جانفەدا: پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە گێڕانەوەی دەوڵەتدا

لە نێوان شەڕدا، بوونی ژنان لە بزووتنەوەی ”جانفەدا” لە جاران زیاتر دیارە، ئەم دیاربوونە پرسیار لەبارەی هۆکارەکانی پشت زیادبوونی جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنان دەوروژێنێت، کە ئەمەش ڕاستی قسەکانی حکومەت ئاشکرا دەکات.

سارا پورخەزری

 

کرماشان-لە هەفتەکانی دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆماری ئیسلامی هەڵمەتێکی بە ناوی ”جانفەدا” (قوربانیدان) دەستپێکرد، میدیای دەوڵەتی بڵاویکردەوە کە ئەو هەڵمەتە بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لێکرا، ماڵپەڕی فەرمی هەڵمەتەکە بە ”داواکارییەکی بەهێزی ژنان” پێناسەی کردووە، کە بژاردەیەکی تایبەتی تۆمارکردنی بۆ ژنان پێشکەش دەکرد، ئەمەش پرسیاری بەشداری ژنان دەوروژێنێت: چ ڕۆڵێک بۆ ژنان لە گێڕانەوەی فەرمی ”جانفەدا”دا پێشبینی دەکرێت؟

 

ئەم پرسە لە چوارچێوەی ئامادەبوونی بەهێزی ژنان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، بە تایبەت لە سەردەمی شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی”دا سەرهەڵدەدات، لە هەمان کاتدا بوونی ژنانی لایەنگرانی ڕژێم بۆتە تایبەتمەندییەکی ڕێکوپێک لە گردبوونەوە و ڕێوڕەسمەکان بە سپۆنسەری دەوڵەت، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی وەک پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل بۆ ژنان، جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پشتیوانی و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆنترۆڵکراو لەسەر ڕزگاری ژنان زیاتر ئەمەیان لە قاڵب داوە، لەم هەلومەرجەدا، پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە: گرنگی بەشداری ژنان لە گێڕانەوەی فەرمی حکومەتدا لە کاتی قەیرانەکاندا چ ڕۆڵێکی هەیە؟

 

بارودۆخی ژنانی سەردەمی ڕژێمی پەهلەوی لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی جیاواز نەبوو

فرەنگیس س.، داکۆکیکاری مافی ژنان وتی: کاتێک ئێمە لە میدیای لایەنگری پاشایەتی دەکۆڵینەوە، دەبینین کە باس لە ئازادیی جووڵە و مافی ژیان دەکەن کە ژنان لە سەردەمی پەهلەویدا هەیانبوو، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ژنان لەو قۆناغەدا پێگەیەکی شکۆمەند و بەهێزیان هەبووە میدیاکانی لایەنگری پاشایەتی هیچ دەسەڵاتێکی پراکتیکی بەرچاویان نەبووە، بە پێچەوانەوە، زیاتر وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندە بۆ دروستکردنی دەرکەوتنێکی ڕووکەش بۆ ڕزگاری ژنان بەکاردەهێنران، کاتێک ئێمە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا دەکۆڵینەوە، دەبینین کە زۆرێک لە ژنان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ئامادەن، تەنانەت لە ڕۆڵی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیدا، بەڵام ئایا ئەم ئامادەبوونە نوێنەرایەتی ئازادی ڕاستەقینە دەکات بۆ ژنان، یان پێگەیەکی ڕاستەقینەی دەسەڵات لەناو سیستەمەکەدا.

 

”بەم شێوەیە ژنان وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندە بەکاردەهێنرێن”

فرەنگیس س.، باسی لەوە کرد، کە چ سەردەمی پەهلەوی بێت یان کۆماری ئیسلامی، ئەو ژنانەی لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکان لە پۆستی بەرپرسیارانەدان، لە ڕاستیدا لە ژێر هەژموونی سیستم و دەسەڵاتی پیاوسالاریدان، هیچ ئیرادەیەکی سەربەخۆیان نییە، هەروەها پێگەی ئەوان زیاتر لە نمایشێکی پڕوپاگەندە دەچێت نەک ئاماژەی یەکسانی یان ئازادی، هەر بۆیە چ سەردەمی پەهلەوی بێت یان کۆماری ئیسلامی، بە ئاسانی دەتوانین بڵێین کە خستنەڕووی ژنان لە سیستمەکانی ڕژێمە پاوانخوازەکاندا تەنها ئامرازێکی پڕوپاگەندەیە کە ئامانجی شەرعیەتدانە بەو سیستەمە.

 

”هەوڵدان بۆ نیشاندانی هەموو ژنان وەک یەکسان”

فرەنگیس س. لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ئەم ئامادەبوونە ئاماژەییە نیشانەی ڕزگاری ژن نییە، بە پێچەوانەوە بەشێکە لە هەوڵێکی پڕوپاگەندەی سیاسی کە بۆ دروستکردنی وێنەیەک داڕێژراوە کە ڕاستی ستەم و هەڵاواردن بشارێتەوە، بەکارهێنانی ناوی ژنێک لە هەڵمەتی ”جانفەدا”دا تەنها ئامانجی بانگەشەی ئەوەیە کە هەموو مرۆڤەکان لە کۆماری ئیسلامیدا یەکسانن و هیچ هەڵاواردنێک نییە،  بەڵام ئەم بانگەشەیە بە تەواوی دژایەتی ئەو ڕاستییە دەکات کە ژنانی ستەملێکراو لە کۆماری ئیسلامیدا ناتوانن وەک بەرگریکار لە ڕژێم بوەستن، بەڵکو زیاتر لە هەموو کەسێک لە پێشەوەی ئۆپۆزسیۆن دژی ڕژێمن.

 

هەڵمەتی ‘جانفەدا’ ستراتیژییە

هەڵسەنگاندنەکانی سەرەوە نیشانی دەدەن، کە دیاربوونی ناوی ژنان لە هەڵمەتی ”جانفەدا” ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تاکتیکێک جێبەجێ دەکرێت، ستراتیجی ئەم پڕوپاگەندەیە دروستکردنی وێنەیەکی جیهانی جیاوازە لە کۆماری ئیسلامی، وێنەیەک کە ژنان نەک وەک هاوڵاتیانی ژێردەستە، بەڵکو وەک بەشدارێکی کارا لە ڕیزەکانی بەرگریکردن لە ڕژێمدا نیشان دەدات.

 

حکومەت هەوڵدەدات وێنەیەکی نوێی خۆی بۆ هەردوو لایەنگرانی ناوخۆیی و هەم بۆ گەلی نێودەوڵەتی بخاتەڕوو بە دووبارە پێناسەکردنەوەی چەمکەکان و دروستکردنی گێڕانەوەی نوێ. لە پشت ئەم هەوڵانەدا، کە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر هەیە، ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان لە بنەڕەتدا دوژمنایەتی ژنان دەکەن، تا ئەو جۆرە دەسەڵاتانە زیاتر ژنان بەرەوپێش ببەن، زیاتر بەرەوڕووی ستەم و چەوسانەوەی گەورەتر دەبنەوە.

 

ئەم نەخشەیە تەنها لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا ڕەوا نەبووە، بەڵکو لە سەردەمی پەهلەوییشدا ڕەوا بووە، لە کۆتاییدا، جا کۆماری ئیسلامی بێت یان دەسەڵاتی پاشایەتیی پەهلەوی، ئەنجامەکەی هەر یەک بوو، لەم سیستەمانەدا ژن وەک تاکێکی ئازاد سەیر نەدەکرا، بەڵکو وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندە بەکاردەهێنران، ئەو توخمەی ”توندوتیژی” کە ئامانجی شەرعیەتدان بە سیستەمێکی تاکڕەوانە، ئەمە سیستەمێکە کە تێیدا ”ژن” هەم نوێنەرایەتی هەڕەشە دەکات و هەم لە ساتەوەختی گرینگی داڕمان، ڕزگارکەرێکی پۆتانسێل و هەم شوێنکەوتوویەکی خۆنەویست.