ژیان
-

لە هۆزێکی هیندستان کچە بچووکەکان ئەرکەکانی دایکیان وەردەگرن
کلتوری ئەو خەڵکانەی کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان دەژین زۆر جیاوازە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کە سیستمێکی خۆبەڕێوبەرییان هەیە، ژنانی گەنج لە بازاڕدا کار دەکەن و ماڵەکان لەلایەن ژنە بە تەمەنەکان بەڕێوەدەبرێت، کاتێک کە ژنە بەتەمەنەکان دەمرن کچە بچووکەکان دەبنە جێگرەوەیان.
-

لیزی ڤێلاسکویز، قسەکەرێکی جیهانی ئیلهامبەخش
لیزی ڤێلاسکویز، ئەو ژنەی ڕووبەڕووی دڵ ڕەقی و مامەڵەی بێبەزییانەی کۆمەڵگا دەبێتەوە، سەرەتاکانی تەمەنی بە ئازار و هەستکردنێکی بەد بەسەردەبات بەڵام دواتر دەبێتە قسەکەرێکی جیهانی ئیلهامبەخش.
-

ماوەی هەژدە ساڵە بێ دابڕان پێکەوەن
نەخشین و کیشوەر هاوڕێیەکی دوانەی لە شێوە جیاواز، بەڵام لە کردار و ڕەفتار هاوتا، لە خۆشەویستیان بۆ یەکدی ماوەی هەژدەساڵە پێکەوە کار دەکەن بەبێ دابڕان
-

ڕەشا عوبێدی: ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە
لەناو ناکۆکییە سیاسییەکاندا ڕاگەیاندنکاران ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، بە ئاشکرا ڕۆژنامەوان دەترسێندرێن، بەتایبەت بەرامبەر بە ژنان ڕێگای چاوساندنەوەیان دەگیرێتە بەر.
-

هاوڵاتیان لە جەژندا ڕوو لە بەنداوی سماقوڵی دەکەن
دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی سماقوڵی و کەشوهەوا فێنکەکەی، سەرنجی هاوڵاتیان و گەشتیاران ڕادەکێشێت تا بچن لە کەناری ئاوەکەیدا دابنیشن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن. هەوار خورشید
-

کۆشکی کچان لە ڕەقە
"کۆشکی کچان" لە شاری ڕەقەی باشور و ڕۆژئاوای وڵاتی سوریا، بە یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارەکانی ئەو شارە دادەنرێت، کە لە سەردەمی عەباسییەکاندا بنیادنراوە، شێوازی ژیان لە ڕابردوودا نیشان دەدات.
-

"موسڵمان شەڕی ناوێت، خوداش پێی خۆش نییە"
موسڵمانان ٣٠ ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە بە ڕۆژوو دەبن، ئەمە ئاسوودەی بە دڵ و دەروونی موسڵمان دەبەخشێت، هەروەها دەبێتە هۆی نوێبوونەوەش لە کار و ڕەفتاریاندا، دایە بێخان دەربارەی مانگی ڕەمەزان دەڵێت با ئەم مانگە ببێتە هۆی پەشیمان بوونەوە لە کاری خراپ، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاش بۆ ژنها قسە دەکات.
-

ژنانی سەیدسادق بە پێویستی دەزانن شەوان بازاڕەکان کراوە بن
فێنک عەزیز دەڵێت: ژن شوناسی خۆی ون کردووە و پیاو دەستی بە سەر شوناسی ژندا گرتووە، شەو و ڕۆژ جیاوازی نییە بۆ بازاڕکردن و پێویستە هەموو کۆمەڵگا بەو جۆرە بیر بکاتەوە.
-

ژنانی عەفرین پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان دەکەن
ژنانی کۆچبەری عەفرین کە لە کامپەکاندا نیشتەجێ بوون، ئامادەکاری هاتنی جەژنی ڕەمەزان دەکەن و هیوای گەڕانەوەیان بۆ عەفرین بە زیندووی دەهێڵنەوە.
-

-

-

وتنی چیرۆک بۆ منداڵان پەروەردەی بنەڕەتییە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە شاری حەلەب، لەلایەن دایکانی تەمەن گەورەوە چیرۆک بۆ منداڵان دەگێڕنەوە، ئامانجیشیان هۆشیارکردنەوەی منداڵان و زیندووکردنەوەی کلتوری چیرۆک بێژییە.
-

دەنگی نوێ، دەنگی ژنان و لاوانە
ڕادیۆی دەنگی نوێ، یەکێکە لە ڕادیۆکانی لە شاری هەڵەبجەدا پەخشی خۆی بە زمانەکانی کوردی سۆرانی-کرمانی و عەرەبی دەکات، ماوەی ١٦ ساڵە لە کاردایە و زۆرینەی کارمەندەکانی ژنن، ئەو ڕادیۆیە دروشمی "دەنگی نوێ، دەنگی ژنان و لاوانە"ی هەڵگرتووە.
-

ژنانی کۆچەریی ژیانیان لە نێوان خۆشی و زەحمەتیدا بەسەردەبەن
کۆچەرییەکان بە درێژای ساڵ کۆچ دەکەن و بە هەموو شوێنێکدا دەگەڕێن، بەهۆی ئەوەی ڕژێمی سوریا ڕێگەیان لەبەردەم کۆچەرییەکاندا خۆشنەکردووە، ژیانیان هەمیشە لە کۆچکردن دایە.
-

چیرۆکی ئەو ژنەی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر
چیرۆکی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان ئەگەرچی زۆرن، هەندێکیان بۆ هەتایە بە شاراوەیی دەمێننەوە لە ترسی کۆمەڵگا و ناوزڕاندن، هەندێکیشیان لە سوچێکدا بە نهێنی باس دەکرێن و نە تاوانبار دەستنیشان دەکرێت و نە ئەو کەسەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ئامادەیە خۆی ئاشکرا بکات، لێرەدا چیرۆکی ژنێکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە زاری خۆیەوە دەخەینەڕوو، کە چۆن دەستدرێژی کراوەتە سەر.
-

لەیلا: ڕژێمی بەعس ویستی ناسنامەمان بسڕێتەوە
لەیلا دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و لە ساڵی ١٩٧٤دا تەمەنی بچوک بووە، لە بیرەوەری ئەودا بۆردومانی هەڵەبجە ماوەتەوە و بۆ ژنهای دەگێڕێتەوە.
-

منارەی ملوییە لە سامەڕا
منارەی ملوییە پێش هەزار ساڵ لەلایەن خەلیفەیەکی عەباسییەوە دروستکراوە، سەرەڕای هەموو جەنگ و هێرشەکانی سەردەمی مەنگۆل تا ئێستا بە بەرزی وەک جوانترین منارەی جیهان ماوەتەوە، بەهۆی گرنگی پێنەدانەوە مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە.
-

هێزی ڕزگاری ئیدلیب ژنان هەراسان دەکات
هێزی ڕزگاری شام کە شاری ئیدلبیان لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، گروپێکیان ئەمنییانبە ناوی "سواعد الخیر" دروستکردووە بۆ هەراسانکردنی هاوڵاتیان لەناو بازار و شەقامەکاندا، ئارایشتگاکان و بەرگدرووەکانی ژنان، تا بیروباوەڕی خۆیان بسەپێنن.
-

دۆڵی پەپولەکان، شوێنی ژیانی جوانترین پەپولەکانی جیهان
دۆڵی پەپولەکان، سروشتێکی ناوازەی هەیە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای دوورگەی ڕۆدس لە یۆنان، ئەم دۆڵە شوێنی ژیانی جوانترین و قەشەنگترین پەپولەکانی جیهانە.
-

لە عێراق ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
لە عێراقدا تا دێت توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان زیاد دەکات، یاسایەکیش نییە بۆ پاراستنی ئەو ژنانە.