هۆشداری: جیاکاری ڕەگەزی لە پەروەردەدا کێشەی هۆشیارییە
ژیندا ئەحمێ، مامۆستای زمانی کوردی دەڵێت: ڕۆڵی ژنان لە پەروەردەدا بنچینەیی و جیاکاریی منداڵانی کچان و کوڕانی وەک کێشەی هۆشیاری پێناسە کرد، هەروەها تا گۆڕانکاری لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆ لەسەر داهاتووی پەروەردە و شێوازە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سووریا، بڕیاری کەمکردنەوەی پۆلەکانی زمانی کوردی کاریگەری قوڵی لەسەر خوێندکاران و مامۆستایان و پێکهاتەی کورد هەبووە.
ئەم پراکتیزانە تەنها "نیشانەیەکی باش" نییە، بەڵکو نیشانەی سیستەمێکە کە بە پێی یاسا دۆگماتیکەکانی و کۆنەپەرستی توندی ئایینی هەوڵی کۆیلەکردنی کۆمەڵگە دەدات، لەم سیستەمە توندڕەوانەدا ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان لە ژێر کۆنترۆڵی توندی دەسەڵاتی ئایینی و پیاوسالاریدا بمێننەوە و لە کایەی گشتی دووریان بخەنەوە، لە هەمان کاتدا داهاتووی کۆمەڵگەیەک دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم کۆنەپەرستییە ئایینییە بەتایبەتی مافی ژنان و پەروەردە و ئازادی بیرکردنەوە و باوەڕ و پێوەرەکانی ژیانی هاوبەش لەناو دەبات.
مامۆستا ژیندا ئەحمێ، مامۆستای زمانی کوردی، لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا بۆ ئاژانسەکەمان، ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە نوێیە پرسیاری زۆر گەورەی لەسەر داهاتووی خوێندکاران وروژاندووە و خواست لەسەر خوێندن بە زمانی دایک بەردەوام دەبێت.
”خوێندکاران داهاتووی خۆیان لە نادڵنیاییدا دەبینن”
ژیندا ئەحمێ ڕوونیکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لە هەفتەیەکدا ٣ وانە بۆ زمانی کوردی دەبێت، وتی: تا ئێستا زۆرێک لە کەرەستە پەروەردەییەکان وەرنەگێڕدراون، ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ خوێندکاران دروست کردووە، دۆخی خوێندکاران ناڕوونە و دیار نییە داهاتوویان چۆن دەبێت، بڕیارەکەی وەزارەت ناڕازیبوونی بەربڵاوی لای خەڵکی کوردستان و خوێندکاران و مامۆستایانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها کردار و خۆپیشاندان بۆ پاراستنی مافی خوێندن بە زمانی داکییان ئەنجامدراوە.
”خوێندکار نایەوێت زانست بە زمانێکی تر بخوێنێت”
ژیندا ئەحمێ سەرنجی بۆ هەڵوێستی خوێندکاران ڕاکێشا و ڕایگەیاند، زۆرێک لە خوێندکاران نایانەوێت بەرهەمی زانستی و ئەدەبی بە زمانێکی تر بخوێنن، چونکە ساڵانێکە بە زمانی کوردی دەیخوێنن، جەختی لەسەر ئامانجی هەڵوێستی خوێندکاران کردەوە و وتی: هەڵوێستی خوێندکاران ئەوە بوو کە ناچنە ناو پۆلەکانەوە تا ئەو بڕیارە نەگۆڕدرێت، داواکاریشیان ئەوەیە کە خوێندنەکەیان بە زمانی دایکی بەردەوام بێت، بڕیارەکەمان ڕوونە. ئێمە دەمانەوێت هەموو کەرەستەکانی بواری پەروەردە بە زمانی دایکییان دابین بکرێن، ئێمەش لە داواکارییەکەمان پاشەکشە ناکەین.
گفتوگۆکانی پەرلەمان لەسەر پەروەردەی کوردی
لە هەمان کاتدا پرسی پەروەردەی زمانی کوردی گەیشتووەتە پەرلەمانی سووریا و لە گفتوگۆکانی دۆخی پەروەردەشدا بووەتە بەرنامەی کار، ژیندا ئەحمێ، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە لایەنی کوردی لە پەرلەمان داوای کردووە خوێندکارە کوردەکان بە کەرەستەی کوردی پەروەردە بکرێن و وتی: بەڵام حکومەت بیانووی زۆری هێناوەتەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە هێشتا ئامادە نین هەموو کەرەستەی پەروەردەیی وەربگێڕن بۆ سەر زمانی کوردی، یەکێکی تریان ئەوە بوو کە ئەو خوێندکارانەی کە بە زمانی کوردی دەخوێنن دوای تەواوکردنی خوێندن تووشی کێشە دەبن لە زانکۆدا و سەرنجی بۆ ئەزموونی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاکێشا، باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەو خوێندکارانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەکارییان بە زمانی کوردی تەواو کردووە لە زانکۆی ڕۆژائاوا خوێندوویانە و بەشێکی زۆریان ئێستا لە دامودەزگا و قوتابخانە و بەشەکان کار دەکەن بیانوو بواری پەروەردەی ئێمە تێر ناکات و گەلەکەمان ڕازی ناکات، مافی ئێمە ڕەوایە و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان تا ئەو بڕیارە دەگۆڕدرێت.
”کارنامەی داواکاری بۆ زمانی دایکی نەتوانرا بگۆڕدرێت”
ژیندا ئەحمێ ئاماژەی بەوەدا، کە هەڵوێستی گەلی کورد و مامۆستایان و خوێندکاران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیروڕای گشتی هەبووە، دواتر هەندێک بۆنەی دیکە پەرەی پێدراوە، کە بە هەوڵێک بۆ گۆڕینی کارنامەی داواکاری بۆ زمانی دایکی زانیوە، هەروەها باسی لە ڕووداوی بەئامانجگرتنی سیپان حوزنی و ڕووداوەکانی کۆبانێ کرد، ئەم ڕووداوانە بە ئەنقەست لەلایەن حکومەتی سووریا و دەوڵەتی تورکیاوە بۆ گۆڕینی کارنامەی گەلی کورد ئەنجامدراون.
”جیاکردنەوەی خوێندکاری کچ و کوڕ کێشەی هۆشیارییە”
ژیندا ئەحمێ، مامۆستای زمانی کوردی باسی لە بڕیارێکی تری پەروەردەیی کرد کە بەپێی ئەو بڕیارە خوێندکاری لچ و کوڕ جیا دەکرێنەوە و ئەم بڕیارە لە بەشێک لە قوتابخانەکان جێبەجێ کراوە، وتی: بۆ ئەو ئەم بڕیارە کێشەی هۆشیارییە و لەگەڵ بارودۆخی سوەریای نوێ و هەمەچەشن ناگونجێت، هەروەها خوێندکارانی هەردوو ڕەگەز لە سیستەمی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەریدا گەورە بوون، کە هەردوو ڕەگەزەکە وەک یەکسان سەیر دەکران و پێکەوە دەخوێنن و سوودمەند بوون لە یەکتر.
”قوتابخانە شوێنی فێربوونە نەک توندوتیژی”
ژیندا ئەحمێ باسی لە ڕووداوێکی قوتابخانەی عەبدول ڕەحمان کاوەکیبی کرد، ڕوونیکردەوە، مامۆستایەکی عەرەب توندوتیژی بەرامبەر خوێندکارێکی کورد بەکارهێناوە، دوای ئەوەی ناڕەزایی خۆی لە سەپاندنی زمانێکی دیکە بەسەریدا و خوێندنەوەی کەرەستەی زانستی بە زمانێکی دیکە دەربڕیوە و وتی: لە هەموو سیستمە پەروەردەییەکانی جیهاندا لێدانی خوێندکار قبوڵکراو نییە، خوێندکاران دێنە قوتابخانە بۆ ئەوەی فێربن، نەک هێرشیان بکرێتە سەر و ئەشکەنجە بدرێن و وایان لێبکرێت قسەی بێ ڕەوشتی بکەن.
مامۆستای ژن و ڕۆڵی ئەوان لە بواری پەروەردەدا
لە کۆتایی قسەکانیدا ژیندا ئەحمێ باسی لە گفتوگۆکانی پەرلەمان کرد سەبارەت بە ژمارەی مامۆستایانی ژن، وتی: لەبری ئەوەی بوونی ژنان لە بواری پەروەردەدا وەک هێزێک ببینن، هەندێک کەس پرسی ژمارەی مامۆستای ژنیان وروژاندووە و ئەم هەڵسەنگاندنەیان کردووە: بواری پەروەردە لەگەڵ کاری مامۆستای ژن لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ئەم بوارە تەنانەت لە هەلومەرجی سەختیشدا پێشکەوتووە، هەروەها قبوڵنەکردنی ژمارەی مامۆستای ژن کێشەیەکی جددی ئەقڵیەتێکی مەترسیدارە و سیاسەتێکە کە دەیەوێت ژنان لەناو دیوارەکانی ماڵدا سنووردار بکەن، پەروەردە لە ژنانەوە دەست پێدەکات و کەس ناتوانێت نکۆڵی لە ئەمە بکات، نابێت ژنان لە هیچ بوارێکدا دوور بخرێنەوە و بەشداریکردنیان لە بواری پەروەردە و کۆمەڵگەدا گرنگە، چونکە ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی بنەڕەتی بگێڕن لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و یەکسان.