"گەمارۆی سەر کامپی مەخموور لە لایەن پەدەکەوە ژنانی لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشکردووە و جینۆسایدیان دەکەن"
زیاتر لە شەش ساڵە گەمارۆی سەر کامپی مەخموور بەردەوامی هەیە، هاوڵاتیان بە تایبەت ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی ژیان و کێشە تەندرووستییەکان دەبنەوە، ژنان ڕووبەڕووی کێشە دەروونیەکان و توندوتیژییە خێزانی و سیاسییەکان دەبنەوە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ەوە لەلایەن پەدەکەوە گەمارۆ خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی "مەخموور" و لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە گەمارۆ دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، لە لایەن پەدەکە و عێراقەوە ڕێگری لە ژیانی گەلی ناو کامپی مەخموور دەکرێت، لە کاتێکدا هاوڵاتیان ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەهۆی سووتاندنی گوندەکانیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەی باشووری کوردستان بوون و دوای گۆڕینی چەندین کامپ لە ناو کامپەکەدا دەژین، حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان لە کامپی مەخموور ئاگادارن، بەڵام دەوڵەتانی داگیرکەر بە چاوساخی و هاوکاری دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بەردەوام مافەکانیان پێشێل دەکرێت، گامارۆکانیان لە چوارچێوەی پێنەدانی ناسنامەی هاوڵاتیان و دابینن نەکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و نەخۆشخانەکاندا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها خوێندکاران ڕێگەی خوێندنیان لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا بۆ دروستکاروە، کەسانی توشبوو بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان لە کامپەکەدا دەژین، بەڵام ڕێگری لە چونیان بۆ نەخۆشخانە دەکرێت، هەروەها ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی کەرەستەی بیناسازی بۆ کامپەکە نادرێت، بەهۆی هەبوونی پشتیوانی خێزانەکان منداڵان دەتوانن خوێندنی پەروەردە بە چەندین ئاستەن تەواو بکەن، بەڵام ڕێگە نادەن لە خوێندنی باڵادا بەردەوامی بە بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان بدەن، هەروەها ژنان زەرەرمەندی یەکەمن لە ناو کامپەکەدا، هەبوونی ئاستەنگی ژیان و ڕێگرییەکان لە مافە سەرەتاییەکان ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەروونی جەستەیی دەکاتەوە.
" گەمارۆی سەر کامپی مەخموور هاوڵاتیان ڕووبەڕووی مردنێکی لەسەر خۆ دەکاتەوە "
شادیە بەکر، مامۆستای زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد، گەمارۆدانی کامپی مەخموور لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە، بە ئەمری دەوڵەتانی زلهێز، دانیشتووانی کامپەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی ژیان دەکاتەوە وتی: هەبوونی ئەو ئابڵوقە و گەمارۆدانەی لە لایەن پەدەکە بە ئەمری دەوڵەتانی داگیرکەر بۆسەر کامپی مەخموور ئەنجامدەدرێت، کاریکی نامرۆڤانە و دوور لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، هەبوونی ئەو ئاستەنگیانەی بۆ کامپی مەخموور دروست دەکرێت، پەدەکە وەک نۆکەرێکی دەوڵەتان وەک ئەرکی سەر شانی بەرامبەر کوردەکانی دەکات، لە کاتێکدا دانیشتووانی کامپی مەخموور کوردن، بەڵام لە لایەن کوردەوە بە چاوساخی داگیرکەران و دوژمنانی کورد گەمارۆ و هێرش دەکرێتە سەریان، ئاوارە بوونی کوردان بۆ ناوچەکانی دیکە و پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبێتە ماڵی خۆیان نەک ئاوارەبوونیان، لە کاتیکدا مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوارە سیاسییەکان و تەنانەت زیندانیانی سیاسیی بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ دەبێت تایبەت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام لە لایەن پەدەکەوە هێرش و گەمارۆیان ڕووبەڕوو دەکرێتەوە، ئەنجامدانی ئەو مامەڵەکردنە بە تاوانە نێودەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێت، ئەو مامەڵەکردنانەی کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، وەک برسیکردنی هاوڵاتیان و دروستکردنی بارودۆخێک دوور لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی، دەچێتە چوارچێوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان، سەرەڕای هەبوونی هێرشە توندەکانی ڕوبەڕوویان دەکرێتەوە، لە ناو کامپەکاندا سەرجەم چین و توێژەکانی تێدا ژیان دەکات، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی تەمەنیان زیاترە بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنێت، بەڵام ڕێگەی چارەسەریان پێنادرێت، هەروەها منداڵان لە مافە سەرەتاییەکانی منداڵان بێبەشکراون، تەواوی هاوڵاتیان هەڕەشەی درۆنیان ڕوبەڕوو دەبێتەوە، ئەو تاوانانە دەچێتە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بە کوشتنی بە ئەنقەست هەژمار دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کرانەوەی هاوڵاتیان بەڕووی جیهاندا هۆکارە بۆ ڕێگری کوشتنی هاوڵاتیانی کامپی مەخموور لە لایەن دەسەڵاتەوە، بەڵام لە ڕێگەی گەمارۆدانی هاوڵاتیان و ئابڵوقەیان خستۆتە سەر ناچەکە، بە هێواشی و لەسەرخۆی کوشتنەکە ئەنجام دەدرێت.
"کاریگەری دەروونی و جەستەی و تەندروستی بەسەر ژنانەوە جێدەهێڵێت"
شادیە بەکر لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئابڵوقە بۆسەر کامپی مەخموور لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە ئامانجی کوشتنیکی هێواش تا دەنگدانەوەی گەورە لە جیهاندا دروست نەبێت ئەنجام دەدرێت، لە ناویاندا ژنان و منداڵان بەردەوام قورسایی ئەو زوڵم و ستەمەیان هەڵگرتووە، هەڵکەوتەی سروشتی ژنان بە خەمخۆری و دایکایەتی و زۆرجار دابینکەری بژێوی ژیانی خێزانەکەی بووە، هەبوونی ئەو گەمارۆییەی لە کامپی مەخمووردا ڕودەدات، کاریگەری دەروونی و جەستەی و تەندروستی بەسەر ژنانەوە جێ دەهێڵێت، ژنان بەردەوام خەمخۆری منداڵ و خێزان خانەوادەیانن، بەڵام جەنگ ئاستەنگی ڕووبەرووی لەناوبردنی دەروونی و بەردەوامبوون و زیادبوونی توندوتیژییە خێزانی و سیاسییەکانیان دەکاتەوە، هەروەها دۆخی هاوڵاتیان لە ناو کەمپەکەدا بەردەوام ڕوو لە خراپی دەکات، پەدەکە بەردەوامە تا داگیرکەران ئەمر بە کردنی ئەو کارە قێزەونە بکەن، پەدەکە داردەستی خۆی بۆ دەوڵەتانی دراوسێ تا ئەکاتە دەکات، کە ئەمری پێدەکەن، بەڵام هەبوونی پرسی ئاشتی زەبرێکی کوشندە لە پەدەکە و دەوڵەتانی زلهێز دەدات، ئەو داگیرکاری و کوشتن و پێشێلکاریانەی لە لایەن دەوڵەتانی زلهێز و چاوساخانییەوە بەرامبەر کورد ئەنجام دەدرا، بە هاتنە کایەی پرسی ئاشتی و لەناوبردنی چەکەوە کەم دەبێتەوە.