ناوەندی "ژنۆلۆژی" تێڕوانینێکی توێژینەوەیی بۆ داڕشتنی سیاسەتی دادپەروەرتر بۆ ژنان

پرسەکانی ژنان ئیتر تەنها کورت نابنەوە بۆ داواکردنی ماف یان گفتوگۆکردنی یاسادانان، بەڵکو بە شێوەیەکی پەرەسەندوو پەیوەست دەبن بە بەرھەمھێنانی زانیاری و توانای پێشکەشکردنی تێڕوانینی زانستی کە بەشدار بن لە تێگەیشتن لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- کردنەوەی ناوەندی "ژنۆلۆژی" بۆ بیرکردنەوە و توێژینەوە لە میسر، بۆ ئەوە هات کە تێڕوانینێک بخاتە ڕوو کە پێی وایە زانست و زانیاری دەروازەی سەرەکییە بۆ بەهێزکردن و تێکۆشان، دروستکردنی کۆمەڵگەی دادپەروەرتر لە بەرهەمهێنانی بیرۆکەی نوێوە دەست پێدەکات، هەروەها ڕەخساندنی بۆشایی بۆ گفتوگۆ و په‌یوەندی نێوان توێژەران و شارەزایانی بوارە جیاوازەکان و وڵاتانی جیاواز، بە جۆرێک کە ژینگەیەک دروست بکات توانای خوێندنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی هەبێت کە ناوچەکە بەخۆیەوە دبینێت و چارەسەر لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی پێشکەش بکات.

 

دیدگای ناوەندەکە تەنها سنووردار نییە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ژنانی میسری، بەڵکو فراوان دەبێت بۆ ئەوەی دۆخی ژنان و منداڵانی کچ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بگرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە ناوچەکەدا پێکەوە گرێدراون، ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونەکان لە نێوان توێژەراندا دەکرێت بەشداری بکات لە بەرهەمهێنانی زانست و زانیاریەکی قووڵتردا، کە پشتگیری لە هەوڵەکانی گەشەپێدان بکات، خزمەت بە بڕیاربدەران بکات، ئاسۆی نوێ لەبەردەم کاری توێژینەوەدا بکاتەوە.

 

زانست و زانیاری دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردن و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر

لە چوارچێوەیەدا، دینا موحسن، سەرۆکی ناوەندی "ژنۆلۆژی" بۆ بیرکردنەوە و توێژینەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت و ئەو گۆڕانکاری و ململانێیانەی کە دەبینرێت، گرنگییەکی زیاتر بە دۆخی ژنان و منداڵان و کۆمەڵگە دەبەخشێت، هەروەها کورتکردنەوەی ڕۆڵی ژن لە چوارچێوەی ململانێکاندا یان پەراوێزخستنی بەشداریکردنی، ئیتر لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و مرۆییانەدا یەکناگرێتەوە کە جیهان بەخۆیەوە دبیبینێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەهێزکردنی ئامادەیی ژنان لە پێگەکانی بڕیاردانی سیاسی، سەرکردەی و سەربازیدا، چەسپاندنی بەهای هاوڵاتیبوون و ژیانی هاوبەش و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی، بەشێکە لە دیدگای ناوەندەکە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دادپەروەرتر، وتی: گەیشتن بەم ئامانجە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی بە زانست و زانیاری هەیە، چونکە بەهێزکردنی ڕاستەقینە بێ هۆشیاری بەدی نایەت، هەروەها گەشەپێدانی بەردەوامیش جیاناکرێتەوە لە بەهێزکردنی ژنان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان بۆ بەشداریکردن لە بوارە جیاوازەکاندا، ئەمەش ئەو بنەمایەیە کە بیری دامەزراندنی ناوەندی ژنۆلۆژیای لەسەر بونیاد نراوە.

 

دینا موحسن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناوەندەکە کار بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی لەگەڵ توێژەران لە جیهانی عەرەبی و ڕۆژهڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، ئامانجەکەی تەنها لێرەدا نەوەستاوە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییە سەرکەوتووەکان و ئەنجامدانی هاوبەشی توێژینەوە کە بەشداری بکەن لە بەرهەمهێنانی

زانست و زانیاری هەمەچەشنتردا و پشتگیری لە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بیرۆکەکان بکەن.

 

ڕوونیکردەوە، کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی تەنها لەناو کۆمەڵگەیەکدا بەدی دێت کە خاوەنی ئەقڵییەتێکی کراوە بێت کە ئەوی تر قبووڵ بکات، ڕزگارکردنی ژن جیاناکرێتەوە لە ڕزگارکردنی کۆمەڵگە بە تەواوی، هەروەها پیاویكش لەم پرۆسەیەدا مەبەست پێکراوە، چونکە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر پێویستی بە هاوبەشی ڕاستەقینە هەیە لە نێوان سەرجەم ئەندامەکانیدا.

 

چارەسەرکردنی ڕیشەکان پێش دەرئەنجامەکان

دینا موحسن ئاماژە بەوە دەکات، کە ژنان هشتا ڕووبەڕووی چەندین شێواز لە پێشێلکاری دەبنەوە، کە هەندێک جار پێش لەدایکبوون دەست پێدەکات، لە سایەی بونی لێکۆڵینەوەکان کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەندێک لە خێزانەکان پەنا بۆ لەباربردنی کۆرپەلە دەبەن دوای ئەوەی دەزانن کۆرپەکەیان منداڵی کچە، دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ پراکتیزەکانی وەکو خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیری پێشوەختە، ئەوەی دواتر لێی دەکەوێتەوە لە ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا، پێی وایە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسانەدا پێویستی بە چارەسەری هاوسەنگ هەیە کە مافی هەمووان بپارێزێت، پەیامی ناوەندەکە لەسەر بنەمای بێبەشکردنی پیاو یان خستنەئەستۆی بەرپرسیارێتی تەنها لەسەر ئەو بونیاد نەناوە، بەڵکو لەسەر چەسپاندنی بەهای بەشداریکردن و ماف و ئازادییەکانە، قۆناغی داهاتووش پێویستی بە بەردەوامبوونە لە پێداچوونەوە بە یاساکان و پەرەپێدانیان بە شێوازێک کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناو کۆمەڵگەدا بگونجێت، لەگەڵ دەربڕینی ئارەزووی ناوەندەکە بۆ بەشداریکردن لەم ڕێڕەوەدا لەڕێگەی پێشکەشکردنی توێژینەوە و ڕاسپاردە کە پشتگیری لە پەرەپێدانی یاسادانان بکەن.

 

پلانی کار کە لە توێژینەوەوە درێژ دەبێتەوە بۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتەکان

دینا موحسن ڕوونیکردەوە، کە ناوەندەکە، سەرەڕای کاتی کەم لە دامەزراندنی، بەڵام لە ئێستاوە دەستی کردووە بە دابینکردنی پلانی کار کە جێبەجێکردنی پرۆژەی توێژینەوە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن توێژەری میسری و بیانیەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، خاوەنی ئەزموون و بیرۆکەن کە دەتوانن زیادکراوێکی ڕاستەقینە پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە گرنگی بە دۆسیەی ژنان و کۆمەڵگە دەدەن، هەروەها ئامانجەکە تەنها بەرهەمهێنانی توێژینەوە نییە، بەڵکو سوودوەرگرتنە لەوان لە پشتیوانیکردنی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و داڕشتنی پێشنیاری بەکاربردوو.

 

وتیشی ناوەندەکە ئامانج ئەوەیە ببێتە یەکێک لە بەشداربووان لە دانانی سیاسەتەکاندا لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی، لەڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی لەسەر بنەمای ئەنجامی توێژینەوەی زانستی، کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ دامەزراوە و لایەنە جیاوازەکاندا، بە جۆرێک کە ئامادەیی زانست و زانیاری لە بازنەکانی بڕیارداندا بەهێزتر بکات، هەروەها پلانی کارکردن بریتییە لە دەستپێکردنی ساڵۆنێکی ڕۆشنبیری ئاسایی کە مانگانە بەڕێوەدەچێت، کۆکردنەوەی ژنانی سەرکردە و ئەکادیمیست و توێژەران و کەسایەتییە گشتیەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیارترین پرسەکانی مەیدانەکە، هەروەها هاتنە پێشەوەی دیدگا و ڕاسپاردەیەک کە دەتوانن بەشداربن لە پەرەپێدانی سیاسەتە گشتییەکان، جگە لە ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنان کە لە قۆناغی ئێستادا ئامادە دەکرێن.

 

وەبەرهێنان لە توێژەری گەنجدا

جگە لە بایەخدان بە بەرهەمهێنانی توێژینەوە، ناوەندی ژنۆلۆژی ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێی توێژەر دەخاتە پێشینەکانی خۆی، لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە بەردەوامی زانست و زانیاری پەیوەندیدارە بە توانای دامەزراوە توێژینەوەییەکانەوە بۆ دۆزینەوەی لێهاتووییە گەنجەکان و شایستەکردنیان لە ڕووی زانستی و سەرچاوەوە.

 

دووپاتیکردەوە، کە بوونی دەستەی ڕاوێژکاری کە ئەکادیمی و توێژەر و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوخۆی میسر و دەرەوەی لەخۆدەگرێت، ژینگەیەکی زانستی دەوڵەمەند دابین دەکات، کە یارمەتی توێژەرە نوێیەکان دەدات ئامرازەکانیان پەرەپێبدەن، دەرفەتەکانی هاوکاری زانستی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی بەهێزتر دەکات.

 

کارنامەی توێژینەوەییەکان کە لەگەڵ ئاستەنگەکانی هەرێمدا دەگونجێن

ئامینە ڕەشاد، ڕۆژنامەنووس و توێژەر و ئەندامی گروپی توێژەرانی ناوەندەکە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەزموونی ژنۆلۆژی جیادەكاتەوە بریتییە لە هەمەجۆری بوارە توێژینەوەییەکانی و پشتبەستنی بە کاری هاوبەش لە نێوان ژمارەیەکی گەورەی توێژەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە جۆرێک کە ڕێگە بە باسکردنی دۆسیەکانی ژنان، منداڵان، لایەنە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان بدات لە گۆشەی جیاجیاوازە.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم بەشدارییە کاریگەری دەبێت لەسەر سروشتی ئەو توێژینەوەیانەی کە ناوەندەکە کاریان لەسەر دەکات، بە جۆرێک کە گروپە توێژینەوەییەکان لە زیاتر لە وڵاتێکەوە بەشداری تێدا دەکەن، کە توانای توێژینەوەکان بۆ خوێندنەوەی دۆسیە هاوبەشەکان لە هەرێمەکەدا بەهێزتر دەکات، دەرچوون بە ڕاسپاردەیەک کە کۆمەڵگەکان و بڕیاربدەران بەیەکەوە سوودی لێ وەرگرن.

 

بایەخدانی ژنۆلۆژی تەنها لەسەر پرسە نەریتییەکانی پەیوەندیدار بە ژنان ناوەستێت، بەڵکو بەرەو لێکۆڵینەوە لە دۆسیە نوێیەکان دەڕوات کە گۆڕانکارییە سیاسی و تەکنەلۆژییەکان سەپاندوویانە، لە هەوڵێکدا بۆ پێشکەشکردنی خوێندنەوەیەکی زانستی هەمەچەشنتر بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە عەرەبییەکان دەبنەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ناوەندەکە کار بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵێک توێژینەوە دەکات کە باس لە وێنەی ژن لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ژنان لە ناوچەکانی ململانێدا دەکات، لەگەڵ دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە ژنان و منداڵان و ڕێگاکانی پاراستنی منداڵ لە مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد، کە ئەمانە ئەو بابەتانەن کە پێی وایە لە ئێستادا پێشینەیەکی پێشکەوتوویان لە کارنامەی توێژینەوەی زانستیدا گرتووە وتیشی: ئامانج لەم توێژینەوانە تەنها چاودێریکردن و شیکردنەوە نییە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ داڕشتنی ڕاسپاردەی بەکاربردوو کە بەرز دەکرێنەوە بۆ بڕیاربدەران، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی سیاسەتە گشتییەکان.

 

نزیکبوونەوەی نوێ کە سنووری توێژینەوە نەریتییەکان دەبەزێنن

جگە لە هەمەجۆری بابەتەکان، ناوەندەکە هەوڵ دەدات گۆشەی توێژینەوەی نەبینراو پێشکەش بکات، کە دەروازە دەکاتەوە لەبەردەم گفتوگۆکردنی دۆسیەکانی ژنان لە تێڕوانینێکی جیاوازەوە، کە زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و هزرییەکان بەیەکەوە گرێ دەدات، گفتوگۆی ئەکادیمی لەسەر دەوڵەمەند دەکات، دیارترین شت کە ژنۆلۆژی جیادەکاتەوە بایەخدانیەتی بە خستنەڕووی بابەتی وەکو "ژن لە فەلسەفەدا"، بە چەشنی بۆشاییەکی توێژینەوەیی کە گرنگی پێدانی پێویستی لە زۆرێک لە دامەزراوە توێژینەوەییەکاندا نەبینووە، ئەوەش هەل بە ناوەندەکە دەدات زیادکراوێکی زانستی جیاواز پێشکەش بکات.

 

هەروەها ئەم هەمەجۆرییە لە نزیکبوونەوە توێژینەوەییەکاندا، دەرئەنجامەکانی ناوەندەکە توانای زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی کە کۆمەڵگە بەخۆیەوە دبینێت، و زیاتر پەیوەست دەبێت بە پێویستییەکانی ڕاستییەوە، بە جۆرێک کە ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی زانست و زانیاریدا بەهێزتر دەکات کە سنووری توێژینەوە نەریتییەکان تێپەڕێنێت.

 

بۆشاییەک بۆ گفتوگۆ و بونیادنانی توانا

بە باوەڕبوون بەوەی کە بەرهەمهێنانی زانست و زانیاری جیاناکرێتەوە لە گێڕانەوە و گفتوگۆکردنی، ناوەندەکە لەناو لەپێشینەکانیدا ڕێکخستنی چالاکیی زانستی و ڕۆشنبیری دادەنێت کە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە نێوان توێژەران و بەرژەوەندیدارانی دۆسیەی گشتیدا دەدات، بۆشاییەک بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان بە ژنان و کۆمەڵگەوە دروست دەکات.

 

ئامینە ڕەشاد جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شەش مانگی داهاتوو پلانی تەواو لە وۆرکشۆپی ڕاهێنەرانە بۆ خوێندکاران و توێژەران لە بوارە جیاوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت، لەگەڵ بەستنی کۆڕیار کە باس لە پرسە ڕاگەیاندنی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، کە ئەوەش ڕەنگدانەوەی سروشتی فرە بواری ناوەندەکە دەبێت، توانای بۆ لەخۆگرتنی پرسە جیاوازەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەوە بەهێزتر دەکات.

 

ناوەندەکە ئامانج ئەوەیە کە نموونەیەکی توێژینەوەیی دامەزرێنێت کە تەنها بە چاودێریکردنی ئاستەنگەکان ڕازی نەبێت، بەڵکو کار بکات لەسەر پێشکەشکردنی نزیکبوونەوەی نوێ و ڕاسپاردەی بەکاربردوو، کە لەسەر بنەمای هاوکاری هەرێمی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی بێت، بە جۆرێک کە ڕۆڵی زانست و زانیاری لە پشتگیریکردنی سیاسەتە گشتییەکاندا بەهێزتر بکات، ئاسۆی بەرفراوانتر لەبەردەم بەهێزکردنی ژنان و بونیادنانی کۆمەڵگەی دادپەروەرتر و بەشداریکردوو لە میسر و ناوچەکەدا بکاتەوە.