ئازادی بیروباوەڕ و پێکەوەژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: مۆدێلێک لە یەکگرتوویی و لێبوردەیی

ئەڤین حاجی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جەختی لەوەکردەوە کە هەموو ئایین و باوەڕەکان لەسەر بنەمای بەهاکانی رەوشت و خۆشەویستی دامەزراون، پێکەوەژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنی یەکترە لەنێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-پێکەوەژیان لەنێوان ئایینەکان و بیروباوەڕەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەربەستێکی بەهێز لە دژی توندڕەوی پێکدەهێنێت، دووپاتیدەکاتەوە کە ئایینی ڕاستەقینە پەیامی ئاشتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤە.

 

لە نمایشێکی سەرنجڕاکێشی هاودەنگیدا، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ژنانی سووریا لە سوەیدا و کەنارەکانی سووریا دەربڕی، کە لە کاتی بەرگریکردن لە مافی ژیان و کەرامەتیان کوژراون.

 

ئەڤین حاجی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جەختی لەوە کردەوە کە ئایین ناتوانێت ببێتە بیانوو بۆ کوشتن و ئیسلامی دیموکراتی ڕێبازێکە کە داوای دادپەروەری و یەکسانی و لێبوردەیی دەکات، تیشکی خستە سەر گرنگی پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان لە ناوچەکەدا، چونکە ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکان لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە، لە مۆدێلێکدا کە برایەتی و ڕێزگرتنی یەکتر بەرەوپێش دەبات.

 

سەبارەت بە ئازادی بیروباوەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: لە ڕێگەی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتییە نوێیەکەوە، کە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا جێبەجێکرا، کاریگەریی ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان زیاتر بەرچاو کەوتووە، ئەم ئەنجومەنە نوێنەری هەموو ئایینەکان و بیروباوەڕەکانی ناوچەکە لەخۆدەگرێت، لەوانە ئیسلام، کریستیان، زەردەشتی، ئیسماعیلیزم، علویە، کە بەهاکانی برایەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان لەنێوانیاندا بەرجەستە دەکات.

 

ئەوەی لە سوەیدا دا دەگوزەرێت، پێشێلکردنی هەموو بەهاکان و شێواندنی ئامانجەکانی ئایینە

دووپاتیکردەوە کە هەموو ئایینەکان و بیروباوەڕەکان لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ڕەوشت و بەهاکانی خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤن، بەبێ گوێدانە ئایین و باوەڕ و نەژادیان، کوشتنەکانی ئەم دواییە لە سوەیدا لەسەر بنەمای ئایین پێشێلکردنی هەموو ئەو بەهایانە و شێواندنی ئامانجەکانی ئایین، هەروەک هەموو پەرتووکەکانی ئیلاهی ڕێگرییان لە کوشتنی کەسانی بێتاوان کردبوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خۆبەڕێوەبەریدا، هاوئاهەنگی و ڕێزگرتنی یەکتر لەنێوان ئایین و بیروباوەڕی جیاوازدا هەیە، ئەمەش لە بەدواداچوونی ڕاستەقینەی پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا سەرچاوە دەگرێت، جا کورد، عەرەب، کریستیان، درووز، یان ئەوانی دیکە، هەموومان لەسەر یەک خاک دەژین و پێکەوە کاردەکەین بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و هاوکاری یەکتر، ئەو پێشێلکاریانەی ئەمڕۆ لە دژی گەلەکەمان لە سوەیدا و کەنارەکانی سووریا بەناوی ئایینەوە وێنەی ئیسلامیان شێواندووە و ناوەڕۆکی ڕاستەقینەکەی توڕە کردووە کە داوای بەزەی و دادپەروەری و لێبوردەیی دەکات.

 

ئەڤین حاجی ڕوونیکردەوە کە ئایین لە هەندێک لە دەرکەوتەکانیدا، ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی دەسەڵات کە لە ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵ بەسەر مرۆڤەکاندا بە شێوازی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی بەرچاوی هەبووە، بەو پێیەی ئێستا هاوڵاتیانێکی زۆر لە کەیسی ترس و تیرۆری ئیسلامدا دەژین دوای ئەوەی بەشێک لە لایەنگرانی ئیسلامیان شێواند، لە پەیامی ئاشتی و میهرەبانییەوە گۆڕینی بۆ بانگەوازێکی توندوتیژی و هەژموون، ئیسلامی ڕاستەقینە ڕێز لەو ژنانە دەگرێت کە شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە کەرامەتی خۆیان.

 

یەکگرتن و تەواوکەری

ڕوونیشیکردەوە، ژنانی سوەیدا بۆ بەرگریکردن لە خاک و منداڵەکانیان و کەرامەتی خۆیان چەکیان هەڵگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ناوی ئایینەوە تووشی کوشتن کراون، ئەمە سووکایەتییەکی گەورەیە، بەو پێیەی هیچ ئایینێک ئەو جۆرە کارانە قبوڵ ناکات، کوشتنی مرۆڤ بەهایەکی ئیسلام نییە، سەبارەت بە پێگەی ئایین و بیروباوەڕەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکگرتن و تەواوکەری لەنێوانیاندا هەیە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ هەموو ژنانی سووریا ڕاگەیاندووە کە لەکاتی بەرگریکردن لە مافی ژیان و کەرامەتی خۆیان کوژراون، وتی: هەموو مرۆڤێک مافی خۆیەتی لەسەر خاکێک بژی کە کەرامەت و ئازادی خۆی بپارێزێت، ئێمە داوای بونیادنانی کۆمەڵگەیەک دەکەین کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەها ئەخلاقییەکان بونیاد بنرێت، چونکە هەموومان منداڵی ئەم نیشتمانەین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەڤین حاجی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جەختی لەوە کردەوە کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکی دانەبڕاوە لە سووریا، خاکێکی دەوڵەمەندە بە فرەچەشنی کولتووری، ئایینی و تائیفی، ئەم فرەچەشنییە پێویستی بەوەیە هەموومان، وەک سووریەکان، زێدی خۆمان بپارێزین، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و وێرانکاری و هیوای گەڕانەوەی بۆ ژیان لە سووریا کرد.