وتاری ڕق و کینە ژنانی سووریا دەکاتە ئامانج
دەبوو سووریا شایەتحاڵی دەستپێکی سەردەمێکی نوێی ماف و بەشداریکردن بووایە، بەڵام ئەو ژنانەی دەستیان کردووە بە دەرکەوتن لە شوێنی گشتی و سیاسیدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە هەڵمەتی ڕق و کینە و ڕەتکردنەوە بەرەوڕوو بوونە.

راما خەلەف
دیمەشق-دوای ڕووخانی ڕژێمی پاوانخوازی بەعس، گەلی سووریا هیوای ئەوە بوو سیستمێکی دیموکراتیک دابمەزرێنن کە مافی هەموو گروپ و پێکهاتەکان بپارێزێت، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی جیهادییەکانی هەتەشە و گرتنەبەری بیروبۆچوونی توندڕەویان، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مەزهەبە جیاوازەکانی سووریا زیادیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی نەبوونی ڕۆڵێکی دیار بۆ ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا.
لە نێو ئەو هەڵمەتە چەواشەکاری و چەوساندنەوە و سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژنە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و هەرکەسێکی دیکەدا سەپێنراوە کە بوێری قسەکردن لەسەر کاروباری گشتی بێت، ترس لە ڕژێمی دووەمی تاڵیبان لە سووریا پەرەدەسێنێت، لەگەڵ سنووردارکردنێک کە مافەکانی ژنان سنووردار دەکات و ڕێگرییان لێدەکات لە کارکردن و قسەکردن لەسەر کاروباری گشتی وڵاتەکە.
لەو چوارچێوەیەشدا رەهادا عەبدوش، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان ڕایگەیاند، قسەی ڕق و کینە بەرامبەر بە ژنان دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی سیستمێکی یاسایی و ڕۆشنبیرییە کە دەیان ساڵە ژنانی چەوساندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم وتارە تەنها بەهۆی گۆڕانکاری لە دەسەڵات یان سیستەمی سیاسیدا ناگۆڕێت.
"ژنان دەبێت ڕۆڵێکی ڕاستەقینەیان هەبێت نەک ڕۆڵێکی فەرمی"
ئاماژەی بەوەشکرد، قسەی ڕق و کینە بەرامبەر بە ژنان پەیوەندی بە گۆڕینی ڕژێمەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە یاسا و بیروبۆچوونی زاڵەوە هەیە. ژنان زیاتر لە پیاوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لە جەستەیاندا کەم دەکرێنەوە، ڕۆڵی تایبەت بە لەدایکبوونیان پێدەسپێردرێت، هیچ کەسێک دان بە ڕۆڵی سیاسی یان ئابوورییاندا نانێت، بۆیە یەکەم فۆڕمی هێرشکردنە سەریان لە ڕێگەی جەستە و وێنەی ئەوانەوە دێت".
رەهادا عەبدوش جەختیکردەوە کە ئەو ژنانەی بەشداری لە گفتوگۆی گشتیدا دەکەن زۆرجار ڕووبەڕووی کۆمێنتی سووکایەتیپێکەر دەبنەوە وەک "شوێنەکەت لە چێشتخانەیە یان بگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵە ئاساییەکانت" و ڕووبەڕووی هەڵمەتی چەواشەکاری دەبنەوە کە وێنە و ناوبانگیان دەکاتە ئامانج. "ژن زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە نوێنەرایەتی بکرێن نەک جوانکاری."
شێوازی توندوتیژی کە ڕێگری لە ژنان دەکات ڕۆڵی خۆیان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بگێڕن
ئەم بۆچوونە لەگەڵ ئەو تێڕوانینەدا یەکدەگرێتەوە کە مەرام دەمیر، چالاکوان دەریخستووە، ئەوەی دەگوزەرێت وەک بەڵگەیەک بۆ پچڕانی توندی پەیوەندی ڕزگاری سەربازی و ڕزگاری کۆمەڵایەتی دەبینی. وتی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، چاوەڕوانی ئازادی زیاتر بووین، بەڵام ئەوەی ڕوویدا، بیروبۆچوونەکان بە زیندانی مانەوە، کاتێک ژنان دەستیان کرد بە دەرکەوتن و دەربڕینی بۆچوونەکانیان، ڕق و کینەیەکی سیستماتیکی بەرەوڕوویان بووەوە.
ئەو ڕووداوێکی بەبیر دێنێتەوە کە تیایدا ژنێکی گەنج پەیوەندی پێوەکرد، کە لە پەخشێکی فەیسبووک لایف دەرکەوت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حوکمڕانی ناوخۆیی و گرنگی بەشداری ژنان. بەڵام زۆر کۆمێنتی هێرشبەرانە و بە "دوژمنی ئایین" ناوزەد کرا، وێنە شوێنی نیشتەجێبوونی بڵاوکرایەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگەکەی، ناچاری کرد بۆ ماوەیەک پەیجەکەی دابخات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر ئەو ژنە گەنجەدا هاتووە، سروشتی ڕاستەقینەی ئەو بیروبۆچوونە توندڕەوەی کە بەدوای حوکمڕانی وڵاتدا دەگەڕێت ئاشکرا دەکات. "ئێمە لە دەسەڵاتی پیاو ڕزگار نەبووین، ئازادی ژن وردەکاری نییە، بەڵکو ناوەکی گۆڕانکارییە. پێویستمان بە شوێنی سەلامەت هەیە کە ژنان ڕێزیان لێبگیرێت و دەنگی پارێزراو بێت".
"ژن دەبێت ڕۆڵێک بگێڕێت نەک تەنها وەک هێما، بەڵکو وەک نوێنەری پرسی ژنانی ڕاستەقینە"
چەندین دەنگی ژنان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم وتارەی ئاراستەی ژنان دەکرێت لە کایەی گشتیدا پێویستی بە دەستێوەردانی دامەزراوەیی و کۆمەڵایەتی هەیە، سەرەتا بە یاسای توند دژی قسەی ڕقاوی دەستپێدەکات، درێژدەبێتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە بوونی ژنان لەسەر پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنی و سیاسییەکان، نەک تەنها وەک هێما، بەڵکو وەک نوێنەری پرسی ژنانی ڕاستەقینە.
هەروەها لە گفتوگۆکاندا باس لەو ڕاستییە کرا کە پاراستنی ژنان لە شوێنە ئەلکترۆنییەکاندا بووەتە یەکەمایەتی، لە ژێر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی بەردەوامی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری و قسەی ناشرین، بەتایبەتی دژی چالاکوانانی ژن و ڕۆژنامەنووسان و هەر کەسێک کە بوێری ئەوەی هەبێت لەسەر کاروباری گشتی قسە بکات.
بۆچوونەکان لە کۆتاییدا جەختیان کردەوە کە ئازادی ژن دابەش نابێت و نابێت دوابخرێت، بەڵکو بەشێکە لە شەڕی گۆڕانی هەمەلایەنە، کە بەبێ ڕزگاربوونی ژنان لە توندوتیژی زارەکی و کۆمەڵایەتی و ئەلیکترۆنی تەواو نابێت.