جەنگ خێزان و توانای جووڵەی لە ژنێکی فەڵەستینی سەندووەو لە چاودێریکردنی کچەکەشی بێبەشی کردووە

نائلە مریش بە دەست کەمێەندامی نیوەیی جەستەیەوە دەناڵێنێت کە توانا جووڵەی لێ سەندووە، ئەمەش پاش ئەوەی لە هەمان هێرشدا دایک و دوو براکەی لەدەست دا، ئەمڕۆش چاوەڕێی دەرفەتێکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی غەززە.

نەغەم كەراجە

 

فەڵەستین ـ لە چادرێکی بچووکدا کە لە یەکێک لە شەقامەکانی ڕۆژئاوای شاری غەززە هەڵدراوە، نائلە مریشی تەمەن ٢٣ ساڵ، بێتوانا لە جووڵە دانیشتووە، چاوی بڕیوەتە جەستەیەک کە ئیتر وەک جاران گوێڕایەڵی نییە، هەوڵ دەدات تێگەیشتن بۆ ژیانێک بکات کە لە یەک چرکەدا سەرەوژێر بووەوە.

 

نائلە مریش لە کاتی جەنگی سەر کەرتی غەززەدا پێنج جار رووبەڕووی هێرش بووەوە، لە هەموو جارێکدا بە برینداری یان ترس یان زیانەوە دەربازی بوو، هەتا ئەو کاتەی دوایین هێرش هات و شوێنەوارێکی بەجێهێشت کە لێکچووی هیچی پێش خۆی نەبوو، بە جۆرێک تووشی برینێکی قورس بوو کە بووە هۆی کەمئەندامی نیوەیی جەستەی و توانای جووڵەی لەدەست دا، هەروەها دایک و برا و خوشکەکەشی لە هەمان شوێنەدا کوژران.

 

نائلە مریش وتی: هەتا ئێستاش باوەڕ ناکەم کە دایکم و براکانم لەو ساتەدا لەدەست دا بێت کە توانای جووڵەی خۆمم تێیدا لەدەست دا، هەست دەکەم وەک ئەوە وا بێت لە ناو کابووسێکدا دەژیم، هەر کاتێک سەیری جەستەم دەکەم پرسیار دەکەم: ئایا کۆژیکییە کە ئەمە بەسەر مندا بێت؟

 

تەنها ئازار نەبوو کە دوای برینداربوونی ڕووبەڕووی بووەوە، بەڵکو تووشبوونی دەروونیش هات بۆ ئەوەی قورسیی ئەو شتەی ڕوویدا دوو هێندە بکات، کاتێک ساتی ئاگادارکردنەوەی بە کوژرانی دایکی یاد دەکاتەوە، لە کاتێکدا هێشتا لە ژێر کاریگەریی برینداربوونەکەیدا بوو، وتی: کاتێک پێیان وتم کە دایکم کوژراوە، هەستم کرد وەک ئەوەی شتێک لە ناوەوەمدا بشکێت، تێنائەگەیشتم چی  دەوروبەرم ڕوو دەدات، پاشان دەستمدە کرد بە گەڕان بەدوای براکانمدا، پێش ئەوەی بزانم کە ئەوانیش کۆچی دواییان کردووە.

 

دیمەنی گەیشتن بە نەخۆشخانەی شیفا یەکێک بوو لە دیمەنە هەرە دڵڕەقەکان کە لە یادەوەرییدا مایەوە، لەگەڵ ئەندامە بریندارەکانی خێزانەکەیدا بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە، پاش ئەوەی لەسەر زەوی لەناو دەیان برینداردا دانرابوون لەسەر زەوی درابوون، لە سایەی قەرەباڵغی زۆر و کەمییەکی توندی پێداویستییە سەرەتاییە پزیشکییەکاندا.

 

ڕوونیکردەوە، کە بریندارەکانم لە دەوروبەری خۆم دەبینین، هەمووان بەدوای پزیشکێک یان دەرمانێک یان شوێنێکدا دەگەڕان کە تێیدا پشوو بدەن، شتێک نەبوو کە بەشی پێشوازی لەم ژمارە زۆرە هێزە لە برینداران بکات، ئازارم هەبوو و چاوەڕێم دەکرد، نەمدەزانی چی بەسەر من یان خێزانەکەمدا دێت.

 

لەو ڕۆژەوە، ئیتر نەیتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی ژیانی خۆی بەڕێبکات، ئەو برینداربوونەی کە شوێنەوارەکانی لەسەر جەستەی بەجێهێشتووە وای لێکردووە بۆ سادەترین پێداویستییە ڕۆژانەکانی پشت بە کەسانی تر ببەستێت، نە دەتوانێت بە تەنها ب جووڵێت، نە ئەو کارانە بکات کە پێشتر بە بێ بیرکردنەوە ئەنجامی دەدان، نە تەنانەت چاودێریکردنی تەنها شام کچەکەی کە تەمەنی پێنج ساڵە.

جەنگ دووری خستەوە لە کچەکەی

 وتی: ئەوەی زۆرترین ئازارم دەدات ئەوەیە کە بێتوانا بووم لە گرنگیدان بە کچەکەم، شام لە هەموو شتێکدا پشتی بە من بەستبوو، بەڵام ئەمڕۆ من پێویستم بە کەسێکە کە یارمەتیم بدات، لە پێش چاومەوە دەیبینم و هیوادارم بتوانم باوەشی پێدا بکەم یان خواردنەکەی بۆ ئامادە بکەم یان هاوڕێیەتی بکەم وەک چۆن دایکی منداڵانی دیکەن دەیكەن.

 

لای شام، نەبوونی دایکی لە منداڵیدا ئیتر هەڵبژاردەیەکی کاتی نەبوو، بەڵکو ڕاستیەک بوو کە بەهۆی برینەکە و دابڕانی پزیشکییەوە سەپێنرابوو، ئەو منداڵە کچە بچووکەکە سەیری دایکی دەکات کە خەبات دەکات بۆ جووڵە، لە کاتێکدا نائلە مریش هەوڵدەدات ڕادەی ئەو ئازارەی کە قورسایی لەسەر جەستە و ڕۆحی هەیە لێی بشارێتەوە، وتیشی: کچەکەم تێناگات بۆچی ناتوانم هەڵسام، بۆچی پێویستم بەوەیە کە کەسانی تر یارمەتیم بدەن، دەمەوێت لە تەنیشتمەوە ژیانی منداڵی خۆی بژی، دایکی ببینێت کە توانای یاریکردن و چاودێریکردنی هەیە، نەک ئەوەی لە پێش چاوی خۆیدا بێتوانا بمبینێت.

 

ئازاری تەنها بە لەدەستدانی جووڵە سنووردار نابێت، چونکە دۆخەکەی پێویستی بە تەواوکردنی هەڵسەنگاندنی پزیشکی و ئەنجامدانی پشکنیی تایبەتمەند هەیە، لەوانە ئەشیعەی تیشکی  مەغناتیسی (MRI) کە بە وتەی خۆی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی کەرتی غەززەدا دەست ناکەوێت، ئەمەش گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەکاتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ ناسینی سروشتی برینداربوونەکەی و دیاریکردنی ڕێڕەوی چارەسەر و ڕاهێنانی گونجاو بۆی.

 

هەروەها ڕووبەڕووی کەمیی ئەو دەرمانانە دەبێتەوە کە پێویستین، ئەمەش دۆخی تەندروستییەکەی خراپتر دەکات و تووشی حاڵەتەکانی گرژبوونی ئازاربەخش دەکات کە بۆ ناو جەستەی درێژ دەبنەوە، قورسیی ڕۆژەکەی زیاد دەکەن، وتی:: هەست دەکەم هەموو جەستەم گرژ دەبێتو ئەو دەرمانەم نییە کە پێویستم پێیەتی، هەندێک جار ناتوانم بەرگەی ئازارەکە بگرم، تەنها هیوای ئەوە دەکەم کە دەرفەتێکی چارەسەر لە دەرەوەی غەززە بدۆزمەوە، بزانم ئایا دەتوانم سەرلەنوێ لەسەر پێیەکانم بوەستم.

هیوا بەستراوە بە چارەسەر لە دەرەوەی غەززە

 لە کاتێکدا نائلە مریش چاوەڕێی دەرفەتی گەشتکردن دەکات، ئەو گواستنەوە پزیشکییە پێویستە بۆ تەواوکردنی چارەسەرەکەی لە دەرەوەی کەرتەکە پەک دەخرێت، بۆیە خۆی لە شوێنێکدا دەبینێتەوە کە جەنگ ماندووی کردووە، لە نێوان پێویستییەکی پزیشکی کە لە زیادبووندایە و ئامڕازە سنوردارەکانی چارەسەردا، لە نێوان جەستەیەکدا کە پێویستی بە چاودێریی تایبەتمەند هەیە کە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت.

 

بەڵام سەختترین شت کە نائلە مریش هەڵیگرتووە تەنها ئازاری جەستەیی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات مامەڵە لەگەڵ لەدەستدانی دایک و براکانی بکات، لەگەڵ وێنەی ژیانە نوێیەکەی کە خۆی هەڵینەبژاردبوو وتی: لە هەموو ساتێکدا بیری دایکم دەکەم، پێویستم پێی بوو دوای برینداربوونم، بەڵام ئەویشم لەدەست دا، هەندێک جار هەست دەکەم هەموو شتێکم لە یەک کاتدا لەدەست داوە، خێزانەکەم، تەندرووستیم، و توانای چاودێریکردنی کچەکەم، بۆ چرکەیەک دەوەستێت پێش ئەوەی بەردەوام بێت وتی: نامەوێت ئەو تەمەنەی ماوەم بەم دۆخە بژیم، دەرفەتێکی چارەسەر و ڕاهێنانم دەوێت، دەمەوێت بزانم چی بەسەر پشت و جەستەمدا هاتەوە، دیسانەوە دەمەوێت هەڵستمەوە، داوای هیچ ناکەم تەنها ئەوە نەبێت کە ڕێگەم پێ بدرێت گەشت بکەم.

 

نائلە مریش ئەمڕۆ لە ڤارێکدا دەژی، لە دۆخێکدا کە کەمترین مەرجی تایبەتمەندی یان پێداویستییەکانی چاودێری بۆ دابین ناکات کە ژنێک پێویستی پێیەتی و توانای جووڵەی خۆی لەدەست داوە، لە نێوان دیوارەکانی قوماشدا، ئازارەکەی دەگوازرێتەوە لە نێوان ئازارێکی جەستەیی کە هێمن نابێتەوە و یادگارییەکی خوێناوییەوە کە ناتوانێت خۆی لێ ڕزگار بکات، هەر جارێک، کە سەیری شام دەکات، ئارەزووی بۆ ڕزگاربوون نوێ دەبێتەوە، وتی: شام هیچ تاوانێکی لەو هەموو شتەی ڕوویدا نییە، دەمەوێت گەورە بێت و بزانێت کە دایکی لەپێناوی هەوڵیدا داوە، بگەڕێمەوە بۆ لای وەک چۆن پێشتر بووم، لەگەڵیدا ڕۆژانی ئاسایی بژیم، تەنانەت ئەگەر سادەترین شتەکانیش بن بۆ کەسانی تر.

 

نائلە مریش ئیتر داوای گەڕانەوەی ژیانە کۆنەکەی بە تەواوی ناکات، بەسە بۆی کە دەرفەتی چارەسەر بەدەست بهێنێت، ڕێگەی پێ بدرێت ئەو پشکنینانە ئەنجام بدات کە پێویستین، ئەو دەرمانە بدۆزێتەوە کە گرژبوونەکانی جەستەی هێمن دەکاتەوە، بە ناوەندێکی پزیشکی بگات کە توانای هەڵسەنگاندنی برینداربوونەکەی و ڕاهێنانی هەبێت.

 

لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکات، شام لە تەنیشتەوە دەمێنێتەوە، چاودێری دایکی دەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان توانای هەڵگرتنی و چاودێریکردنی هەبوو، پێش ئەوەی جەنگ ببێتە بەربەستێک کە لە نێوان ئەوان و سادەترین وردەکارییەکانی ژیاندا جیا بکاتەوە، لە کاتێکدا نائلە مریش دەست بە هیوایەکی بچووکەوە دەگرێت، کە دەرگاکانی چارەسەر بۆی بکرێنەوە، بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە توانای جوڵەی، بۆ وەرگرتنەوەی ڕۆڵی خۆی وەک دایک و ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لێی بێبەش بووە بە منداڵەکەی بدات ئەویش منداڵییەکی ئاسایی لەگەڵ دایکیەتی.