"دانانی ئەبو شەقرا وەک سەرکردە هەنگاوێکە دژی دیموکراتیک و ئاشتی لە سووریا'
ڕووخانی ڕژێم لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، لەبری ئەوەی دەروازەیەک بێت بۆ هیوا وەک ئەوەی سوورییەکان باوەڕیان پێدەکرد، دەرگای پێشێلکاری بەربڵاوی کردەوە.

نورشان عەبدی
کۆبانێ-کاتێک تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ هێرشیان کردە سەر شاری سری کانییە سەر بە راس عەین، حاتەم ئەبو شەقرا چەتەی هێڤرین خەلەف، سیاسەتمەدار کە ئەوکات سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە بوو، دەکوژێت و جەستەی دەبڕێت. لەبری ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، تۆڵەی قوربانیانی تاوانەکانی ئەم کوتلانە لە دوای ڕووخانی ڕژێم بکرێت لێی، وەک سەرکردەیەک دەستنیشانکرا لە شوێنێک کە دەبوو "سوپای نوێی سووریا" بێت.
لەوەتەی بڕیارەکە دەرچووە، هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاپەڕینیان کردووە، دوو بنەمای بنچینەی ئەو دەستبەکاربوونەیان ڕەتکردووەتەوە. یەکەمیان ئەوەیە کە تاک تاوانبارێکی جەنگە و دووەمیان ئەوەیە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرپرسیارن لە کاروباری ئاسایشی و سەربازی ناوچەکە. جیهادییەکانی هەتەشە دەیانەوێت بە دانانی حاتم ئەبو شەقرا بۆ فەرماندەی فیرقەی ٨٦ چ پەیامێک بنێرن؟
زەرکە تەیار، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی ئەنجومەنی داد لە شاری کۆبانی لە پارێزگای فورات ئاماژەی بەوەدا کە ڕووخانی ڕژێم لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ دەروازەیەک نەبوو بۆ هیوایەک کە سوورییەکان هیوایان پێی بوو. ئەمە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بوو، کە هەریەکەیان لق و پۆپی تایبەتی خۆیان هەبوو، گرنگترینیان ئەو لایەنە بوو کە دەسەڵاتی لە سووریادا گرتە دەست.
ئاماژەی بەو پێشێلکارییانە کرد کە دژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجامدراون. وتیشی: ماوەیەکی کەم دوای دەستبەسەرداگرتنی حکومەتی کاتی سووریا، درز و ئاژاوەیەکی زۆر لەنێو گەلی سووریادا ڕوویدا، ئێمە وەک گەلێکی سووریا هەرگیز بەو جۆرە درزانە نەژیاوین، ئەمە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات، بۆ مەبەست و بەرژەوەندیی هەندێک وڵات دروستکراوە و بەرنامە بۆ داڕێژراوە".
ستایشی هێز و سەبر و خۆڕاگری گەلی سووریای کرد، کە سەرەڕای هەموو شتێک، بە یەکگرتوویی ماونەتەوە. "ئەگەر ئەم گەلە یەکگرتوو نەبوایە، ئەم شۆڕشە زیاتر لە ١٤ ساڵ بەردەوام نەدەبوو، دوای هەموو ئەو شتانەی کە گەلی سووریا ئەزموونی کردووە، هیوام هەبوو کە سووریا بەرەو ئایندەیەکی باشتر دەڕوات، وەک سیستەمێکی حکومەت و دەستور و میکانیزمێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان و مەزهەبەکان لە سووریا. بەڵام ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە سووریا ئەزموونی دەکات، ئەو هیوایانەیان تێکشکاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادە نەبوونایە، ئێمە وەک گەلێکی کورد، ئەو شتەمان ئەزموون دەکرد کە ئەمڕۆ مەزهەبی عەلەوی و دروز ئەزموونی دەکەن لەسەر دەستی ناوەڕۆکی هەندێک وڵاتی سووریا".
ئەو ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت کە "هیچ ڕێوشوێنێکیان بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی لە سووریا ڕوودەدەن، لە بنەڕەتدا پێچەوانەی بەها مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانن و پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکانە ناگرنەبەر، بۆ تەواوکردنی وێنەکە کە پێچەوانەی خواستەکانی گەلی سووریایە، حکومەتی کاتی لە سووریا هەندێک فەرماندەی لە سوپای نوێی سووریا دامەزراند کە دەستەکانیان بە خوێنی سوورییەکان سوورە.
"دەستووری نوێی سووریا نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکات"
پێیوایە ئەوەی جیهادیەکانی هەتەشە دەیکەن، بەتایبەتی دانانی حاتەم ئەبو شەقرا، پێچەوانەی خواستەکانی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، بۆ ئێمەی هاوڵاتی ئەم هەرێمە و بەتایبەتی ژنان، دانانی ئەبو شەقرا جێگەی قبوڵکردن نییە، ئەم دامەزراندنە پشتڕاستی دەکاتەوە کە سووریا بەرەو بەردەوامی ئاژاوەگێڕی و نادادپەروەری و دەستدرێژیکردن دەڕوات، چونکە یەکەم هەنگاوی دروست ئاماژەت پێدەدات بۆ ڕێگای ڕاست، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی یەکەم لە سووریا هەڵە بوو، بووە هۆی هەموو ئەو ئەنجامانە، ئەمە لە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن و ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات لە سووریا بە حکومەتی کاتی، بە نووسراو دەردەکەوێت دەستوور و سەپاندنی بەسەر هاووڵاتیاندا بەبێ کۆدەنگی، دەستوور لەگەڵ هیچ کام لە خواستەکانی سوورییەکان ناگونجێت، ئێمەش وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ مافی پاراستنی و داکۆکیکردنمان لە مافەکانی گەل و بەدیهێنانی دادپەروەری لەڕێگەیەوە”.
ڕوونیشیکردەوە، هەڵبژاردنی حاتەم ئەبو شەقرا وەک سەرکردە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرپرسیارن لە ناوچەکە نالۆژیکییە. ئەو دەستبەکاربوونەی بە "هەنگاوێکی وروژێنەر" زانی و "بەردەوامی پێشێلکارییەکانی حکومەتی کاتی یەکێتی سووریا تێکدەدات و متمانەی هاوڵاتیانی سووریا تێکدەدات".
زەرکە تەیار، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی ئەنجومەنی داد لە کۆبانی پارێزگای فورات، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە "لەم قۆناغ و کاتەدا چاوەڕێی ئەوە بووین دادگاییکردنەکەی ڕابگەیەنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەڵگەی تاوانە جەنگییەکانی لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دادگا ناوخۆییەکان و دادگا سەربازییەکانەوە. لەبری ئەوە وەک سەرکردەیەک لە سووریا دەستنیشانکرا، پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. وەک چالاکوانانی مافی مرۆڤ و پارێزەران لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە بە توندی ئەم هەنگاوە ڕەتدەکەینەوە."