لە کاتی قەیران و شەڕەکاندا... ژن هێڵی ژیانە بۆ یەکتر و بۆ ئەوانی تر

سەرەڕای ئەو پێشێلکاریانەی کە ژنانی سودان لە دوای ڕووداوەکانی ١٥ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لە تێکۆشاندان بۆ پاراستنی ژیانیان.

مەیسا قازی

 

سودان- ژنانی سودان لە سەردەمی ئەو شەڕەدا کە نزیکەی ساڵ و نیوێکە لە وڵاتەکەیاندا بەردەوامە ڕۆژانە باجی قورسی بۆ دەدەن، بەڵام ئیرادەیان لە گەڕانی بەردەوامی ڕێگاکاندا لاواز نەبووە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنێتەوە.

 

 ڕۆژنامەنووس تایە بەدر ئەلدین کە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ژنان دەکات، جموجۆڵ و چالاکیی ژنانی سودان و ڕەفتارەکانیان لە پێناو ڕزگارکردنی یەکتر و خێزانەکانیان بە “بەرخۆدان” پێناسە کرد و وتی: ژنانی گەنجم  ناسی کە پشتگیری خێزانەکانیان دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەو شەڕەی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا بەرخۆدانی ژنانی سودان زیادکرد، بەڵام لە کۆنەوە لەدژی عەقڵیەتی پیاوانە ئامادەبووە وتی: بەرخۆدانی ژنانی سودان زیادیکرد، چونکە تۆتالیتارێک حوکمڕانییان دەکرد ڕژێم بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ و یاسایەکی ژنکوژی بوو دژی ئازادی و گەشەپێدان و پەروەردەی ژنان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە لە کاتی یەکەم ئەزموونی ئاوارەبووندا ژنان لە مەترسییدا بوون و وتی: ئەزموونی تایبەتی خۆم لەبیرە خێزانەکەم ترسی ئەوەیان هەبوو دەستدرێژی بکرێتە سەر کچەکان یان تووشی دەستدرێژی جەستەیی ببن چونکە ئەمە چەکی باوی شەڕی سودانەو ئەوە یەکەم شتە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەیکەن.

 

سەبارەی بە گەڕانەوەی ژنانی سودان بۆ وڵاتەکەیان پێیوایە ئەگەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی توندوتیژییەکان کەم نەکرێنەوە، ئەوا دەبنە خاوەنی ئامرازی نوێی بەرخۆدان، دەتوانن مێژوو بنووسن و وڵاتەکەیان بونیاد بنێنەوە،  بە هیوای گەڕانەوە بۆ سودان و پێشخستنی وڵاتەکەی، ستایشی خەباتی ژنان دەکات سەرەڕای ئەو کارەسات و مەترسیانەی کە دەتوانن ڕووبدەن و لە ئێستادا لە شوێنێکدا بەسەریاندا دێت.

 

"ژن زۆرترین کاریگەری شەڕیان لەسەرە"

عەهد محەمەد، چالاکوانی ژنان ڕایگەیاند، ژنان بەهۆی شەڕەوە لە تۆڕ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر ئاستی گوند و شارەکانیان دەرکراون و ئاوارەبوون، ئەم ئاوارەبوونە ژنانی خستە دۆخێکی ناسک لەڕووی سەلامەتی و لەڕووی بەرکەوتنیان لەگەڵ خراپترین پێشێلکارییەکان، وەک ئەو پەنابەرەی کە لە ئەسیوپیا بووە و لەلایەن ئەو خێزانەوە کە لەگەلیان دەمایەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، ژنان ناتوانن چاودێری تەندروستی سەرەتایی بەدەستبهێنن، بەو پێیەی کەمی دەرمان و بڵاوبوونەوەی هەژاری، سوڕی مانگانە و دیاردەی هاوسەرگیریی لە تەمەنی زوودا هەیە، خێزانەکان هاوسەرگیری کچەکانیان کە تەمەنیان منداڵە هەڵدەبژێرن بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەو پارەیەی کە یارمەتیان دەدات لە ژێر ڕۆشنایی ئەم قەیرانانەدا پێی بژین، بۆیە ژن زۆرترین کاریگەری شەڕیان لەسەرە.

 

باسی له هەوڵە هاوبەشەکانی ژنانی سودان له ناوچه جیاجیاکانی جیهان کرد بۆ یارمەتیدانی ژنان له ناوچەکانی شەڕ و کامپی ئاوارەکان وتی: زۆر پێویستی هەیە کە ژنان بۆ یەکتریان دابین کردووە و یارمەتی یەکتریان داوە لە ڕێگەی زۆرێک لە دەستپێشخەرییەکانەوە کە ئەنجامیان داوە، وەک دەستپێشخەری "یەک ملیۆن خاولی ئاشتی" تۆڕی ڕێکخراوەیی هەبوون کە یارمەتیدەر بوون لە بەستنەوەی ئەو ژنانەی کە تووشی پێشێلکاری بوون بۆ بەدەستهێنان هەروەها کاردەکەن بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و نووسین لەسەر ئەوەی کە چی بەسەر ژنانی سوداندا دێت، هەروەها ژنانی دیکە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ژنانی ئاوارە لەڕووی ئابوورییەوە.

 

سوهاد محمد هاشم، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنان، ڕایگەیاند، دوای ساڵ و نیوێک لە ململانێ لە سودان، بارگرانییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی سەر ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە وتیشی: ئەو پێشێلکارییانەی کە ژنان بەرکەوتوون بووەتە پێویستی بۆ ئەوەی ئێمە کاریان بۆ بکەین، و ڕۆڵەکانمان دەتوانێت ئەوە بێت کە هاودەنگی ژنان نیشان بدەین بە تیشک خستنە سەر مەرجەکانی ژنان، جگە لە بەڵگەنامەکردنی ئەم پێشێلکاریانە بۆ ئەوەی بتوانین مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، جگە لە دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانی ژنان، هەوڵدەدەین هەموو ئەو پشتگیرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییانەیان بۆ دابین بکەین کە پێداویستی سەرەکیین.

 

سەبارەت بە قۆناغی دوای ململانێکان، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بارودۆخی ژنان لەڕووی مافەوە بەرەوپێش ببەین و سەلامەتی دابینبکەین لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی بەشداریکردنیان لە ئاشتیسازی و بەو شێوەیەش دەستەبەرکردنی بەشداریکردنیان لە ئایندەی سیاسیدا، ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی و گرنگیدان بە پرسەکانیان.

سومەیە موسا ئادەم، چالاکوانی ژنان و توێژەری کۆمەڵایەتی کە بەدواداچوون بۆ پرسی ئاشتی دەکات، ڕوونیکردەوە، دوای ساڵ و نیوێک لە ململانێ، سەرەڕای هەوڵەکانی ژنان بۆ تێپەڕاندنی ناخۆشییەکان، پێشێلکارییەکان زیادی کردووە و کەمی سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان زیادی کردووە، وتی: ئێمە وەک ژنان دەبێت داکۆکی لە پرسی ژنان بکەین بە گشتی، ململانێکانی ئێستا لەسەر جەستەی ژنان بەڕێوەدەچن و نابێت چاوەڕێ بکەین تا ئەو ململانێیە کۆتایی دێت ژنان لە ئێستادا لە هەموو بوارەکاندا کاردەکەن و بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن هاوکاری یەکتر بکەن و بانگەشە بۆ پرسەکانیان بکەن، جا جووتیار بن یان کرێکاری لە باری نائاساییدا ژوورەکان ژنان لە هێڵی پێشەوەی قەیرانەکاندان، و پزیشکانی ژن و دەرمانساز و پارێزەرانی هەموو پسپۆڕییەکان کاردەکەن بۆ داکۆکیکردن لە پرسەکانی ژنان، هەمان ئەم بزووتنەوەیە مەدەنییە بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستی بە هەوڵی زیاترە لە قۆناغی داهاتوودا.