ژن و شۆڕش لە باشووری کوردستان؛ مێژوویەکی نەگێڕدراوە

لەو کاتەی کە شۆڕشی نوێ لە لوتکەی قوربانیدا بوو، بڕیارێکی مێژوویی لە ساڵی ١٩٧٩دا هاوسەنگییەکانی گۆڕی؛ کاتێک خوێندکارێکی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی پزیشکی، کورسیی زانکۆ و داهاتوویەکی ڕوونی جێهێشت و بە جانتایەکی پڕ لە هیواوە ڕووی کردە چیاکانی کوردستان.

هێڤی سەڵاح

 

سلێمانی_ بەشداری ژنان لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا سەرەتا بە شێوەی پشتیوانی لۆجستی و گواستنەوەی نامە و دەرمان دەستیپێکرد بەڵام لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکاندا ژنان چەکیان هەڵگرت و لە ناو سەنگەرەکاندا جێگیر بوون ئەم هەنگاوە شکاندنی تابۆیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی بوو چونکە بۆ یەکەمجار ژن لە شاخ و لە ناو مەیدانی جەنگدا دەرکەوتن، ساڵانی حەفتاکان بۆ باشووری کوردستان قۆناغێکی پڕ لە هەوراز و نشێو بوو بە تایبەت دوای نسکۆی ١٩٧٥ و دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ لەم قۆناغەدا دۆخی سیاسی زۆر ئاڵۆز بوو و ژنان لە ناو شارەکاندا ئەرکی ڕێکخستنە نهێنییەکانیان لە ئەستۆ گرت ئەوان وەک "تەتەر" لە نێوان شاخ و شاردا کاریان دەکرد و زانیاری و پێداویستییان بۆ پێشمەرگە دەگواستەوە، ئەو ژنانەی لە ڕێکخستنە نهێنییەکاندا بوون ڕووبەڕووی مەترسی گەورەی گرتن و ئەشکەنجە دەبوونەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کارەکانیان بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە کۆکردنەوەی کۆمەک و حەشاردانی پێشمەرگە لە ناو ماڵەکاندا کە ئەمەش ئازایەتییەکی بێوێنەی دەویست. لە ئێستادا ژنانی باشووری کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە بەشدارن لە پەرلەمان و حکومەتدا، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە وەک بێکاری کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕێژەیەکی زۆریان بێکارن هەروەها توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان بە پاساوی جیاواز هێشتا وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەردەوامە.

 

"من و کچێکی هاورێم بووینە پیشمەرگە"

د،نازەنین عوسمان، وەرگێر و نووسەر  قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: کاتێک خوێندکار بووم لە هەولێر لە سەرەتادا یەکێتی خوێندکارانی حزبی شوعی کارم کرد و دواتر شۆرشی ئەیلوولی بەسەردا هات و هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بۆردوومان کردنی قەڵادزێ زۆر خراپ بوو، بۆیە وازم هێنا تا بووم بە کۆمەڵە، لە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردان و پێش ئەوەی بچمە زانکۆ ئێمە لە خیزانێکی سیاسی بووین و خوشکم و خاڵەکانمی تێدا بوو، ئەمە وایکرد راستەوخۆ بکەوینە ناو سیاسەت و ئاگاداری شێوازی ئیشکردن و سیاسەتیان بووم و هەموویان زۆر هاوکاریان دەکردم و هانیان دەدام کە بخوێنمەوە، باوکم زۆر هاوکار بوو و ژینگەی ماڵەوە وای کردبوو کە بەشداری سیاسەت بکەم و لە ماڵی ئێمەدا جیاوازی نەکراوە لە نێوان کچ و کوردا، کاتێک چومە زانکۆ، بووم بە رێکخەر، بەڵام دواتر رێکخراوەکەمان ئاشکرا بوو ئەوەندە زۆریش نەبوو خاڵم لە سێدارە درابوو، بۆیە باوکم ڕێگەیدا بچینە شاخ چونکە دەترساو ئێمە بەرامبەر رژێمێک بووین دەمانزانی هەموو جۆرە توندوتیژیەک بەرامبەر خەلک ئەنجام دەدات، کۆتایی حەفتاکان دەزانین کە بارودۆخی کۆمەڵگە و بەتایبەت بۆ ژنان چۆن بووە، دواتر من و کچێکی هاورێم و چەن هاورێکی دیکەمان کە لە موسڵ خوێندکار بووین بووینە پیشمەرگە و من کە نەخۆشخانە کارم دەکرد و برینمان دەدوریەوە و تەداویمان دەکرد و دانمان زۆر هەلدەکێشا، من کە وازم هێنا قۆناغی پێنجی ڤێنتەرنەری بووم و بەیانی هاورێشم قۆناغی چواری پزیشکی بوو،ئەوکاتە رێکخراوێک هاتە ناوزەند کە ئێمە لەوێ بووین، وتیان دەورەیەکی ئیمێرجنسی دەکەینەوە بۆیانو هەوڵیان دا لە رێگەی رێکخراوی دکتۆری بێسنوور، چوینە فەرەنسا و لەوێ دەورەکەمان بینی، بەڵام کە گەراینەوە کوردستان ئەو کاتە پەیوەندی نێوان یەکێتی و ئێران خراپبوو، منیش پیشمەرگەی یەکێتی بووم و بۆیە نەمانتوانی لە ئێرانەوە بێنەوە کوردستان بۆیە لە سووریا ماینەوە،لە سووریا قۆناغێکی دیکە دەستیپێکرد کە سیاسی بوو بەڵام پێشمەرگایەتی نەبوو، کە دوو دونیای زۆر جیاوازە و هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە، کە لەناو شاردای لە ژێر چاودێری حکومەتدا و ئازاد نیت و بە ترس و نهێنیەوە کارەکان دەکەیت و پەرتوکەکان دابەش دەکەیت، بەڵام لە پێشمەرگایەتی تۆ ئازادی و ئەو ئازادییەی لە پیشمەرگایەتییدا هەیە زۆر قورسە ئێستا هەستی پێ کەیت، بەڵام کێشەی پێشمەرگایەتی ئەو کاتە دووبارە دەیڵێمەوە دەبێت خۆمان بکەینە ژیانی کۆتایی سالەکانی ٧٠ کان بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە تێبگەین، ژیانی پێشمەرگە ئەو کاتە زۆر ئەستەم بوو، بەدەر لە مەترسی ژیان و  بۆردوومان چونکە هەمووی لە ژێر ئەو مەترسەیەدا بوو.

"پەروەردەی خێزانەکەم وایکردبوو بروامان بە ژن هەبێت کە یەکسانەو دەتوانێت هەموو شتێک بکات"

وتیشی: بەڵام بۆ ژنان زۆر قورستر بوو، هەندێک ژنی دیکەی لێبوو بەڵام ئەوان هاوژینەکانیان لەگەڵدا بووە و بێگومان ئەوە جیاوازی زۆر دروست دەکات و ئەوان یارمەتیداریان بوون، بەڵام بۆ ئێمە ئاسان نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کاتەی پێشمەرگە بووین، لەگەڵ ئەوەی کە زۆر کەم شتم بیر ماوە بەلام یەکێکە لە خۆشترین کاتەکانی ژیانم و ژیانێکی زۆر جیاوازە و ئەزموونێکی زۆر دەوڵەمەندە،  کاتێک لە شار بووین خەیاڵمان بەرامبەر ژیانی پێشمەرگە زۆر جیاواز بوو، بەڵام کە دەچیتە ئەوێ زۆر جیاوازە کارتێک خەیاڵ و راستی یەک دەگرن، هەندێک کێشە دروست دەبوو بەتایبەت بۆ ژنان بەڵام سەرجەم پیشمەرگەکان، رێزێکی تایبەتیان هەبوو بۆمان، من وەک وتم لە خێزانەکەماندا بابەتی یەکسانی زۆر باوبوو هیچ کاتێک نەمدیبوو دایک و باوکم جیاوازی بکەن لە نیوانماندا، ئەمە وایکردبوو کە ئێمە بەشێوەیەک پەروەردە ببین، بروامان بە ژن هەبێت کە یەکسانەو دەتوانێت هەموو شتێک بکات کە پیاوان دەیکەن و کاتێک کە ئەو پەروەردەیەت هەبێت بێگومان کەسانی دیکەی پێشەنگ کاریگەری هەیە لەسەرت و خەباتی نەتەوەکەمان بە ژنان و بە پیاوانەوە کاریگەری هەبووە لەسەرمان، گەر باس لە کێشەو گرفت بکەین بەردەوام هەیە بەتایبەت لەو ماوەیەدا رێکخراوە فەلەستینییەکەیان و جەزایرییەکان زۆر کاریگەریان هەبووە  لەسەر کوردستان بۆیە بزونتەوەی کوردی پێش خۆی هەندێک وڵاتانی دیکە وەک ئێران کاریگەری هەبووە لەسەر بیرکردنەوەی خەڵکەکە، ئەو کاتە بەسیکی زۆری کۆمەڵگە رێگەی نەدەدا کە کچەکانیان ببن بە پیشمەرگە،بۆیە ژمارەکەمان ئەوەندە کەم بوو رەنگە سەدان ژنی گەنج بوبێ کە حەزی کردبێت ببێتە پێشمەرگە بەڵام لەبەر کۆمەلگەکەی نەیتوانیوە، زۆر کات ئەو فشارانەی کە هەیە بۆ ئەوەی لە یاساکانی کۆمەڵگە دەنەجێت ژنەکە زۆر زیاتری دەکات لەسەر خۆی،کۆمەڵگە بە فیکر کاریگەریهەیە لەسەر ژنان و نەتوانن بەو ئازادیەی ئێستا بەشداری شۆرشەکان بکات،لە دوای ئەوەی کە نەمتوانی بێمەوە کوردستان لە سوریا کارم دەکرد و لە دوای مفاوزاتی ١٩٨٣، ناچار بووین کە سوریا جێبهێڵین و من چومە فەرەنسا بۆیە لە راپەرینی ١٩٩١ دا من لە فەرەنسا بووم، ئەو کاتەی راپەرینە هەستێکم هەبوو ناتوانم بە هیچ شتێک پیناسەی بکەم کاتێک لە دەرەوەی کوردستانی زۆر جیاوازە وەک ئەوەی لێرە بژیت، کاتێک کە من داوای ڕەگەزنامەم کرد وتم من ئیستا ناتوانم بگەرێمەوە بەڵام کە رژێم نەمنێت ئەگەرێمەوە زابتەکە وتی من ئەوەی بۆ نانوسم، کاتی راپەرینەکە هاوژینەکەم لە کوردستان بوو من بە هۆی ئەوەی مناڵەکانم بچوک بون و بەرپرسیارێتی کارم هەبوو بۆیە تەنها هاوینان دەمتوانی بێمەوە کوردستان، تا منالەکانم گەورە بوون و بریاری کۆتایم داو ئەوان لەوێ مانەوە منیش گەرامەوە کوردستان، من سەرەتا کە گەرامەوە ماوەیەک لە بەغداد کارم کردو دواتر سەردانی کۆیەم کردو وتیان دەتوانی ببیتە مامۆستا لێرە بۆیە چوومە کۆیە و بومە مامۆستای زانکۆ لەوێ تا ساڵی ٢٠١٦ و دواتر  گواستمەوە بۆ زانکۆی سلێمانی  بەشی ڤێرتەرنەری و تا کۆچی دوای هاویژینەکەم و دوای ئەوە بریارم دا کە خانەنشین ببم و هەستم دەکرد کە پێویستە زیاتر لەگەڵ مناڵەکانم بم.

 

"لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارین و پێگەی ژنان جیاوازە"

د نازەنین عوسمان، نووسەر لە ئێستادا لە بوارەکانی ژنان منداڵان و نووسینی وتار و وەرگێراندا کار دەکەین و لە ئێستاشدا خەریکی هەندێک کارم بەلام کۆتایی نەهاتووە و کاری ماوە بۆ بڵاو کردنەوە،  ئێمە بمانەوێت یاخود نا لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارین و هەرچەندە ژنان لێرە ئەو پێگەیەی کە هەیەتی زۆر جیاوازە لە چاو ژنانی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و هەر لە کۆنەوە تا ئیستا وابووە و لێکۆلەرە ئەوروپییەکان کاتێک هاتونەرە ئێرە و لێکؤلینەوەیان کردووە سەلمانوویانە کە ژنانی کورد جیاواز بووون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و لەگەڵ ئەوەی ئازادیمان هەیە بەلام هەر کۆمەڵگەکەمان پیاوسالارەو لە شوێنی ئیشکردن و ساڵانە کە خوێندکارەکان دەردەچن رێژەی ژنان زۆر زیاتررەە بەلام رێژەی ژنان لە ناوەندی بریاردانە زۆر کەمە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەقڵیەتە پیاوسالارییەکە و دین کاریگەری زۆر خراپی بووە لەسەر کۆمەڵگە و بەشێک لە مەلاکان گوێمان لێیە چۆن باسی ژن دەکەن و وەک ئەوە وایە باس لە دێوەزمەیەک بکەن، رۆژانە گەنجەکانمان ئەوانە دەبیستن و بتەوێت یاخود نا کاریگەری دەبێت لەسەری و لەگەڵ ئەمانەشدا ژنان ڕۆڵیان هەیەو دەبێت ژنان بچنە ناوەندی بریار و پێمان خۆشبڤێت یا نا ئەگەر بمانەوێت ژنان بچنە ناوەندی بریار دەبێت لە سیاسەتدا بێت و کە لە سیاسەتدا بوو دەبێت دەسەلاتی هەبێت، ئەو ژنانەی ئەو پێگەیەیان هەیە بەرامبەر بە پیاوان زۆر کەمترە، لە پەرلەماندا سیستەمی کۆتا داهێنرا بۆ ئەوەی دەنگی ژن دیار بێت و بە پێی یاسا دەبێت رێژەی  %٢٥ زیاتر بێت بۆ ئەوەی دەنگەکە هەژمار بکرێت ، کۆتا وایکرد لەو قۆناغەدا دەنگی ژنان زیاتر ببیسترێت و رێگەخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ژنان بە دەنگی خۆیان بچنمە پەرلەمان، بەڵام سیستەمی کۆتا لە پەرلەمانی هەرێمدا لەگەڵ کۆتای پەرلەمانی عێراق زۆر جیاوازی هەیە.

 

 

" ئێمەی ژن پێویستمان بە خەباتێکی زۆر قوڵە"

لە کۆتایی قسەکانیدا  وتی: کورد چواردەوردراوە بە دوژمن  و بەردەوام هەوڵ دەدەن لێمان بدەن و ئەم کیان و دەستکەوتانەمان بچوک بکەنەوە، لە مێژووە تا ئێستا ئێمە ژنی خەباتکەر و شۆرشگێرمان هەبووە و ولاتانی دراوسێ بەردەوام ویستویانە بیکەن بە موڵکی خۆیان، ئێمەی ژن پێویستمان بە خەباتێکی زۆر قوڵە و هیچ مافێک تا سەر نییە، ئێمەی کوردیش دەبێت ئەوە بزانین و ئەو مافانەی کە هەمانە بەردەوام پارێزگای لێبکەین و هەوڵیان بۆ  بدەین زیاتر بێت، چونکە بەدەر لەو هێزە توندرەوەی ناوخۆ کە هەیە و بەردەوام دەیەوێت لە ژن بدات، ولاتانی دەوروبەریشمان زۆر هانی ئەوان دەدەن بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداربین.