ژیان
-

لە کیمیابارانی هەڵەبجەوە بۆ کۆڕەوی باشوری کوردستان
٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستان، هەڵەبجەییەکان کە لە ساڵی ١٩٨٨دا کیمیاباران کران، نە زام و ئازاری ئەو ڕۆژانەیان بیرچووبووەوە، نە توانییان هەوای ئازادی لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەڵمژن، ناچار بە ئاوارەیی کران، ژنان لە زاری خۆیانەوە زەحمەتی ئەو ڕۆژانە دەگێڕنەوە.
-

شوێن پێیەک لە ئیسپانیا مێژووەکەی بۆ ١٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
زانایان کۆنترین شوێنپێی نیاندەرتاڵیان لە جیهاندا دۆزیوەتەوە لە کەناراوێکی ئیسپانیادا، پێیان وایە تەمەنی ١٠٠ هەزار ساڵە، نیشانەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە شوێن پێیەکە منداڵێکی کوڕە لە لمدا بازی داوە و سەمای کردووە.
-

هەڕەشەی خێزانە داعشییەکان بۆ سەر ئاوارەکانی کامپی هۆل
کامیلە ئیبراهیم جابر، ئاوارەیەکی عێراقییە و ماوەی شەش ساڵە لە کامپی هۆل نێشتەجێیە، ئاماژەی بەوەدا کە مەترسی لەسەر ژیانیان لەدوای هاتنی خێزانی چەتەکانی داعش بۆ کامپەکە زیاتر بووە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بیانگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکانیان.
-

"مەلە هەورامی" ژنە پێشمەرگەکەی هەورامان
ژنانی کورد لە کۆنەوە تا ئێستا، لە بوارە جیاجیاکاندا ڕۆڵیان هەبووە، پێشمەرگایەتیش یەکێک بووە لەو تێکۆشانانەی ژنان چاونەترسانە دەستیان پێکردووە، مەلە هەورامیش یەکێکە لەو ژنانەی لە هەوراماندا پێشمەرگە بووە و تا ڕاپەڕین بەردەوام بووە.
-

ئایتان سلێمان دوو منداڵی خۆی بۆ عەفرین لەدەستدا
ئایتان سلێمان دایکی دوو منداڵەکەی کە لە بەرخۆدانی ئەو کاتەدا ونبوون، وتی: داستانی قارەمانانەیان لەسەر جوگرافیای بچووکی عەفرین نووسی.
-

ژنانی هەورامان، هونەرمەندانی چیای زاگرۆس
ژنانی زەحمەتکێش و دەستڕەنگینانی هەورامان لە پێشەوەی جوانیەکانی کلتوری زاگرۆس نشیانن، بە کارە دەستی و هونەرەکەیان مۆرێکیان لە مێژووی کورد داوە.
-

ئێمە بە خاک و ئاسمانی خۆمان وتووە دەگەڕێینەوە
ژنانی شاری عەفرینی ئاوارەی شاری حەلەب، دەربارەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵوێستی خۆیان پیشاندا و دەڵێن: "پێویستە دەوڵەتی تورک بۆ ئەو تاوانانەی لە عەفرین ئەنجامیداوە سزابدرێت".
-

ماردین ئەو ژنەی خاوەنی کێل و گۆڕ و وەفات نامەیە،بەڵام لەژیاندایە
چیرۆکی ئەو ژنەتان بیستووە کە خاوەنی کێل و گۆڕ و وەفات نامەیە بەڵام لەژیاندایە، ئەمە یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە گەلی کورد خاوەنییەتی، ماردین و بە دەیان کەسی دیکە خاوەنی چیرۆکی لەو شێوەیەن.
-

وشککردنەوەی ماسی، هونەری دەستی ژنانی دوورگەی هورمزە
وشککردنەوەی خۆراک یەکێکە لە شێوازە کۆنەکانی پاراستنی خۆراک لە لایەن مرۆڤەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕێگری دەکات لە بەفیڕۆچوونی خۆراکی زیادە ڕێگایەکی سەرکەوتووشە بۆ بەرهەمهێنانی خۆراکێکی بەسوود بە تێچوویەکی کەم.
-

پەردە لەسەر پەیکەری ڕابەرێکی خۆپیشاندانەکان لادەدرێت
پەردە لەسەر پەیکەری ژنێکی تێکۆشەر و ڕابەری خۆپیشاندانەکانی ١٩٤٨ی عێراق لە سلێمانی لادەدرێت، کە ژیانێکی لە خەبات و تێکۆشاندا بەسەربردووە و بەجەرگی ئەو و ژنانی دیکە بووەتە هەوێنی شیعرێکی پیرەمێرد.
-

بۆ ئاشتی، ژنان ٨ کۆتر ئازادکران
ژنانی پارتی سەوزی کوردستان لە یادی ڕۆژی جیهانی ژناندا هەشت کۆترییان ئازاد کرد، جەختیان لەوەکردەووە، تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت و ژن پەروەردەکاری کۆمەڵگایە.
-

زەها حەدید، ئەندازیاری شێوە و مێژوویەکی پڕ لە ناوبانگ
یەکێک لە وتەکانی زەها ئەوەیە کە دەڵێت: "دڵنیام وەک ژنێک دەتوانم کارێکی زۆر باش لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام بدەم، کە پێم وانیە تەنها پیاوان بتوانن ئەنجامی بدەن".
-

ژنانی حەلەب داوای بەردەوامی تێکۆشانەکانی ژنان دەکەن
ژنان لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە هەست و سۆزی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، بە دەستی ژنانی قارەمان، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوو دەنووسرێتەوە.
-

گیای بەهاری مژدەی هاتنی بەهاری پێیە
لەگەڵ بەتین بوونی گەرمی هەتاو و توانەوەی بەفری چیاکان، گیا بەهارییەکان خۆڕسکانە لە بن بەرد و لەژێر شێداری خاکەوە سەردەردەکەن، مژدەی هاتنی بەهار دەدەن، ژنانیش بۆ دابینکردنی ژەمێکی بەسوود بۆ خێزانەکانیان دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی ئەو گیایانە.
-

کانە خوێیەکان و ڕەنجی ژنان لە گوندی سپی
کانە خوێی گوندی قەڵاڕەشید، دۆڵێکی سپی و پڕ خوێی دروستکردووە، کە ژنان بە کۆکردنەوەی خوێی بەجێماو لە ئاوی سوێری کانیەکە، بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، قژی سپی ژنەکان، زەحمەتی و ڕەنجی ئەو ژنانەیە کە چەندین ساڵیان لەو دۆڵە سپیەدا بە کۆکردنەوەی خوێ بەسەربردووە.
-

ژنان بواری سەربازی لە سعودیە دادەمەزرێن
وەزارەتی بەرگری سعودیە بڕیاری دامەزراندنی ژنانی لە بواری سەربازی ڕاگەیاند، ئاماژەی بە مەرجەکانی وەرگرتنی ژنان کردووە، بڕیاریشە لە کۆتایی مانگی چوارەوە ژنان وەربگیرێن.
-

سەختییەکانی ژیان بۆ ژنانی کۆڵبەر
کۆڵبەری کردنی ژنان یەکێکە لە ڕاستیە تاڵەکانی ژیان و بەشێکی ئەو ژنانەش لە کوردستاندان، زۆربەی ژنانی کۆڵبەر لە هەفتەیەکدا سێ بۆ پێنج ڕۆژ بە بەهێزی جەستەیان پێیان لەسەر ڕێگای سەختی سنورەکانی نێوان ئێران وعێراق داناوە و پێویستییەکانی بازاڕیان بەکۆڵیان هەڵگرتووە.
-

کۆرسی پەروەردەیی بۆ ئاشنابوون بە زانستی ژنۆلۆژی لە کارەکانی بەردەوامە
ناوەندی ژنۆلۆژی لە باشوری کوردستان لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١دا چەند کۆرسێکی پەروەردەیی بۆ ژنان کردەوە. ئەمەش هەنگاوێکی نوێی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی و بایەخدان بە هۆشیاری ژنان و تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای ژنان لە کوردستان.
-

باندی پەمەیی، پارێزەری ژنان
سەدان هەزار ژن بە سارییە پەمەییەکانیان و دار حەیزەرانەکانی دەستیانەوە دژی توندوتیژییەکان دەوەستنەوە، خۆیان مافەکانیان بەدەستدەهێننەوە.
-

ئایە دەزانی خواردنی چوالەی بە خوێ دەبێتە هۆی وەستاندنی گورچیلەکان؟
چوالە سەرچاوەیەکە بۆ چارەسەری زۆرێک لە کێشە تەندروستیەکان، هەروەها بووەتە سەرچاوەی سودی ماددی بۆ زۆرێك لە هاوڵاتیان سەرەڕای سودە تەندروستییەکانیش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مرۆڤەکان.