کەمپەینی "منداڵی سەلامەت"دەستپێشخەرییەکی تەکنەلۆژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان

بزووتنەوەی "مالی"ی مەغریبی هەڵمەتێکی داهێنەرانەی دەستپێکردووە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە ناوچەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

حەنان حارت

 

مەغریب- لە نێوان پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە ناوچەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵەی مەغریبی “مالی” هەڵمەتی “منداڵانی سەلامەت”ی دەستپێکردووە، کە هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئامرازە پەروەردەییە داهێنەرەکانەوە بێدەنگی لە دەوری ئەم پرسە هەستیارەدا بشکێنێت، لەوانە یارییە ئەلیکترۆنیەکان و پەرتوکی کارلێککارانە، کە ئامانج لێی پەروەردەکردنی منداڵان و خێزانەکانیانە سەبارەت بە شێوازەکانی خۆپاراستن.

 

ئیبتیسام لەشکر، سەرۆکی بزووتنەوەی "مالی" داوای لە سەرجەم چالاکانی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن کرد، هاوکاری ناوچەیی بۆ نەهێشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە ناوچەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر بکەن.

 

چۆن یارییە ڤیدیۆییەکان یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دەدەن؟

کەمپەینی "منداڵی سەلامەت" پشت بە ڕێبازێکی نانەریتی بۆ هۆشیاری دەبەستێت، چونکە یارییەکی ڤیدیۆیی کارلێککارانە و پەرتوکێکی ئەلیکترۆنی بە سێ زمانی "عەرەبی، فەرەنسی و ئینگلیزی" بەردەست کرد بە ئامانجی گەیشتن بە فراوانترین توێژی منداڵان و خێزانەکانی ناوچەکە.

 

ئیبتیسام لەشکر، چالاکوانی مافی مرۆڤی پسپۆڕ لە بواری تاوانناسی و قوربانیناسی، و سەرۆکی بزووتنەوەی مالی وتی: دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە جددیترین پێشێلکارییەکانن کە کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییە درێژخایەنەکان بەجێدەهێڵن، کەمپینەکەمان بە پلەی یەکەم ئامانجی خۆپاراستنە پێش چارەسەرکردن، بە تواناکردنی منداڵان بۆ تێگەیشتن لە مافە جەستەییەکانیان و دابینکردنی ئامرازە پێویستەکان بۆ پاراستنیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییە ئەلیکترۆنییەکان تەنها ئامرازێک نییە بۆ کات بەسەربردن، بەڵکو ئامرازێکی پەروەردەییە کە ئاسانکاری بۆ دایک و باوک و مامۆستایان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتگەلی هەستیار وەک سەلامەتی جەستەیی و سنووری منداڵ بە شێوەیەک کە لەگەڵ تەمەن و تێگەیشتنەکەیدا بگونجێت.

 

ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان

باسکردنی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان هێشتا لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا ڕووبەڕووی بەرگری کولتووری دەبێتەوە، ئەمەش ئاڵەنگاری دروستکردووە لە داڕشتن و گونجاندنی هەڵمەتەکانی هۆشیاری لەم ڕووەوە ئاماژەی بە سێ ئالەنگاری سەرەکی کرد کە هەڵمەتەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە: زمانی ڕەگەزی، بەو پێیەی زۆربەی دەقەکانی هۆشیاری بە شێوەی پیاوانە نووسراون، ئەمەش پێویستی بە دووبارە وشەسازی هەبووە بۆ ئەوەی زیاتر گشتگیر بن بۆ ئەوەی ڕوون و ئاسان بێت بۆ منداڵان لە وڵاتە جیاوازەکاندا.

 

یبتیسام لەشکر ئاماژەی بەوەدا کە کەمپەینەکە تیشکی خستە سەر دابینکردنی ناوەڕۆکی پەروەردەیی کە زەمینەی کولتووری لەبەرچاو بگرێت، بەڵام لە هەمانکاتدا بێدەنگی یان ئاساییکردنەوەی دیاردەکە بەردەوام ناکات.

 

پێیوایە سەرکەوتنی هەڵمەتەکە پەیوەستە بە کارلێکی خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە، توندوتیژی سێکسی بەرامبەر بە منداڵان پەیوەندی بە سێکسەوە نییە، بەڵکو ئیستغلال و چەوساندنەوەیە کە دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت، و دەبێت بە هەوڵی بەکۆمەڵبوون و یاسای توندتر چارەسەر بکرێت.

 

پرسێکی بێدەنگ یان قەیرانێکی مرۆیی؟

سەرەڕای زیادبوونی هەڵمەتەکانی هۆشیاری لە ناوچەکەدا، دیاردەی توندوتیژی سێکسی بەرامبەر بە منداڵان تا ئێستاش وەک پرسێکی بێدەنگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕزگاربووان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییەکان بەهۆی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی و ترس لە سزادان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هێشتنەوەی ئەم بابەتە لە چوارچێوەی بازنەی تابۆکاندا بەشدارە لە بڵاوبوونەوەی دیاردەکە و بەردەوامبوونی بێ سزایی.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئیبتیسام لەشکر، سەرۆکی بزووتنەوەی مالی وتی: شکاندنی بەربەستی ترس هەنگاوی یەکەمە بەرەو گۆڕانکاری، و هۆشیاری بەهێزترین چەکە کە دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ پاراستنی منداڵەکانمان و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی سەلامەتتر بۆیان.