لە ئیدلب ژنان لە شوێنی کارەکەیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە

ژنانی ئیدلب کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و هەتەشەدایە، بە ئاستەنگییەکی زۆردا تێدەپەڕن بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، لەو شوێنانەی کە کاری تێدا دەکەن تووشی هەراسانکردن و دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە و هەست بە نائارامی دەکەن.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- ڕێژەیەکی زۆری کۆچبەرانی ئیدلب کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و تەحریر شامدایە، ژنن، زۆرێکیان ناچارن لە کامپ یان شوێنی نائارامدا بژین، ژنانی ئیدلب ئەوەیان خستەڕوو، ناتوانن بەشداری لەو کارە بکەن کە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان بکەن بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەژارییەوە.

 

سەمەر سەلیبی، کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، دایکی سێ منداڵە و بژێوی خێزانەکەی لسەسەرسانە وتی: دەترسم بە تەنیا بچمە دەرەوە، هەوڵمدا لە یەکێک لە کارگەکان کار بکەم، بەڵام دەستدرێژی کراوەتە سەرم و خاوەن کارگەکان و کرێکارەکان هەراسانیان دەکردم بەهۆی ئەوەوە خەونم ئەوە بوو دوکانێکی بچووک بکەمەوە بۆ فرۆشتنی پێداویستی منداڵان، لێرەدا دەترسم پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێم دوو جار بیردەکەمەوە.

 

"هەست دەکەم دەورە دراوم"

مریەم ئەلحلو، کە لە کامپی پەنابەران لە باکووری ئیدلب دەژی، ئازارەکانی خۆی لە نەبوونی ئاسایش و ئارامی دەربڕی و وتی: پێش کۆچکردن، لە ماڵەوە وەک بەرگدروو کارم دەکرد، بەڵام ئاڵۆزی دۆخی ئەمنی کامپەکە وای لێکردم، لە ترسدا بژیم هەندێک جار ناتوانم بچمە دەرەوە بۆ کڕینی کەرەستەی پێویست بەهۆی تەقینەوەکان و هەواڵی ڕفاندن و سەرپێچیەکانەوە هەست دەکەم دەورە دراوم و پێویستم بە پشتیوانی و پاراستنی یاسایی جیاوازە بۆ ئەوەی بتوانم بە ئازادی کار بکەم.

 

"کەس یارمەتیم نادات"

حەیات سێەەری تەمەن ٦٠ ساڵ کە بە تەنیا دەژی و بە درێژایی ژیانی کشتوکاڵی کردووە، لە کاتی کۆچکردنیدا نەیتوانیوە کارێک بدۆزێتەوە و زۆر پێویستی بە پاڵپشتی دارایی و تەندروستی و دەروونی هەیە، وتی: هیچ کەسێک نییە هاوکاریم بکات، هەست دەکەم هەموو شتێکم لەدەستداوە، ژیان زۆر خراپ بووە و نازانم بۆ کوێ بچم، چونکە ناوچەکە بەتایبەت ژنانی گەنج کار نادۆزنەوە، کەواتە چۆن من لە تەمەنی خۆمدا کار دەدۆزمەوە؟.

 

"پێویستمان بە پشتیوانی هەیە"

فاتمە عەبدولکەریم کە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیشدا کاردەکات، وتی: من لە کشتوکاڵدا کاردەکەم بۆ ئەوەی بژێوی ژیانم دابین بکەم. لەگەڵ ئەوەشدا کارەکە قورسە و مەترسیدارە. هەندێکجار پێویستمان بە گواستنەوەیە بۆ ناوچەکانی دیکە بۆ کارکردن، لە مەترسیدام هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پاراستن، هەمیشە وا دەکات بیر لە ژیانێکی باش بکەمەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی پارێزراوتر بونیاد بنێن، بە تایبەت ژنانی ئیدلیب پێویستیان بە پشتیوانی هەیە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان، پێویستە بەرنامەکانی پاراستن و بەهێزکردنی ئابووری چالاک بکرێن.