ژیان
-
"بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا توندوتیژی دژی ژنان بووەتە سیستماتیک"
سەعدیە عەبدۆ، بەڕێوبەری ماڵی ژنانی زرگان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیاوە توندوتیژی دژی ژنان بووەتە سیستماتیک و وەڵامی ژن و پیاو بۆ داگیرکاری دەبێت ئەوە بێت کە بە ئازادی پێکەوە بژین.
-
"داهاتی ژن موڵكی خۆیەتی و پیاو مافی ئەوەی نییە لێی زەوت بكات"
ئابووری سەربەخۆی ژنان ڕێگەیەکە بۆ کۆتایهێنان بە جۆرێکی توندوتیژی و چالاکوانێکیش دەڵێت، "زەوتکردنی ئابووری ژن لە ڕووی شەرع و یاسا و کۆمەڵایەتییەوە ڕێگەپێدراو نییە.
-
لە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا ژنان ئەڵقەی هەرە بەهێزی شۆڕشن
لە مێژوودا گەلێک کەس هەبوون کە لەسەر ماف و ئازادی ژن خاوەن گوتار و لێکۆڵینەوە بوون، بەڵام هیچیان وەک ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان نەیانتوانیوە ژن بگەینە ئاستی تێکۆشان و پێشەنگایەتی لە شۆڕشی ئازادی و یەکسانیدا.
-
"ڕێکخراوەکانی ژنان ئەرکیان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە نەک تەنها ژنان"
لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا ڕێکخراوەکان کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەکەن و چالاکوانێکی شاری هەڵەبجەش دەڵێت: دەبێت هۆشیارییەکان بۆ هەموو کۆمەڵگە بێت، نەک تەنها ژنان".
-
بونیادنانی خێزان دوور لە جیاکاری شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە
توندوتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی ژنان کێشەیەکی جیددییە کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا ئەم جۆرە توندوتیژییە بریتییە لە هەڵاواردن و ئازاردان و هێرشی جەستەیی و دەروونی کە ژنان دەکەنە ئامانج.
-
بێریڤان محەمەد: کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستاندا دۆخێکی سیستماتیک بەخۆیەوە دەبینێت
لە باشووری کوردستاندا دەسەڵاتی پشتاوپشت و خۆسەپێن لە دژی پرسی ئازادی و ژنان کار دەکات، بێریڤان محەمەدیش دەڵێت: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ڕووخانی دەسەڵاتی خۆیان لە ئازادی هزری ژناندا دەبیننەوە.
-
"ئەو سزایەی بەسەر وریشە مورادیدا سەپێنرا بەسەر هەموو ژناندا بوو"
ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادیدا بە سەپاندنی سێدارە بەسەر هەموو ژنان پێناسە دەکات و دەڵێت: ئەو کاتەی توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی دێت، بەردەوام دەبین لە چالاکی.
-
ژنانی یارسان؛ دژی پیاوسالاری و کولتووری سەرمایەداری دەوەستنەوە
ژنانی یارسان وەک میراتگری ڕێوڕەسمێکی کۆن و هەڵگری کولتوورێکی دەوڵەمەند، نەک هەر لە دژی پێکهاتە پیاوسالارییەکان وەستاونەتەوە، بەڵکو بە زیندووکردنەوەی پێگەی خۆیان لەم ڕێوڕەسمەدا، لە دژی هەژموونی کولتووری و ئابووریی سەرمایەداریی تێکۆشانیان کردووە.
-
ئەو بەفرەی هەرەسەکەی داگیرکاری ڕاماڵی
بەرفین ڕێباز بە بەشداریکردنی لە خەباتی ئازادی کوردستان، بە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی، لەگەڵ حەقیقەتی ئەو ژنە ئازادەی کە لە کەسایەتی خۆیدا بنیادی نا، بوو بە جێگای شانازی بۆ گەلی کورد.
-
لە ئیدلب ژنان لە شوێنی کارەکەیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە
ژنانی ئیدلب کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و هەتەشەدایە، بە ئاستەنگییەکی زۆردا تێدەپەڕن بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، لەو شوێنانەی کە کاری تێدا دەکەن تووشی هەراسانکردن و دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە و هەست بە نائارامی دەکەن.
-
"هەموواری یاسای باری کەسێتی پرسێکی جیهانییە و دەنگدانەوەی فراوانی پێویستە"
بەسمە حەبیب، سەرۆکی ئەکادیمای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق سەبارەت بە هاوسەرگیری پیاوان و هەموواری یاسای باری کەسێتی دەڵێت: پیاوان سەردانی خوارووی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری پێشوەختە، هاوشێوەی ئەنجامدانی فرە ژنی.
-
قۆناغی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە خەباتی ژنان هەیە
ڕێکخەری کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا جەختی لەوە کردەوە، ناتواندرێت بەبێ دەستوەردانی ژنان کۆتایی بەو ململانێیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن بهێنرێت، ئەمەش پێویستی بە خەبات و تەحەددا هەیە کە ژن، ژیان، ئازادی بکاتە دروشمی ئەو سەردەمە.
-
ژنە ئەسپسوارەکەی کێڵگەی کوردستان ئامادەیە ژنان فێری ئەسپسواری بکات
ئارەزوو، ژنێکی هەڵەبجەیی کە جیاواز لە داب و نەرریتەکانی کۆمەڵگە ، حەزەکانی منداڵی لە بیر نەکردووە و لە کێڵگەیەک ڕاهێنانی ئەسپسواری دەکات.
-
ژنانی عێراقی لە کامپی هۆڵ باسیان لە دڕندەیی داعش کرد
ژنانی پەنابەری عێراقی کە داعش نین باسیان لەو دڕندەییانەی کە لە بنەماڵەی داعشەوە دەیبینن کردو وتیان: لێرەدا ئازادیمان لێ وەرگیراوە، وەک لاستیکێک کەی و چۆن دەیانەوێت بەکارمان دەهێنن.
-
سەرەڕای سەرکوتەکان؛ ڕۆژنامەنووسان ڕەنگدانەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی حکومەتەکانن
ئەفغانستان کە مێژوویەکی دەوڵەمەندی لە بواری میدیادا هەیە، ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری و سنوورداربوون بووەتەوە، بەتایبەتی بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژنان.
-
کوێستان عەبدوڵا: بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی و داواکارییەکانمان
فەرمانبەر، مامۆستا و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامن لە داواکاریەکانیان و دەڕژێنە سەر شەقامەکان، بەردەوامی دەدەن بە چڕکردنەوە و دەستەبەرکردنی داواکاریەکانیان، فەرمانبەرێکیش دەڵێت: حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێباکان.
-
لە کاتی قەیران و شەڕەکاندا... ژن هێڵی ژیانە بۆ یەکتر و بۆ ئەوانی تر
سەرەڕای ئەو پێشێلکاریانەی کە ژنانی سودان لە دوای ڕووداوەکانی ١٥ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لە تێکۆشاندان بۆ پاراستنی ژیانیان.
-
گوڵان بەختیار: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری زیادبوونی جیابوونەوەی هاوسەرانە
ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە، لە ماوەی دوو مانگدا لە دادگاکانی عێراق ١١ هەزار و ١٢٣ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، پارێزەرێکیش دەڵێت: کێشە کۆمەڵایەتییەکان و قەیرانی ئابووری هۆکاری هەڵکشانی جیابوونەوەیە.
-
ئاڵنگاریی منداڵانی کار لە ئەفغانستان
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە تاڵیبان بە زۆرەملێ منداڵانی دەستگێڕ لە شەقامەکان کۆدەکاتەوە و دەیانگوازێتەوە بۆ زیندانێک بەناوی "چاککرنەوەی پەروەردەی منداڵ"، کە شوێنکە بارودۆخی لە شەقمەکانی ئەفغانستان خراپترە.
-
ژنان داوای ئامڕازی گواستنەوەی سەلامەت دەکەن
ئامڕازەکانی گواستنەوە ناوەندێکن کە ژنان لە کاتی بەکارهێنانیاندا ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێ و ترس دەبنەوە، ژنانی قاهیرەش داوا دەکەن، ئامڕازی گواستنەوەی سەلامەتیان بۆ دابین بکرێت.