینگەدۆست، فراوانکردنی چاندنی نەمام و دارستان، دووبارە چاندنی ڕووەکی سروشتی و وەرگرتنی بینای سەوز لە کارەکانی بیناسازیدا، ئەمە جگە لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرتی وزە بە کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەتایبەتی کەمکردنەوەی ماددەی کاربۆن و کارکردن بۆ باشترکردنی کارایی وزە لە هەموو کەرتەکاندا بە مەبەستی کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.

 

ئابووری سەوز وەک بەدیل و چارەسەر

سەرەتا چەمکی ئابووری سەوز وەک سیستەمێکی ئابووری پێناسە کرا کە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ژینگە و بەدەستهێنانی گەشەسەندنی بەردەوامە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر سامانە سروشتییەکان بکات، هەروەها پشت بە بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە و باشترکردنی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوەکان و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پیس بوون ببەستێت.

 

سەبارەت بە سودەکانی ئابووری سەوز بۆ کەرتی غەززە، ئەو ئەندازیارە ڕوونیکردەوە کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پیسبوون، هەروەها دەتوانێت دەردانی گازی گەرمخانەیی و پیسبوونی ژینگە و ماددەی کاربۆن کەم بکاتەوە، باشترکردنی سیستەمی پاککردنەوە و ڕیسایکلکردنی ئاو کە یارمەتیدەرە لە دابینکردنی ئاوی پاک و خواردنەوە، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک لەڕێگەی باشترکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لەڕێگەی تەکنیکەکانی کشتوکاڵی بەردەوام کە خاک و ئاو دەپارێزێت ڕۆڵیان هەیە لە پاکردنەوەی ژینگە.

 

ستراتیژییەکانی جێبەجێکردنی ئابووری سەوز لە غەززە

ئاماژەی بەوەشکرد، وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە بە هاندانی بەکارهێنانی وزەی خۆر پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی کەمدەکاتەوە و بەشدارە لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دەکات، ئەمە جگە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ڕیسایکلکردنی پاشماوە و کەمکردنەوەی پاشماوەی ڕەق، کە پیسبوون کەمدەکاتەوە هەروەها کشتوکاڵی ئۆرگانیک و تەکنیکەکانی کشتوکاڵی بێ خاک بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان خۆراک لە هەمان کاتدا پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن کە گرنگترین ستراتیژی ئابووری سەوز بریتییە لە دروستکردن و مۆدێرنکردنی دامەزراوەکان بە بەکارهێنانی کەرەستە و تەکنەلۆژیای دۆستی ژینگە، ئەمەش کاریگەرییە ژینگەییەکانی بیناسازی کەمدەکاتەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی سەوز.

 

کاریگەری قەیرانی ژینگەیی و کەشوهەوا لەسەر ژیانی ژنان

ئەم قەیرانە ژینگەییەی کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام لە کەرتی غەززەدا دروست بووە، بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، چونکە لە ئەنجامی لەناوچوونی ژێرخانی سەرەتاییدا تووشی بارگرانییەکی زیاتر دەبن و ڕووبەڕووی بەربەستی زیاتر دەبنەوە بەهۆی کەمی سامان و پیسبوونی ئاو، جگە لەوەی لە ئەنجامی پیسبوونی هەوا و ئاو ڕووبەڕووی مەترسی زیاتری تەندروستی دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە بارگرانی ڕۆژانە لەسەر شانی ژنان لە غەززە زیادی کردووە، بەو پێیەی ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ماڵەوە کە بوونەتە پایەی سەرەکییان لە ناوەندەکانی پەناگە و کەمپەکانی پەنابەران، لەوانە کۆکردنەوەی ئاو، چێشت لێنان و ئەرکە قورسەکانی پاککردنەوەی ڕۆژانە، لەگەڵ لەناوبردنی تۆڕەکانی ئاو و پاکوخاوێنی، و ئەم ئەرکانە قورستر بوون، وە مەترسیدارتر بوون، چونکە دەبێت ژنان مەودای دوور ببڕن بۆ هێنانی ئاو، ئەمەش مەترسی نەخۆشی زیاد دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، دانیشتنی هۆشیاری و پەروەردەیی و وۆرک شۆپ ئەنجام دەدات لەسەر گرنگی و چۆنیەتی پاراستنی بەردەوامیی ئاو لەکاتی قەیران و حاڵەتە نائاساییەکاندا، چۆنیەتی پاراستن و خۆپاراستن لە نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو، گرنگترین ڕێگاکانی بەکارهێنانی ئاو شیدەکاتەوە، هۆشیار بە ژنان لە شوێنی ئاوارەبوونیان دەدات، چونکە ئەوان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە، ئەمەش وایکردووە ئەم پڕۆژە و دەستپێشخەرییانە ببن پێویستە بۆ ئەوەی بتوانن سەرچاوە ژینگەییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەببەن و خۆیان لەگەڵ ئاستەنگە ژینگەییەکانی ئێستادا بگونجێنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەیرانی ژینگەیی لە کەرتی غەززە پێویستی بە وەڵامدانەوەی بەپەلە و یەکگرتوو هەیە، چونکە شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کاریگەریی وێرانکەریان لەسەر ژینگە و کەشوهەوا هەیە، ئەمەش ئاستەنگی تەندروستی و ئابوورییەکانی دانیشتووان زیاد دەکات.